هەواڵگری ئەمریكا هۆشدارییەكی زۆر توند دەداتە توركیا



 

دەزگای هەواڵگری ئەمریكا هۆشدارییەكی توندی ئاڕاستەی توركیا كرد، سەبارەت بەو هێرشە ئاسمانییانەی كە لە ڕۆژئاوای كوردستان ئەنجامی دەدا.

ماڵپەڕی “تێكسیۆس”ی ئەمریكی لە زاری دوو سەرچاوەی ئاگادارەوە ڕایگەیاند” پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەنێوان سەرۆكی دەزگای هەواڵگری ئەمریكا ، بیل بێرنز و هاوتا توركەكەی، هاكان فیدان كرا”.

ماڵپەڕەكە ئاماژەی بەئەوەشكرد، “بێرنز” پەیامێكی ئاڕاستەی “فیدان” كرد و ئاگاداری كردەوە كە ئەوان بەتوندی لە دژی ئەو هێرشانە دەوەستنەوە كە لە ڕۆژئاوای كوردستان بۆ سەر كورد دەكرێت”.

بێرنزی ڕاشیگەیاند ئەو هێرشانە هێزەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە دەخاتە مەترسییەوە.

دوو سەرچاوەكە ئاماژەیان بەوەشدا، دوای هێرشەكەی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی توركیا لە نزیك هێزەكانی ئەمریكا، ‌فشارەكانی واشنتون بۆ سەڕ توركیا زیاتر بوو.

بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، بێرنز داوای لە هاوتا توركەكەی كردووە كە توركیا لە بڕیارەكەی بۆ دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی زەمینی لە ڕۆژئاوای كوردستان پاشگەزبێتەوە.

لە 20ی تشرینی دووەمی ڕابردووەوەدا، و لەگەڵ دەستپێكردنی هێرشە ئاسمانییەكانی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان، دەیان لێدوان لەلایەن بەرپرسانی ئیدارەی ئەمریكاوە بڵاوكراونەتەوە و داوایان لە توركیا كردووە هێرشەكان ڕابگرێت و خۆی لە هەر ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی لە ڕۆژئاوای كوردستان بەدوور بگرێت.

لە ١٠ ئۆتۆمبێل شەشیان بەهۆی بەنزینەوە کێشەی بۆ دروستدەبێت
پێشت لە ١٠ ئۆتۆمبێل شەشیان بەهۆی بەنزینەوە کێشەی بۆ دروستدەبێت
هۆشداری لە مەترسیی لیواكانی پاسەوانی سنوور دەدرێت
دواتر هۆشداری لە مەترسیی لیواكانی پاسەوانی سنوور دەدرێت
ەیوەندیدار