کارکردنی ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن ڕاگیرا



ماوەی دوو ڕۆژە بەنزین بۆ ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن نەماوە، ئەمڕۆ زیاتر لە ٢٥٠ تەلۆفۆن بۆ فریاکەوتن کراوە بەڵام ناتوانتراوە هیچ هاوکارییەک بکرێن.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە (خەڵك) ڕاگەیاند، ماوەی دوو ڕۆژە هیچ بڕە بەنزینێک بۆ ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن دابین نەکراوە، ئێستا تەنانەت بۆ حاڵەتی لەناکاو ئۆتۆمبێلەکان بەنزینیان نییە، بۆیە کارکردنی ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن ڕاگیراوە.

ئەوەشی خستەڕوو ئەمڕۆ زیاتر لە ٢٥٠ تەلەفۆنیان بۆ کراوە بەڵام بەهۆی نەبوونی بەنزینەوە نەیانتوانیووە ئۆتۆمبێلەکانیان بنێرن، تەنانەت بۆ نێوان دوو نەخۆشخانەش ناتوانن بەنزین دابین بکەن.

 

حكومەتی هەرێم: نەوت و غاز موڵكی هیچ حزب و لایەنێك نییە
پێشت حكومەتی هەرێم: نەوت و غاز موڵكی هیچ حزب و لایەنێك نییە
ئەمڕۆ لوتكەی چین و دەوڵەتانی عەرەبی بەڕێوەدەچێت
دواتر ئەمڕۆ لوتكەی چین و دەوڵەتانی عەرەبی بەڕێوەدەچێت
ەیوەندیدار