كەش و هەوایەكی سارد ڕوو لە هەرێم دەكات


شارەزایەكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی جێگیربوونی بەرزە پەستان لە سەر ناوچەكە بایەكی سارد و شك دەست بە چالاكی دەكات و بە شەوان لە ناوچەشاخاوییەكان پلەكانی گەرما بۆ سفر و ژێر سفر دادەبەزێت.

پشتیوان ئیبراهیم ، شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردەوە، بەهۆی جێگیربوونی بەرزەپەستان لە سەرناوچەكە لە سبەی ئێوارەی هەینیەوە 9/12/2022 بایەكی سارد و شك دەست بەچالاكی دەكات بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكان و هەروەها سنورەكانی هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجەو گەرمیان و هەولێر بۆ ماوەیەك ناوبەناو چالاك دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، بە شەوان لە ناوچە شاخاوییەكان پلەكانی گەرما بۆ سفر و ژێر سفر دادەبەزێت و بە ڕۆژدا پلەكانی گەرما بە جێگیری دەمێنێتەوە و خێرایی با لە 15كلم بۆ 30كلم لە كاتژمێرێكدا بەپێی كات و شوێن گۆڕانكاری روودەدات.

قد تكون صورة ‏‏خريطة‏ و‏نص‏‏

ئۆكراینا وادەیەك بۆ كۆتایی جەنگ دادەنێت و ڕووسیاش وەڵام دەداتەوە
پێشت ئۆكراینا وادەیەك بۆ كۆتایی جەنگ دادەنێت و ڕووسیاش وەڵام دەداتەوە
یەكێتی ئەوروپا: یارمەتییە سەربازییەكان بۆ ئۆكراینا ڕاناگرین
دواتر یەكێتی ئەوروپا: یارمەتییە سەربازییەكان بۆ ئۆكراینا ڕاناگرین
پەیوەندیدار