دەمیرتاش دوایین وێنەی خۆی لەگەڵ مزراكلی لە زینداندا بڵاودەكاتەوە


دەمیرتاش دوایین وێنەی خۆی لە زیندانەوە بڵاودەكاتەوە و دەڵێت، سەردەمەكە دەگۆڕێت.

سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشوتری پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) لە ئەكاوتنی تویتەری خۆی وێنەیەكی خۆیی‌ و د.عەدنان سەلچوك مزراكلی سەرۆكی پێشووی شارەوانی ئامەدی بڵاوكردەوە كە لەهەمان زیندانن، نوسیوتی:”خەمبار مەبن، سەردەمەكە دەگۆڕێت”.

مزراكلی لەهەڵبژاردنی شارەوانییەكانی ساڵی 2018 توانیی 62.93%ی دەنگەكان بەدەستبهێنێت ‌و ببێتە سەرۆكی گەورە شارەوانی ئامەد، بەڵام دوای چەند هەفتەیەك بەبیانووی هاوكاریكردنی (پەكەكە) دورخرایەوە و كەسێكی تر لەشوێنەكەی دانرا، دواتر داگای سزا قورسەكانی ئامەد، سزای نۆ ساڵ‌ و چوار مانگ زیندانی بەسەردا سەپاند، دادگای باڵای توركیاش لەوبارەیەوە ڕایگەیاندووە “لەپرۆسەی لێكۆڵینەوەكانی دادگادا كەموكوڕیی یاسایی هەبووە، بۆیە پێویستە سزاكە هەڵبوەشێندرێتەوە”.

هەولێر؛ چواریانێكی سەرەكی دادەخرێت
پێشت هەولێر؛ چواریانێكی سەرەكی دادەخرێت
هازارد بە فەرمی وازهێنانی ڕاگەیاند
دواتر هازارد بە فەرمی وازهێنانی ڕاگەیاند
پەیوەندیدار