هازارد بە فەرمی وازهێنانی ڕاگەیاند


لەدوای چوونەدەرەوە لە جامی جیهانی 2022، ئیدین هازارد ئەستێرەی بەلجیكی بە فەرمی وازهێنان لە یاریكردنی نێودەوڵەتی ڕادەگەیەنێت.

هازارد لەڕێی فەیسبوكەوە بڵاویكردەوە”سوپاس بۆ پشتیوانی ئێوە كە بێ‌ كۆتایە، سوپاس بۆ هەموو خۆشی و شادییە هاوبەشەكان لە ساڵی 2008وە، بڕیارمدا كۆتایی بە ژیانی پیشەیی نێودەوڵەتی بهێنم. جێگرەوە ئامادەیە. هاوڕێیان یادتان دەكەم”.

بڕیاری وازهێنانی هازارد لە پاش چوونەدەرەوەی پێشوەختەی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی بوو لە مۆندیال، دوای ئەوەی بەرامبەر بە هەڵبژاردەی مەغریب دووچاری شكست بۆوە.

كاروانی نێودەوڵەتی هازارد لە ساڵی 2008وە دەستیپێكرد و لە دوای ئەم بڕیارەش ڕادەوەستێت، هازارد لە تەمەنی 17 ساڵییەوە لەگەڵ شەیتانە سورەكان دەستی بە یاریكردن كرد و لە 126 یاریدا بەشداریی كردووە و 33 گۆڵی تۆماركردووە و 36 گۆڵیشی بۆ هاوڕێكانی دروستكردووە، بەشداریی كاریگەریی هەبوو لە دەستەبەركردنی پلەی سێیەمی جامی جیهانی 2018.

دەمیرتاش دوایین وێنەی خۆی لەگەڵ مزراكلی لە زینداندا بڵاودەكاتەوە
پێشت دەمیرتاش دوایین وێنەی خۆی لەگەڵ مزراكلی لە زینداندا بڵاودەكاتەوە
لە شارۆچكەیەكی هەرێم خانوو بەسەر چەند كرێكارێكدا ڕووخا
دواتر لە شارۆچكەیەكی هەرێم خانوو بەسەر چەند كرێكارێكدا ڕووخا
پەیوەندیدار