ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

بەوێنە؛ ئاگرێكی گەورە لە قەرەداغ دەكەوێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە لە دوو ڕووداوی ئاگر كەوتنەوەدا زیاتر لە هەزار دۆنم پوش و پاوان سووتاوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە نیوە شەوی ڕابردوودا ئاگرێك كەوتەوە لە سنوری هەرگێنە لە قەرەداغ، كە ئەوەش بۆ جاری دووەم بوو ئەو ئاگرە سەری هەڵئەدایەوە، دەست بەجێ مەفرەزەكانی پۆلیسی دارستانی قەرەداغ گەیشتنە شوێنی ئاگرەكە، بەڵام ئاگرەكە ڕوی لەفراوانی كرد و تەشەنەی كرد بۆ سنوری گوندەكانی (كانی ڕۆشنایی و گڵە زەردە ) .
ڕاشیگەیاندووە، بەهەوڵ و ماندووبونی ئەفسەر و كارمەندانی پۆلیسی دارستانی قەرەداغ و ئاگركوژێنە و گوندنشینەكان و تیمی فڕۆكەوانی توانرا لەماوەی ٤ كاتژمێردا ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكرێت .
ئاماژەی بەوەشكردووە، هۆكاری ئاگرەكە نەزانراوە و لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون بەردەوامە و بەوهۆیەشەوە نزیكەی هەزار دۆنم پوش و پاوان سوتاوە و زیان بە دارستانە سروشتیەكان گەیشتووە .
وەك لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، “لەلایەكی ترەوە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە ئاگرێك كەوتەوە لە سنوری گوندی (چنارتوو) لە ناحیەی ئاغجەلەر، دەست بەجێ مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستانی ئاغجەلەر گەیشتنە شوێنی ئاگرەكە و تونرا بە ماوەیەكی كەم و بەهاوكار گوندنشینەكان ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكرێت”.
دەشڵێت: “زیانی ئاگركە سوتانی ٣ سێ دۆنم پوش و پاوان بووە” .

ژینگە

بوومەلەرزەیەك ڕۆژهەڵات و باشووری كوردستانی هەژاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
كەشناسی عیراق ئاشكرای دەكات، كە بوومەلەرزەیەك لە ڕۆژهەلاتی كوردستان ڕوویداوە و لە ناوچەكانی باشووری كوردستان بە تایبەت لە سنووری هەڵەبجە هەستی پێ‌ كراوە.

دەستەی گشتی كەشناسی عیراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە كاتژمێر 1:20:44 چركە بە كاتی ناوخۆیی كرماشان، بوومەلەرزەیەك ڕۆژهەلاتی كوردستانی هەژاند.

ڕاشیگەیاندووە، بوومەلەرزەكە بە گوڕی 4.2 پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر و سەنتەری شاری كرماشانی گرتۆتەوە.

ئاشكراشی كردووە، بوومەلەرزەكە لە پارێزگاكانی هەڵەبجە و سلێمانی هەستی پێ‌ كراوە، بەڵام هیچ زیانێكی نەبووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بەگری شارستانی هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدات

 

خەڵك-ئارام سەردار

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای ھەولێر داوا لەهاووڵاتیان دەكات لە پێناو پاراستنی سەروماڵی خۆیان و پاراستنی ژینگە، ئاگر لە پوش و پەڵاش بەرنەدەن.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای ھەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە تێیدا ئاماژەی بەوەكردوە، ئەم ساڵ بەھۆی بارانی زۆر گژوگیا بەئاستێكی زۆر زیادی كردووە، بۆیە تكایە ئاگری تێبەرمەدەن، چونكە دەبێتە ھۆی پیس بوونی ژینگە و ئاگرەكەش لە كۆنتڕۆڵ دەردەچێت، بەمەش زیان بە دەورووبەرت دەگەیەنێ.

ئەوەش دەخەنەڕوو، بەهۆی ئاگربەردان لە پۆش و پەڵاش كەسانی نەخۆش ئازاریان پێ دەگا بەتایبەت نەخۆشانی دڵ و ڕەبۆ، بۆیە پاشترە بە شۆفل لە شوێنێك كۆی بكەنەوە، یاخود دەتوانن ئاگاداری شارەوانی سنوری گەڕەكەكەتان بكەنەوە.

لەكۆتایشدا داوا لە هاووڵاتیان دەكات لە ھەر ڕووداوێكی نەخوازراو ئاگاداری بەرگری شارستانی بكەنەوە بە ژمارە ١١٥ یان ١٢٥ بۆ ئەوەی بەزووترین كات تیمەكان بگەنە شوێنی ڕووداوەكە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بۆ یەكەمجار لەمساڵدا گەرما لە 50 پلە نزیكدەبێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
كەشناسی هەرێم پلەكانی گەرمای ئەمڕۆی بڵاوكردەوە، كە لە چەند ناوچەیەكی باشووری كوردستان 40 پلەی سەدی تێپەڕاندووە و لە خانەقین گەیشتۆتە نزیكەی 50 پلەی سەدی.

بەپێی ئامارێك، كە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ شەممە پلەكانی گەرما لە ناوچە جیاجیاكانی باشووری كوردستان تا ڕادەیەك بەرزبوونەوە و لە (شەمامك)ی سنووری پارێزگای هەولێر و ناوچەكانی سنووری پارێزگای كەركوك گەیشتوونەتە سەرووی 40 پلەی سەدی.

هەر بەپێی ئامارەكە لە شارۆچكەی خانەقین پلەی گەرما گەیشتۆتە 46 پلەی سەدی و ئەمەش لەماوەی ئەمساڵدا بە بەرزترین پلە دادەنرێت، كە تۆماركرابێت.

بەهۆی ئەو شەپۆلە باران و تەرزەیەی بەهاری ئەمساڵ ناوچەكانی باشووری كوردستانی گرتەوە، تا ئێستا ئاستی پلەكانی گەرما بە نزمی ماونەتەوە و كەشوهەوایەكی بەهاری فێنكی هەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان