ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

لە ٧ خاڵدا بزانە کاتێک کێش دادەبەزێنیت، جەستەت چی لێدێت


خێزان

قەڵەوی یەکێکە لە ئەو دیاردە ناخۆشانەی کە زۆرێک بەدەستیەوە دەناڵێنن، بەڵام هەموان چۆکی بۆ دانادەن و بە وەرزش و ڕێجیم کێشیان دادەبەزێنن، لێرەدا بزانە کاتێک کێشت دادەبەزێنیت چی بەسەر جەستەدا دێت:

 

 

– ددانت تەندرووستدەبێت

توێژینەوەکان سەلماندویانە کە قەڵەوی دەبێتە هۆی لاوازی شانەکانی دەوربەری ددان periodontitis، هەر بۆیە کاتێک کێشت داببەزێت ددانت بەهێزتر دەبێت

 

– گورچیلەت باشتر کاردەکات

کاتێک کێشت کەمدەبێت، گورچیلەت چەوری کەمتر دەبێت و چالاکانەتر کاردەکات.

 

 

– ئەگەری شەکرە کەمدەبێت

قەڵەوی هۆکارێکی سەرەکییە بۆ شەکرە، هەر بۆیە گەر کێشت دابەزێت ئەگەری شەکرەش کەمدەبێتەوە.

 

 

– ئازاری ماسولکەکانت نامێنێت

کێشی زۆر پەستانێکی زۆر دەخاتە سەر ماسولکەکان، لەکاتی کەمبونەوەی کێشەکە ئازاری ماسولکەکانیشت نامێنێت.

 

 

– توانای هێلکەدان بەهێز دەبێت

کاتێک کێشت زۆرە توانای هێلکەدان کەمترە، بۆیە لە کێشی ئاسایدا هێلکەدان باشتر کاردەکات.

 

 

– ئەگەری سەکتە و نەخۆشیەکانی دڵ کەمدەبێت

قەڵەوی هۆکارێکی سەرەکیە بۆ پەستانی خوێن و  سەکتە و نەخۆشیەکانی دڵ  و گەر کێشت تەندرووستبێت ئەگەری ئەو نەخۆشیانەت زۆر کەمتر دەبێت.

 

 

– پرخەت نامێنێت

کاتێک قەڵەویت ئەگەری پرخە بۆ ٤٥٪ زیاد دەکات، هەربۆیە گەر کێشت دابەزێنیت باشتر دەخەویت و پرخەت نامێنێت.

ریکلام

تەندروستی

چەند وەرزشێک بۆ سوتاندنی چەوری هەر لە ماڵەوە دەتوانیت ئەنجامی بدەیت و کاریگەریەکەی ناوازەیە!


خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند وەرزشێکە بۆ سوتاندنی چەوری هەر لە ماڵەوە دەتوانیت ئەنجامی بدەیت و کاریگەریەکەی ناوازەیە:

-نوشتانەوە بۆ پێشەوە 

-قاچەکانت بەڕێکی ڕابگرە و  بەرەو پێشەوە بچەمێرەوە بەبێ ئەوەی ئەژنۆت بنوشتێتەوە، دواتر هەوڵبدە دەستەکانت بدەیت لە زەوی، ١٠ بۆ ١٥ جار و

٢ بۆ ٣ سێت

 

 

 

-نوشتانەوە بەلادا

-بەڕێکی بوەستە و شانت ڕێک ڕابگرە، دەستێکیانت بەرزبکەرەوە و بیکەرە پشتی سەرتەوە، بە دەستەکەی دیکە دمبڵێک بەدەستەوە بگرە، دواتر بیبەرە خوارەوە و بە لایەکدا بنوشتێرەوە، ١٥ بۆ ٢٠ جار و ٢ بۆ ٣ سێت

 

 

 

-شناو

-بەڕێکی بەدەمدا پاڵبکەوە و بە دەستەکانت جەستەت بەرز بکەرەوە، قورسی جەستەت بخەرە سەر شانەکانت، دواتر بنوشتێرەوە و کارەکە دوبارە بکەرەوە، ٣٠ بۆ ٣٠ شناو و ٢ بۆ ٣ سێت

 

 

-چەمانەوە بۆ دواوە

-لەسەر سکت ڕابکشێ و دەستەکانت بۆ دواوە بەرە، هەوڵبدە بە دەستەکانت قاچت بگریتەوە لە پشتەوە، هەناسەیەکی قوڵ بدە و بۆ چەند چرکەیەک بەوجۆرە ڕابوەستە، لەگەڵ هەناسەدانەوەدا بە هێواشی بگەڕێرەوە بۆ دۆخی ئاسایی، ٢٠ بۆ ٦٠ چرکە و ١ سێت

 

 

-خۆکشان

-لەسەر دەم ڕابکشێ و دەستەکانت بۆ پێشەوە بەرە، لە یەک کاتدا دەست و قاچت بەرز بکەرەوە و پشتت بچەمێنەرەوە، بۆ چەند چرکەیەک بوەستە، دواتر بگەڕێرەوە بۆ دۆخی ئاسایی. ١٥ بۆ ٢٠ جار و ٢ بۆ ٣ سێت

 

 

-پرد

-ئەم وەرزشەیان مەترسیدارە گەر بەبێ وەرزشی پێشوەخت بیکەیت و بۆ کەسە پێشکەوتوەکانە، بەر لەوەی ئەمە بکەیت دەبێت لانیکەم ٢ هەفتەبێت دەستت کردبێت بە وەرزشکردن

-لەسەر پشت ڕابکشێ و بە قاچەکانت سمتت بەرز بکەرەوە، لە ئاڕاستەکەی دیکەش بە دەستت پشتت بەرز بکەرەوە، پاشان کە گەشتیتە دواین خاڵ بۆ چەند چرکەیەک بوەستە و دواتر بە هێواشی بگەڕێرەوە دۆخی ئاسایی، ٣ بۆ ٥ چرکە و ١ بۆ ٢ سێت

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

دکتۆرێک ڕوونی دەکاتەوە کە بۆچی بەکارهێنانی دەستکێش لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ناتپارێزێت


خێزان

دکتۆرێکی NHS لە بەڕیتانیا لە تۆمارێکی ڤیدۆیدا ڕوونی دەکاتەوە کە چۆن بەکارهێنانی دەستکێش لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ناتپارێزت و باشترە دەستەکانت بشۆیت.

بەوتەی ئەو دکتۆرە کاتێک دەستکێش لەدەستدەکەیت و دەچیتە دەرەوە، بەردەوام میکرۆب و ڤایرۆس هەڵدەگرێت و لەسەر یەک کەڵەکە دەبێت، کاتێکیش دەست لە شتەکانی دیکەت دەدەیت بە دەستکێشەکەوە یاخود بەبێ ئاگاداری خۆت دەست لە ڕوخسارت دەدەیت ئەوا ئەگەری گواستنەوەی ڤایرۆس بۆخۆت زیاتر دەکەیت جگە لەوەی لەکاتی داکەندنی دەستکێشەکەدا دەستت بەری دەکەویت و بەر کەلوپەلی ماڵەکەشت دەکەوێت.

هەر بۆیە بەوتەی ئەو پزیشکە باشترین ڕێگا چارە شۆردنی بەردەوامی دەستەکانە کە وادەکات ڤایرۆس و میکرۆب لەسەری کۆنەبێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چۆن بەپێی شێوای بونیادی جەستەت وەرزشی گونجاو بۆخۆت هەڵدەبژێریت؟


خێزان

بەپێی شێوای بونیادی جەستەت پێویستە وەرزشی گونجاو بۆخۆت هەڵبژێریت، لە خوارەوە گرنگترین ڕێگە چارەکانتان بۆ دیاری دەکەین:

 

-ئەو کەسانەی جەستەیان لاواز و درێژە

تۆ زیاتر پێویستت بەوەیە ماسولکە درووستبکەیت، بۆیە باشترە لە هەفتەیەکدا ٣ ڕۆژ تەرخانبکەیت بۆ وەرزشی قورسایی و لەشجوانی، ٢ ڕۆژیش بۆ وەرزشەکانی کاریدۆ (جوڵەی جیاواز بەپێی بەشەکانی جەستە)

 

دەتوانیت لە هەفتەیەکدا تەنها ٣ ڕۆژ بچیت بۆ جیم، ٢ ڕۆژەکەی دیکە وەرزشی باسکیل بکەیت یاخود ٤٥ خولەک وەرزشی کاریدۆ.

 

-جەستەی خڕ و چەوری زۆر

تۆ پێویستە کێش داببەزێنیت، بۆیە پێویستە وەرزشی گونجاو بکەیت لەگەڵ خواردنی گونجاویش بخۆیت، هەوڵبدە ڕۆژانە ٥ جۆری وەرزش بکەیت بە ڕێژەی زۆر و بەبێ پشوودانی زۆر، جگە لەوەی خورادنی چەوری کەمبکەرەوە.

وەرزشەکانی هونەری بەرگری وەک کاراتی و بۆکسینگ و کۆنگفۆ و MMA یش بۆتۆ گونجاوە، جگە لەوەی دەتوانیت هەفتەی ٢ جار یاری ئاسن بکەیت بۆ بەهێزکردنی ماسولکەکانت.

 

 

-جەستەی وەرزشی و گونجاو

گەر شانت پانە و ماسولکەت بەهێزە ئەوا جەستەت باشە و پێویستە بەرەو پێشی ببەیت، پێویستە ڕۆژانە بڕی ٢،٥٠٠ کالۆری وەرگریت بەڵام دەبێت خواردنی چەوری سنوردار بکەیت.

پێویستە ڕۆژانە وەرزشی کاریدۆ بکەیت و دواتریش بچیتە وەر یاری ئاسن، هەوڵیش بدە بەپێی پێویستی جەستەت وەرزشەکان بگۆڕیت.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان