ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئەپڵ گەورەترین ئایفۆن دەخاتە بازاڕەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
وردەكاریی نوێ‌ لەبارەی دەرچوونی گەورەترین مۆبایلی ئایفۆن ئاشكرا دەبێت، ئەمەش پێش كەمتر لە مانگ لە خستنەڕووی مۆبایلە گەورەكە.

لە نوێترین ئەو وردەكارییانە، ئەپڵ بەنیازە پۆلێنی ئەمساڵ بە ناوی “S year “، ناوبنێت بەو واتایەی، كە ئامێرە نوێیەكەی لەنێوەخندا باشبوونێكی بەرچاو بەخۆوەدەبینێت، لەبری پەرەپێدانی جوانكاریی، ئەمەش بەپێی راپۆرتێكی Bloomberg.

ڕاپۆرتەكە هاوكاتە لەگەڵ ئەو دەنگۆیانەی بەشێوەیەكی فراوان بڵاوبوونەتەوە، كە گوایە، كۆمپانیای ئەپڵ لە دوانزەی مانگی ئەیلولی داهاتوو، 4 مۆبایلی نوێ‌ دەخاتە بازاڕەوە.

واچاوەڕوان دەكرێت، كۆمپانیاكە 3 نمونەی مۆبایلەكانی 5.8 بۆسە و 6.1 بۆسە و 6.5 بۆسە بخاتەڕوو، هەموو ئەو مۆبایلانەش ئەو شاشانەیان هەیە كە بە ئایفۆن xوەیە.

وابڕیارە ئەو ئایفۆنەی پێوەرەكەی 6.5 بۆسەیە، گەورەترین ئایفۆنی ئەپڵ بێت، وێڕای تایبەتمەندییە پەرەسەندووە نوێیەكانی.

ڕاپۆرتەكەی Bloomberg باسی لەوەكردووە، كە وێڕای ئەوەی مۆبایلەكە گەورەترین مۆبایلی ئەپڵ دەبێت، كۆمپانیاكە بیر لەوە دەكات نیشانەی پڵەسی بۆ دابنێت یاخود نا.

ئەپڵ هەوڵ دەدات، بەكارهێنەرانی لەڕێی نمونەی 6.1 بۆسەوە ڕابكێشێت، كە لە ئایفۆنی 8 دەچێت و شاشەكەی LCDی ڕەنگاوڕەنگە، و بە دیزانینێكی ئەلەمنیۆمە كە دژە ژەنگە، لەبری پوڵا.

بەڕەچاوكردنی ئەوەی سێ‌ نمونەكە شایەكی خستەنەڕووی تەواوییان هەیە، سیستمێكی كۆنترۆڵی دەگمەنیشیان هەیە كە لە ئایفۆن X دا بەكارهاتووە و دوگمەی سەرەكی بەكارهێنانی تێدا هەڵوەشێنراوەتەوە، لەگەڵ ناسینەوەی روخسار كە لە هەرسێ‌ ئامێرەكەدا بەكارهاتووە.

وەك Bloomberg باسی دەكات، چاوەڕوان دەكرێت، ئەپڵ تەكنیكی دوو سیم كارتی لە مۆبایلە گەورەكەیدا بەكاربهێنێت.

بەپێی راپۆرتەكان، ئایفۆنەكانی داهاتوو وردەكاریی ترییان هەیە كە تائێستا ئاشكرانەكراون، لەوانە ناوی ئەو مۆبایلە نوێیانەی كە لەم ماوەیەدا لەلایەن ئەپڵەوە دەخرێنە بازاڕەوە.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

Alienware شاشەیەکی نوێی ڕاگەیاند بە نرخی ٤٠٠٠ دۆلار

خەڵک-

کۆمپانیای ئەڵێین وەیری سەر بە دێڵ شاشەیەکی تایبەتی بە یارییەکان ڕاگەیاند بە قەبارەی ٥٥ ئینج و لە جۆری OLED بە مەبەستی ڕکابەریکردنی کۆمپانیای نڤیدیا.

تێکڕای نوێبوونەوەی شاشەکە ١٢٠ هێرتزە و تەکنەلۆژیای AMD ی تێدا بەکارهاتووە کە دەنگ و ڕوناکییەکی سەرنجڕاکێشی لێوە دەردەچێت.

شاشەکە خاوەنی ٤ دەرچەی جۆری HDMI 2.0 ـە سێ دەرچەی USB لەگەڵ دەرچەی بیستۆک هەروەها دەتوانرێت لە ڕێی کۆنتڕۆڵەوە کارەکانی ڕایی بکرێت، کاردانەوەی کردارەکانی ئەم شاشەیە ٠.٥ میلی چرکەیە.

نرخی ئەم شاشەیە ٤ هەزار دۆلار دەبێت و لە ٣٠ ـی سێپتەمبەردا بەردەست دەبێت بۆ فرۆشتن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

٢٨ ی مانگ ئۆپۆ زنجیرەیەک مۆبایلێکی نوێ ڕادەگەیەنێت

خەڵک-
کۆمپانیای ئۆپۆ لە هەژمارە فەرمییەکانی خۆیدا پلانی ڕاگەیاندنی زنجیرەیەک مۆبایلی نوێی ڕێنۆی ڕاگەیاند لە ٢٨ ی ئەم مانگەدا لە نیودەلهی پایتەختی هیند.

لە پۆستەرەکەدا کۆمپانیاکە ئاماژە بەوەدەکات مۆبایلێکیان خاوەنی ٤ کامێرا دەبێت و هاوێنەکانی توانای ٢٠ جار نزیککردنەوەی دیمەنەکانی هەیە.

پێشبینی دەکرێت مۆبایلەکێکی دیکە لە ئاست مامناوەند بێت بە پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٧٣٠ و مۆبایلێکی دیکە کە خاوەنی ٤ کامێرا نابێت.

هەروەها مۆبایلێکی دیکەش ڕادەگەیەنێت لە ئاست نزم بە پڕۆسێسەری میدیاتێک بەبێ ئاشکراکردنی هیچ زانیارییەک، با هەموومان چاوەڕێ بین بزانین ئۆپۆ بەرهەمە نوێکانی لە چ ئاستێکدا دەبن.

Image result for oppo reno

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئەمریکا بۆ ماوەی ٩٠ ڕۆژی دیکە سزاکانی هواوی دوادەخات

خەڵک-

پاش بڕیاری قەدەغەکردنی بازرگانی کردنی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لەگەڵ هواوی لەلایەن دۆناڵد تڕامپەوە کاریگەرییەکی زۆر دەرکەوت بەسەر بازاڕکردنی کۆمپانیاکەوە و بەشێکی کۆمپانیاکان سەرقاڵی هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنەکانیان بوون لەگەڵ کۆمپانیا چینییەکە.

بەڵام هەر لەو ماوەیەدا و پاش چاوپێکەوتنی سەرۆکانی ئەمریکا و چین دۆناڵد تڕامپ ڕازیبوو بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە و لە ١٩ی ئەم مانگەدا بڕیاری دواخستنە ٩٠ ڕۆژییەکە تەواو دەبێت و سەرچاوەکان باس لە درێژکردنەوە و ڕاگرتنی ئەو بڕیارە دەکەن بۆ ماوەی ٩٠ ڕۆژی دیکە.

ئەمریکا لیستی ٥٠ کۆمپانیای وڵاتەکەی ئامادەکردبوو بۆ ئەوە ئەو کارەکانیان لەگەڵ هواوی ڕابگرن لە گرنگترینیان کواڵکۆم و گووگڵ و ئینتڵ و مایکرۆن و وایفای ئەلایەنس و هتد، لە ئەگەری جێبەجێکردنی ئەو بڕیارەدا کۆمپانیا چینییەکە زیانێکی زۆری پێدەگات و پاشەکشە دەکات لە بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکان و کاڵاکانی دیکەدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان