كۆمپانیای سۆمۆ: عیراق داهاتی نەوتی لە 57% زیادیكردووە



كۆمپانیای سۆمۆ ڕایدەگەیەنێت، داهاتی نەوتی عێراق لە 11 مانگی رابردوودا نزیكەی 108 ملیار دۆلار بووە، كە تێكڕای داهاتی نەوتی مانگانەی عێراق نۆ ملیار و 807 ملیۆن دۆلار بووە.

كۆمپانیای بە بازاركردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ) ئامارێكی فرۆشی نەوتی بڵاوكردۆتەوە و بە پێی داتاكە ، تێكڕای داهاتی نەوتی مانگانەی عێراق نۆ ملیار و 807 ملیۆن دۆلار بووە، كە بەراورد بە داهاتی ساڵی رابردوو بەرێژەی %57 زیادیكردووە، كە ساڵی رابردوو تێكڕای داهاتی 11 مانگ 67 ملیار دۆلار بووە.

هاوكات كۆمپانیاكە ئاشكراشیكردووە، زۆرترین داهاتی نەوت عێراق دەستی كەوتبێت لە مانگی ئایاری ئەمساڵدابوو، كاتێك داهاتەكەی 11 ملیار دۆلاری تێپەڕاند، بەوەش ژمارەی پێوانەی تۆماركرد.

لە شارۆچكەیەكی هەرێم خانوو بەسەر چەند كرێكارێكدا ڕووخا
پێشت لە شارۆچكەیەكی هەرێم خانوو بەسەر چەند كرێكارێكدا ڕووخا
هێزەكانی پێشمەرگە دەرماڵەیان بۆ دەبڕدرێتەوە
دواتر هێزەكانی پێشمەرگە دەرماڵەیان بۆ دەبڕدرێتەوە
ەیوەندیدار