ئەمریكا: نابێت ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ڕۆژئاوا بكرێت



وتەبێژی ئاسایشی نەتەوەیی كۆشكی سپی جارێكی دیكە دووپاتی دەكاتەوە، ئەوان لەگەڵ ئەوەدا نین توركیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە باكووری رۆژئاوای سووریا ئەنجام بدات.

جۆن كێربی، وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی كۆشكی سپی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، ئەوان لەگەڵ ئەوەدانین هیچ ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی لە سووریا بكرێت.

ئەوە لەكاتێكدایە ڕۆژنامەی واشنتن پۆست ئاشكرایكردبوو، بەم نزیكانە ئەمریكا ئۆپەراسیۆنێكی گەورەی سەربازی لەگەڵ هەسەدە دەستپێدەكات و ئەگەری كاردانەوەی سەربازی توركیا هەیە.

كاربەدەستێكی ئیدارەی ئەمریكا بە ڕۆژنامەی واشنتن پۆستی ڕاگەیاندووە، وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ئامادەكاری دەكات بۆ دەستپێكردنەوەی ئۆپەراسیۆنەكانیان لەگەڵ هێزەكانی سووریای دیموكرات لە ڕۆژئاوای كوردستان بەشێوەیەكی زۆر بەرفراوان.

 

زانكۆیەكی نێودەوڵەتی دروستدەكرێت
پێشت زانكۆیەكی نێودەوڵەتی دروستدەكرێت
ڕۆژهەڵات شەوێكی دیكەی خوێناوی بەڕێكرد
دواتر ڕۆژهەڵات شەوێكی دیكەی خوێناوی بەڕێكرد
ەیوەندیدار