پۆتین: مەترسی بەرپابوونی جەنگی ئەتۆمی لە زیادبووندایە



ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكی ڕووسیا جەخت لەسەر زیادبوونی مەترسی بەرپابوونی جەنگی ئەتۆمی دەكاتەوە و دەڵێت، ڕووسیا چەكی ئەتۆمی بە ئامرازێك بۆ بەرگری دادەنێت.


پۆتین لە میانی چاوپێكەوتنی لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند:”ڕووسیا لەژێر هیچ گوشارێكدا دەستپێشخەر نابێت بۆ بەكارهێنانی چەكی كۆكوژ، بەڵام گەر دەستپێخەر نەبێت بۆ بەكارهێنانی ئەو چەكە، مانای ئەوە نییە لایەنی دووەم دەبێت لە بەكارهێنانيدا، چونكە ئەگەرەكانی بەكارهێنانی چەكەكە لە حاڵەتی ڕوودانی هێرشی ئەتۆمی لەسەر خاكی ووڵاتەكەمان سنوردارە”.

پۆتین لە وەڵامی پرسیارێكی سڤیتلانا ماكۆڤیتسكایا ئەندامی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ، لەبارەی مەترسی بەرپابوونی جەنگی ئەتۆمی جیهانی،وتی:”سەبارەت بە هەڕەشەی جەنگی ئەتۆمی، تۆ ڕاست دەكەیت. با ئێمە ڕاشكاوبین، ئەو هەڕەشەیە لەزیادبووندایە”.

بە وتەی سەرۆكی ڕووسیا:”ستراتیژی خۆمان هەیە بۆ بەكارهێنانی ئامرازەكانی بەرگری، ئێمە چەكی كۆكوژ و چەكی ئەتۆمی بە ئامرازی بەرگری دادەنێین، هەموو شتێك ئامادەیە بۆ ئەوەی پێی دەڵێن لێدانی وەڵامدانەوە، واتا كاتێك لێمان دەدرێت، ئێمەش وەڵام دەدەینەوە”.

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
پێشت پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
خەڵك؛ زانیاری نوێ لەبارەی چارەنووسی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان ئاشكرادەكات
دواتر خەڵك؛ زانیاری نوێ لەبارەی چارەنووسی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان ئاشكرادەكات
ەیوەندیدار