ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

لەسنوری قەرەداغ 2 ڕاوچی دەستگیر كران

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان لەڕێگەی مەفرەزەكانی لە سەرجەم بەش و بنكەكان و خاڵە سنوریەكانیەوە توانیویانە بەردەوام كێوماڵی سنورەكانیان بكەن لە پێناو پارێزگاری كردن لەسروشت و ژینگەی كوردستان و ڕێگریكردن لە دیاردەی ڕاوكردن و لەو چوارچێوەیەشدا توانرا (2) هاوڵاتی دەستگیربكەن.

لەو بارەیەوە عەقید هێمن كمرخان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی (قەرەداغ ) لە دەرچونێكی مەیدانیاندا توانیان (2) ڕاوچی دەستگیر بكەن، كە سەرقاڵی ڕاوكردنی ئاژەڵ و باڵندەی كێوی بوون.

وتیشی، “دواتر دەستگیرا بەسەر كەرەسەی ڕاوكردنەكەیاندا (2) چەكی جۆری كڵاشنكۆف و (55) فیشەكی كڵاشنكۆف و (2) دوربین و (1) چەقۆ، كە بۆ مەبەستی ڕاوكردنی ئاژەڵ و باڵندەی كێوی بەكاریان هێنابوو.

ئاماژەی بەوەكرد، پەڕاوی لیكۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران كراوەتەوە و ڕادەستی دادگا كراون بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی.

عەقید هێمن، پەیامی ئاڕاستەی سەرجەم هاوڵاتیان كرد، كە “پابەندبن بەڕێنمایەكانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی و پارێزگاری لەسامانی سروشتی و ژینگەی كوردستان بكەن”.

سنوری قەرەداغ یەكێكە لەو سنورانەی بەپێی هەڵكەوتەی جوگرافی ناوچەكە ڕێژەی ئاژەڵە كێویەكان زیادی كردوە، كە هاوكات سیمایەكی جوانیان بەخشیوەتە ناوچەكە بۆ پارێزگاری كردنی ئەو ئاژەڵ و باڵندانە پۆلیسی دارستانی قەرەداغ مەفرەزەكانیان بەردەوام لە كێوماڵ كردندان.

ئابوری

یەك شەممەی داهاتوو مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

یەك شەممەی داهاتوو مووچەی مانگی ئەیلولی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوەكان و كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دابەش دەكرێت.

بەپێی زانیارییەكانی كە (خەڵك) لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە دەستی كەوتووە، ڕۆژی یەك شەممەی داهاتوو مووچەی كارمەندانی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوەكان و كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلول لەكاتێكدایە مووچەی سێ‌ مانگی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەمساڵدا نادیارە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

فراكسیۆنەكەی هادی عامری داوای ڕادەستكردنی تەواوی نەوتی هەرێم دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

هەرێم و بەغدا لەسەر ناردنی نەوت و مووچەی فەرمانبەران ڕێككەوتوون، بەڵام فراكسیۆنی فەتح كە لەلایەن هادی عامرییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت دژ بە ڕێككەوتنەكەیە و داوای تەواوی نەوتی هەرێم دەكات.

ئەحمەد كینانی، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی فەتح بۆ ماڵپەڕەكانی عیراق قسەی كردووە و وتویەتی”براكانمان لە هەرێمی كوردستان پابەندنەبوون بە ڕێككەوتنی 2019ەوە و نەوتیان ڕادەستی سۆمۆ نەكرد، تەنها داهاتی نەوتیش نییە، بەڵكو پێویستە تەواوی نەوت و داهاتەكان بگەڕێنەوە بۆ بەغدا و دواتر بەسەر تەواوی هاووڵاتیاندا دابەش بكرێت”.

هەر لە قسەكانیدا ئەو پەرلەمانتارە ڕەخنەی ئەوەی لە بەغدا گرتووە، كە زیاتر لە 12%ی داهاتی عیراق ڕەوانەی هەرێم دەكات، بەبێ‌ ناردنی هیچ بڕێكی نەوت لە ڕێگای سۆمۆوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

سەندیكای ئابووریناسان: پڕۆژەی چاكسازی بە هەدەردانی سامان كەمدەكاتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆكی لقی سەندیكای ئابووریناسانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەر پڕۆسەیەكی چاكسازی لەپێناو باشتركردنی ژیانی خەڵك بێت هەموو هاوڵاتیان و لایەنەكانیش پشتگیری دەكەن.

نەوزاد شێخ كامیل سەرۆكی سەندیكای ئابووریناسانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەو پڕۆژە چاكسازییەی ساڵانێكە كاری لەسەر دەكرێت، خۆشبەختانە دوابڕیاری لێدرا و كۆمەڵێك خاڵی تێدایە كە 90%ی زیاتر لە خزمەتی هاوڵاتیاندایە و دەبێتە هۆكارێك بۆ كەمكردنەوەی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی و بەرپاكردنی دادپەروەری كۆمەڵایەتی كە بەهۆی ئەو دۆخە سیاسییە نالەبارەی لە ڕابردوودا هەبووە ئەم یاسای چاكسازییە بەشێكی زۆر ئەو كەموكوڕیانە چارەسەر دەكات.

وتیشی”ئەم پڕۆژەیە پڕۆژەیەكی نیشتمانییە و هەموو لایەنەكان بەڵێنیان داوە پشتگیری بكەن و ئەوەش زەمانی سەركەوتی پڕۆژەكەیە”.

ئاشكراشیكرد، پڕۆژەكە دەست دەبات بۆ كۆمەڵَێك مەلەف كە لە ڕابردوودا بەهۆی دۆخی سیاسییەوە دەستی بۆ نەبراوە، ئێستاش ئەو پڕۆژەیە هەندێك كەس پێیان ناخۆشە و لە بەرژوەندیان دەدرێت، بەڵام لە كۆتایدا خەڵك لێی سودمەند دەبێت.

ڕوونیشیكردەوە، داهاتی تاك زیاد دەكات و نزیكەی 100 ملیار دینار دەگەڕێتەوە و دادپەروەری كۆمەڵایەتی بەرپا دەكاتەوە كە كۆمەڵَك خەڵك سوودمەند بوون لەمەودا ئەو بابەتە بنەبڕ دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان