ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

بەزمەسات

چۆن دەستەکانت دەنوقێنیت؟ ئەوە نهێنی کەسایەتیت ئاشکرا دەکات

خێزان

بۆزانینی كەسایەتی مرۆڤەكان  تەنها كەمێك وردبینی بەسە چونكە كەسایەتی مرۆڤەكان لە جوڵەو كردارەكانی ڕۆژانەدا بە ئاسانی دەردەكەوێت، لەوانە جوڵەی دەست و چۆنێتی قسەكردن و هتد.. بەڵام بۆ زیاتر زانینی كەسایەتیت ئەم تاقیكردنەوەیە ئەنجام بدە: بە ئاسای دەستت دابخە و بزانە بەكام جۆر لەم جۆرە دەست داخستنە ئاسودەتریت و زیاتر بەكاری دەهێنیت:

 

-پەنجە گەورە لەسەرەوەی پەنجەكانی تر دادەنێیت بەڵام بە ڕێكی

-پەنجە گەورەت دەخەیتە ناوەوە

-پەنجە گەورەت دەهێنیتەوە تەنیشت پەنجەكانی تر

-پەنجە گەورەت بە ئاڕاستەی سەرەوە دەبێت

تۆ لەكام جۆرەیت؟ هەڵیبژێرە پاشان لە خوارەوە ئەنجامەکەی بخوێنەرەوە:

 

-ئەگەر پەنجە گەورە لەسەرەوەی پەنجەكانی تر دادەنێیت بەڵام بە ڕێكی ئەوە بەدڵنیاییەوە تۆ وزە بەخشترین مرۆڤی دنیایت،  هەمیشە هەوڵ دەدەیت شتی تازە بزانیت و هەوڵ بۆ زۆر شت دەدەیت بێگومان تۆلەو كەسانە نیت كەكاتت بە سەیركردنی تیڤی بەسەر بەریت، لەو كەسانەیت كە هەمیشە هەستی دڵنیای بە بەرامبەرو دەوروبەرەكەت دەبەخشیت و وزەیەكی ئیجابی بەدەوروبەرت دەدەیت، خەڵك زۆر ڕێزت دەگرێت و گوێت بۆدەگرێت تۆ بێگومان سەركردەیەكی سەركەوتویت.

 

-ئەگەر پەنجە گەورەت دەخەیتە ناوەوە ئەوە تۆ كەسێكی زیرەكیت بەڵام ماندوشیت لەوكەسانەیت كە ناتوانی بە ئاسانی هاورێیەتی تازە دروست بكەیت، لەدورەوە كەسێكی كەمێ‌ دڵ ڕەق دەرەكەویت بەڵام لەناخەوە زۆر كەسێكی میهرەبان و بەسۆزیت. ئەو بەهرەیەت هەیە كە هەمو كێشەیەك بەئاسانی چارەسەر دەكەیت و وردبینی بۆ شتەكان و هەمیشە بریاری دروست دەدەیت، بەڵام پێویستت بەكەسێكە كە زۆر لێت تێبگات.

 

-ئەگەر لە جۆری سێیەمیت و پەنجە گەورەت دەكەیتە تەنیشت پەنجەكانیتر ئەوە تۆ لەو كەسانەیت كە دروشمی ژیانت ئەوەیە كە ( هەركەس ئازادە لە هەڵبژاردنی ژیانی خۆی) تۆ كەسێكی جدییت، لەگەڵ ئەوەشدا ترست لە شكست هەمیشە ڕێگرە لەوەی بریاری ئازایانە بدەیت لە ژیانت دا ئەوە تاكە شتە كە متمانەت بەخۆت كەم دەكاتەوە بۆیە هەمیشە پێویستت بە ستایش و پیاهەڵدان هەیە، بەڵام هاوڕێكانت خۆشیاندەوێیت و هەمیشە هاوڕێی ڕاستەقینەت هەیە.

 

-ئەگەر لەو كەسانەی كە پەنجەگەورەت بۆ سەرەوەیە تۆ كەسێكی كراوەیت و مێشكێكی خێرات هەیەو بیرۆكەی زۆر و سەیرو سەمەرەت هەیە كە هەندێ‌ جار وادەردەكەوێت ئەستەم بێت، حەزدەكەیت بەهەمو دنیادا بگەڕێیت و شتی تازە بزانیت و هەمیشە لەهەوڵی دۆزینەوەی شتی نوێدایت،  زۆركەس بەكەسێكی تێگەشتوت تێدەگات و گوێ‌ لە ئامۆژگاریەكانت دەگرن و کەسێکی زیرەکیت.

ریکلام

بەزمەسات

چەند دیمەنێک کە ڕەنگدانەوەی وێنەکان شێوەیەکی جیاواز و سەیر و سەمەرەی پێداوە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند دیمەنێکە کە ڕەنگدانەوەی وێنەکان شێوەیەکی جیاواز و سەیر و سەمەرەی پێداوە:

 

-ڕەنگدانەوەی گڵۆپ لە نێو ئۆتۆمبیلەکەدا

-کاری وێنەگری لێهاتوو

-ڕەنگدانەوەی دارەکە لە نێو ئاو و گەڵا هەڵوەریوەکانیدا

-خیانەتی لێدەکات!

-ڕەنگدانەوەی ئاگری فڕنی پیتزاکە وا دەری دەخات کە ئاگرێک کەوتبێتەوە

-ڕەنگدانەوەی تونێلەکە دیمەنێکی جوانی هەیە

-ڕەنگدانەوەی تیشکی خۆر لەسەر ئەم باڵەخانە شوشەییە وەک ئاگر کەوتنەوە دەرکەوتووە

-ڕەنگدانەوەی سەقفەکە لە کوپە چاکەمدا

-ڕەنگدانەوەی ئەو پیاوە وەک خێوێک دەرکەوتووە

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

بەزمەسات

تێست: تا چەند لە ناسینەوەی ناوی گۆرانی هونەرمەنداندا زیرەکەیت؟

خێزان

ئەم تێستەی خوارەوە کە لە (خێزان) بۆمان ئامادەکردوون دەری دەخات کە تا چەند لە ناسینەوەی ناوی گۆرانیە کوردیەکاندا توانایەکی باشتان هەیە، تێستەکە بکە و ئاستی خۆت بزانە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

بەزمەسات

پێنج وێنە کە چیرۆکێکی ١٠٠٠ وشەیت بۆ دەگێڕنەوە

خێزان

ئەم وێنانەی خوارەوە لە کاتی خۆیدا دەنگدانەوەی زۆری بەدوادا هاتووە و تا ئێستاش چیرۆکێکی درێژ لە ژیانی مرۆڤایەتی دەگێڕنەوە، لە (خێزان) ەوە وێنەکان  ببینە وو بەشێک لە چیرۆکەکەی بخوێنەرەوە:

 

-لە ساڵی ١٩٦٣ پیاوێکی ئاینی بوزی لە دژی ئەو زوڵمەی حکومەتی ڤێتنام بەرامبەر بوزیەکان ئەنجامیان دەدا، ئاگری لە خۆی بەردا و بووە سەرەتایەک بۆ چاکسازی گەورە لەو وڵاتەدا.

-لە ناوەندی خۆپیشاندانێکی گەورەدا لە کەنەدا ئاڵۆزی دروست بوو، کچیک لە ترسا دەکەوێت و خۆشەوویستەکەشی بۆ هێورکردنەوەی ماچی دەکات، وێنەکە بووە هەڵگری پەیامێکی گەورەی خۆشەویستی.

-August Landmesser سەربازێکی ئەڵمانی بوو کە کچێکی جولەکەی خۆش دەویست، لەبەر ئەوە ئامادەنەبوو سڵای نازی بکات، دواتر لەسەر هەڵوێستەکانی دەستگیرکرا و نێردرا بۆ کەمپەکان.

-فۆتۆگرافەرێکی بەنگلادیشی وێنەی منداڵێکی گرت کە خۆی و خێزانەکەی لە لە نێو خۆڵ و خاشاک و پاشەڕۆدا بۆ شت دەگەڕێن و ڕووخساری بەتەواوەتی ڕەش بووە.

-لە ساڵی  ١٩٨٣ دکتۆرێکی پۆڵەندی ٢٣ کاتژمێر لە نەشتەرگەریدا بووە بۆ گواستنەوەی دڵ و دواتر بە سەرکەوتووی تەواو بوو، ئەو دکتۆرە لە ساڵی ٢٠٠٩ گیانی لەدەستدا، بەڵام وێنەکەی بە زیندووی مایەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان