ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

هاتوچۆی سلێمانی داوای دانانی سندوق بۆ پارەكە دەكات
پارەی ژینگە و ڕێگاوبان لە شۆفێران وەردەگیرێت و دۆخی شەقامەكانیش خراپە

سلێمانی ـ نزار جەزا

ساڵانە شۆفێران پارەی ڕێگاوبان و ژینگە بە حكومەتی هەرێم دەدەن و دۆخی ڕێگاوبانەكانیش تا دێت خراپتر دەبێت.

كاروان محەمەد، وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، چاككردنەوەی ڕێگاوبانەكان لەسەر بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبانی سلێمانییە، كە چاكیان بكاتەوە، بەڵام ئەوەی پەیوەندی بە هاتوچۆوە هەبێت، بڕیك پارەیە، كە لەشۆفێران وەردەگیرێت لەژێر ناوی ژینگە و ڕێگاوبان.

ئاماژەی بەوەشدا، پێشتریش داوایان كردووە، كە پێویستە سندوقێك بۆ ئەو پارەیە دابنرێت، بۆئەوەی ئەو پارەیە بۆ چاككردنەوەی شەقامەكان بەكاربهێندرێت.

باسیلەوەشكرد، ئەو پارەیە دەچێتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی و دۆخی شەقامەكانیش بەو جۆرەیە، كە دەبینرێت.

وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی هێمای بۆئەوەشكرد، لەژێر فەرمانی ئەنجومەنی وەزیراندا ئەو‌بڕە پارەیە لەشۆفێر وەردەگیرێت.

ژینگە

كەشناسی رێژەی باران بارینی 24 كاتژمێری رابردووی لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رێژەی باران بارینی لە 24 كاتژمێری رابردوو بڵاوكردەوە.

بەپێی زانیارییەكانی كەشناسی هەرێمی كوردستان، زۆرترین رێژەی بارین باران لە شارۆچكەی سەرسەنگی سەر بە پارێزگای دهۆك بە بڕی 72 ملم باریوە.

بەپێی ئەو پێشبینیانەی كەشناسی لەسەر باران بارین بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنج شەممە باران بارین بەردەوام بێت و سبەینێ هەینی ئاسمانی شارەكانی هەرێمی كوردستان هەور و هەتاو دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 14 پلە و لە سلێمانی 12 پلە و لە دهۆك 12 پلەو لە كەركوكیش 18 پلە دەبێت‌و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ هەینی بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 15 پلە و لە سلێمانی 13 پلەو لە دهۆك 13 پلەو لە كەركوكیش 19 پلە دەبێت و ئاسمانی شارەكانی هەرێمی كوردستانیش هەور و هەتا دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

وێنەو ڤیدیۆ.. پایزی سەرچنار

خەڵك-

فۆتۆ: هەرێم بەهادین

هاوینەهەواری سەرچنار لە شاری سلێمانی لە كەشێكی پایزی سەرنجڕاكێشدایە و دیمەنێكی نایاب پێشكەشی سەردانیكەرانی دەكات.

هاوینەهەواری سەرچنار بەهۆی شەپۆلی باران بارینەكانی رابردووەوە سەرجەم كانیاو و سەرچاوەكانی تەقیون و هاژە و خوڕەی ئاو تێكەڵی رەنگی ئاڵتوونی دار و درەخت و گەڵا هەڵوەریوەكان بووە.

سەرچنار بە هاوێنەهەوارێكی دێرینی باشووری كوردستان و شاری سلێمانی دادەندرێت و رۆژانە و ساڵانە گەشتیارێكی زۆری نێوخۆیی و دەرەكی سەردانی دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین