وەزارەتی پەروەردە: خزمەتگوزارییەكی گرنگ پێشكەش بەخێوكاری قوتابیان دەكات



وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لەچوارچێوەی سیستەمی ئەلیكترۆنی (ئی پەروەردە / E-Parwarda) خزمەتگوزارییەكی گرنگی پەروەردەیی بۆ بەخێوكاری قوتابییان ڕادەگەیەنێت، كە ئاسانكاریی دەكات لە دۆخی پەروەردەیی و فێربوونی منداڵەكانیان بە ئەگابن.

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە خزمەتگوزاریی (ئی- هەڵسەنگاندن/E-Halsangandn) خزمەتگوزارییەكی نوێی دیجیتاڵی وەزارەتی پەروەردەیە، ئاسانكاریی بۆ بەخێوكاری قوتابییان دەكات، كە لە دۆخی پەروەردەیی و فێربوونی منداڵەكانیان بە ئەگابن.

ڕاشیگەیاندووە، ئەم خزمەتگوزارییە بۆ ئەم ساڵی خوێندن ( ٢٠٢٢-٢٠٢٣ )، بە شێوەی ئەزموونی لە (٢٨) بیست و هەشت قوتابخانەی حكومی و ناحكومی كوردستان دەستی پێ كردووە، بە خێوكاری قوتابی پێویستە لەلایەن كارگێڕی قوتابخانەكەیەوە پاسۆرد و یوزەرنەیمی تایبەت بە منداڵەكەی وەربگرێت.

هاوكات ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە مامۆستای هەر بابەتێك دوو هەفتە جارێك هەڵسەنگاندن بۆ قوتابییەكان دەكات و ئاستەكانیان بۆ بەخێوكارەكانیان دەنێرێتەوە، هەروەها لە ڕەوشی پەروەردە و فێركاری منداڵەكانیان ئاگاداریان دەكاتەوە.
ئاستەكانی هەڵسەنگاندن بریتین لە:
١- ئاستی ئامادەبوون.
٢- ئاستی چالاكیی ناوپۆل.
٣- ئاستی هێنانی پێداویستییەكانی خوێندن بۆ ناوپۆل .
٤- ئاستی بەئاگابوون و وریایی ناو پۆل.
٥- ئاستی ڕەفتار و ئاكار .
٦- ئاستی نمرە و هەڵسەنگاندن و تاقیكردنەوەكان.
٧- ئاستی تەندروستی.
ئاشكراشیكردووە، كە بەڕێوەبەری قوتابخانە و مامۆستای بابەت و رێنمایكاری پەروەردەیی ئەگەر بیانەوێت لەدەرەوەی ئەو هەڵسەنگاندنە گفتوگۆ لەگەڵ بە خێوكاری قوتابی بكەن، دەتوانن پەیامێكی ئەلیكترۆنی بۆ بەخێوكاری قوتابی بنێرن، ڕۆژ و ڕێكەوت و كاتی دیدارەكە لە ناو قوتابخانە رێك بخەن، هەروەها مامۆستا و ڕێنمایكاری پەروەردە لەناردنی پەیامەكەیاندا دەبێت هەماهەنگی پێشوەختە لەگەڵ بەڕێوەبەری قوتابخانەكەدا بكەن.

ئەوەشخراوەتەڕوو، كە ئەو پلاتفۆرمە وێڕای ئەوەی لەسەر حەوت ئاست هەڵسەنگاندن بۆ قوتابییان دەكات، هاوكات سێ بەشی دیكەی گرنگ لە خۆ دەگرێت، كە بەخێوكارانی قوتابی دەتوانن سوودی لێ وەربگرن:

١- دەتوانن تێكڕای نمرەی منداڵەكانیان ببینن، هەر بە خێوكارێك دەتوانێت تەنها نمرەی منداڵەكانی خۆی ببینێت.
٢- دەتوانن خشتەی وانەگوتنەوەی مامۆستایان ببینن و بزانن ڕۆژانە منداڵەكانیان چ وانەیەك دەخوێنن.
٣- دەتوانن سوود لە ڕێنمایی گشتیی خێزانی بۆ چۆنیەتیی مامەڵەكردن لەگەڵ منداڵەكانیان وەربگرن.

لە كۆتایی ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، كە دەستەواژەكانی هەڵسەنگاندن بە پرس و ڕاوێژ لەگەڵ كەسانی پسپۆڕ داڕێژراون، كە بۆ بەرەو پێشچوون و باشتربوون، شێوازی پەروەردەییانە و هاندانی قوتابییان و كەسوكاری قوتابییان ڕەچاو كراوە و پلاتفۆرمەكەش بە زمانەكانی كوردی:(سۆرانی – بادینی ) ، ئینگلیزی ، عەرەبی ، سریانی ، توركمانی ، بەردەستە www.e-Parwarda.com

له‌ دەروازەی مێژودا ناکۆکیيەکان یان ده‌رفه‌ته‌کانمان گه‌وره‌ترن……؟!
پێشت له‌ دەروازەی مێژودا ناکۆکیيەکان یان ده‌رفه‌ته‌کانمان گه‌وره‌ترن……؟!
قەیرانی وزە تەنگی بە ئەڵمانیا هەڵچنیوە
دواتر قەیرانی وزە تەنگی بە ئەڵمانیا هەڵچنیوە
ەیوەندیدار