لە ئێران یەكەم خۆپیشاندەر لەسێدارە درا



 

دەسەڵاتی دادوەریی ئێران لە سێدارەدانی یەكێك لە گیراوانی خۆپیشاندانەكانی ئەم دواییانەی ڕاگەیاند.

ئاژانسی هەواڵیی میزان سەر بە دەسەڵاتی دادوەریی ئێران بڵاویكردەوە، بەرە بەیانی ئەمڕۆ، موحسێن شكار كە لە میانی ناڕەزایەتییەكانی ئەم دواییاندا دەستگیر كرابوو، لەسێدارە دراوە.

بەپێی ئەو سەرچاوەیە، تاوانی موحسێن شكار، “هێرشكردن بە چەك بۆسەر هێزەكانی بەسیج، داخستنی ڕێگەوبان و دژایەتیكردنی خودا” ڕاگەیەندراوە.

موحسێن شكار ڕۆژی ٢٥ی ئەیلوول لە شاری تاران دەستگیر كرا و دانیشتنەكانی دادگاییكردنی لە یەكی تشرینی دووەمەوە دەستی پێ كردبوو.

لە میانی خۆپیشاندانەكانیشدا هەزاران كەس دەستبەسەركراون كە ژمارەیەكیان دادگاییكراون و قۆناغی دادگاییكردنی ژمارەیەكی دیكەشیان بەردەوامە، تا ئیستاش سزای لەسێدارەدان بۆ ١١ كەس دەركراوە.

داكۆكیكارانی مافەكانی مرۆڤ نیگەرانی خۆیان لە زیادبوونی دەركردنی سزای لەسێدارەدان بۆ خۆپیشاندەرە دەستگیركراوەكان دەردەبڕن.

ماوەی نزیكەی سێ مانگە لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی كوردستان خۆپیشاندانەكان بەردەوامن بەهۆی كوژرانی ژینا ئەمینی كچە كوردی شاری سەقز لەكاتی دەستگیركرانی لەلایەن پۆلیسی ئێرشادەوە.

ئەمڕۆ لوتكەی چین و دەوڵەتانی عەرەبی بەڕێوەدەچێت
پێشت ئەمڕۆ لوتكەی چین و دەوڵەتانی عەرەبی بەڕێوەدەچێت
‎دۆسییەکانی تاپۆی چەمچەماڵ بە دۆڵابەکەوە بران
دواتر ‎دۆسییەکانی تاپۆی چەمچەماڵ بە دۆڵابەکەوە بران
ەیوەندیدار