ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ماڵداری

چەند تاکتیکێکی ناوازە بۆ کاتی جلشتن کە پێویستە هەمووکات بەکاری بهێنیت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند تاکتیکێکی ناوازەیە بۆ کاتی جلشتن کە پێویستە هەمووکات بەکاری بهێنیت:

 

– بۆ لێکردنەوەی پەڵەی حبر، کلێنسێک بکە ژێر پەڕەکە و سپرای قژی لێبدە، حبرەکە لێدەکاتەوە

– کاتێک جلدەشۆیت، چەند دڵۆپێک زەیتی لاڤاندار بکە ناو جلشۆرەکە، دواتر بۆنی جلەکان زۆر خۆش دەکات

– گەر دەتەوێت جلەکانت زۆر چرچ نەبیت پاش شۆرین، چەند پارچە سەهۆڵێکی بچوک بکەرە ناو جلشۆرەکە

– لە کاتی وشکبونەوەش پارچەیەک ئەلەمنیۆم بکەرە ناوی، زۆر جوانتر جلەکانت وشک دەبێتەوە.

– بۆ پاکردنەوەی قەراغ و ناوەوەی جلشۆرەکە، کەمێک شلەی پاکردنەوەی ناودەمی تێبکە و با ماوەیەک پێوەی بێت، دواتر بە ئاو بیشۆرەوە.

 

ریکلام

ماڵداری

چەند تاکتیکێکی ناوازە بۆ پاککردنەوەی چێستخانەکەت بە باشترین شێواز

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند تاکتیکێکی ناوازەیە بۆ پاککردنەوەی چێستخانەکەت بە باشترین شێواز:

 

– بۆ پاککردنەوەی مایکرۆیڤ کوپێک ئاوی گەرمی تێبکە و لێی بگەڕێ کەمێک هەڵم بکات، دواتر بە پەڕۆیەک پاکی بکەرەوە

– بۆ پاکردنەوەی چەوری سەر تەباخ کەمێک ئارد یان سۆدی نانی پێوە بکە و ماوەیەک لێی بگەڕێ، دواتر پاکی بکەرەوە.

– بۆ نەهێشتنی بۆنی ناخۆشی ناو ساردکەرەوە چەند پارچەیەک کاربۆنی چالاککراوی تێدا دابنێ

– تاکە گۆرەی فرێ مەدە و ژێر مەغسەل و ناوچە تایبەتەکانی پێ پاک بکەرەوە

– بۆ پاککردنەوەی مقەڵی بە باشترین شێوە، زەیتی بەسەردا بکە و دواتر خوێی پێوە بکە، ١٠ خولەک لیی بگەڕێ و دواتر بە قاشە پەتاتەیەک سەرجەم پیسیەکەی لێبکەرەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

چەند تاکتیکێکی تازە کە تامی خواردنەکەت لە باشەوە دەگۆڕێت بۆ زۆرباش

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند تاکتیکێکی نوێی شێفە بەناوبانگەکانە کە ئەوان بەکاری دەهێنن و تۆش دەتوانیت سوودی لێببینیت:

 

– ڤانێللا دەکرێتە شیرینی و کێکەوە، بەڵام دەتوانیت بیکەیت بەمیوەوە و دایبنێت، تامی زۆر خۆش دەکات.

– دەتوانیت لەجیاتی شیر یان ئاو پارچەیەک کەرە بکەیتە قاوەوە، تام و بۆنەکەشی خۆش دەکات.

– لەکاتی هێلکە سورکردنەوە کەمێک ئاوی بەسەردا بپرژێنە، دیمەنی هێلکەکە زۆر نەرم و جوان دەکات.

– کاتێک گۆشت دادەنێیت، بۆماوەیەک توێکڵی مۆزی لەگەڵدا تێکەڵ بکە، گۆشتەکەی زۆر نەرم و ناسک دەکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

10 خواردن كه‌ تائێستا به‌ شێوازێكی هه‌ڵه‌ خواردومانه‌

خێزان

له‌ هه‌موو شتێكدا رێگه‌ی ئاسانتر هه‌یه‌، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ 10 جۆری خواردنه‌ كه‌ شێوازی ئاسان و ڕاست بۆ خواردنی به‌م جۆره‌یه‌:

 

شووتی:

كێك:

 

ڕێگه‌ی گونجاو بۆ لیمۆ گوشیین.

كێوی خواردن

 

هه‌نار

 

ئه‌ڤۆگادۆ

 

لاله‌نگی

 

ته‌ماته‌ی بچوك، له‌ ژێر دوو بنه‌ ده‌وریدا قاش بكه‌ به‌ یه‌ك جار

پارچه‌یه‌ك شیرینی ئیسفتجی بكه‌ره‌ بنه‌وه‌ی دۆندرمه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دۆندرمه‌كه‌ نه‌چێته‌ ژێره‌وه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان