قەیرانی وزە تەنگی بە ئەڵمانیا هەڵچنیوە



كاریگەریی قەیرانی وزە لە ئەوروپا، بۆ كەرتە گرنگەكان لە ئەڵمانیا پەل دەهاوێت، بەڵام كاریگەرییەكەی زیاتر لەسەر كەرتی تەندروستی دەردەكەوێت بەراورد بە كەرتەكانی تر، ئەمەش لەكاتێكدایە مەترسی زیاتر خراپبوونی ڕەوشەكە چاوەڕوانكراوە.


یەكێتی نەخۆشخانەكانی بەرلین ڕایگەیاندووە، لەسەدا 40ی ناوەندە تەندروستییەكان هەڕەشەی داخستییان لەسەرە، بەهۆی زۆریی كرێی وزە كە نرخەكەی بەرزبۆتەوە، حكومەتیش پشتیوانی پێویستی ئەو كەرتە ناكات.
پزیشكەكان لە ئەڵمانیا نیگەرانی خۆیان بەرامبەر بە دەرهاویشتەكانی قەیرانی وزە لە ئەوروپا و تێكچوونی گەیاندنی كارەبا و غاز ناشارنەوە.
بە وتەی بەرپرسانی یەكێتی نەخۆشخانەكان لە بەرلین، كاریگەریی قەیرانە هەر تەنیا لەسەر بەڕێوەچوونی كارە ئاساییەكان ناوەستێت، بەڵكو كاریگەریی لەسەر تەندروستی نەخۆشەكانیش دەبێت.

یەكێتییەكە هۆشداریی دەدات لەوەی كە ڕێژەیەكی گەورەی نەخۆشخانەكان ئەگەری داخستنیان لەسەرە لەماوەكانی داهاتوو، بەهۆی زۆریی كرێی وزە لەلایەك، و بێ‌ توانایی بەرامبەر بە لەئەستۆگرتنی ژمارەی زۆری نەخۆشەكان لەلایەكی ترەوە.
ئەم مەترسیە بەشێوەیەكی ڕاستەقینە ڕووبەڕووی وڵاتەكە بۆتەوە، بە تایبەت زۆرێك لە نەخۆشخانەكان دەڵێن، ئەو پشتیوانییەی لەلایەن حكومەتەوە دەكرێت بۆ كەرتی تەندروستی بەش ناكات، و بەشێوەیەكی تایبەتیش نەخۆشخانەكان لەبەرچاوناگرێت، هەرچەندە زۆر پێویستییان بەو پشتیوانییە هەیە، ئەمەش لەلایەن حكومەتەوە ڕەتدەكرێتەوە.
كارڵ لاوترابچ وەزیری تەندروستی ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە، حكومەتی فیدراڵی دركی بە كێشەكە كردووە و كار بۆ چارەسەركردنی دەكات.
بە وتەی لاوترابچ:”لە هیچ حاڵەتێكدا ناكرێت پشت لە نەخۆشخانەكان بكرێت، ناكرێت ڕێگە بە داخستنی نەخۆشخانەكان بدەین بەهۆی بەرزبوونەوەی تێچووی وزە. ئەمە ڕوونادات”.

مەترسییەكە وەك پزیشكەكان دەڵێن، ڕێكارەكانی ئابوری لە بەكارهێنانی وزەدا بەسەر كەرتی تەندروستیدا جێبەجێ‌ ناكرێت كە ناتوانێت ڕووناكی بكوژێنێتەوە، یان پلەكانی گەرما داببەزێنێت بەهۆی مەترسی لەسەر تەندروستی نەخۆشەكان و سەلامەتییان.

وەزارەتی پەروەردە: خزمەتگوزارییەكی گرنگ پێشكەش بەخێوكاری قوتابیان دەكات
پێشت وەزارەتی پەروەردە: خزمەتگوزارییەكی گرنگ پێشكەش بەخێوكاری قوتابیان دەكات
لیستی دابەشكردنی مووچەی هەفتەی داهاتووی بڵاوكردەوە
دواتر لیستی دابەشكردنی مووچەی هەفتەی داهاتووی بڵاوكردەوە
ەیوەندیدار