ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە



 

بڕیارە ئەمڕۆ چوار شەممە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت.

ئەمڕۆ ژوارشەممە، 7\12\2022، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە، لە تەوەری یەكەمی كۆبونەوەكەدا دەرئەنجامی سەردان و كۆبونەوەكانی شاندی حكومەتی هەرێم لەگەڵ شاندی دانوستانكاری حكومەتی فیدڕاڵی سەبارەت بە دۆسیەكانی (نەوت و غاز، بودجە، دەروازە سنوریەكان، دیوانی چاودێری دارایی) دەكات.

هەر لەو كۆبونەوەیەدا، بابەتی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی كارنامەی حكومەتی ناوەند كە لە ئەنجومەنی نوێنەران پەسەندكراوە دەخرێتەڕو. بۆ سەرلەنوی پێكهێنانەوەی لیژنەی ماددەی 140ی دەستوری عێراق لەلایەن حكومەتی فیدڕاڵیەوە و خستنەڕوی نەخشەڕێگا و میكانیزمی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەوبارەیەوە.

لەو كۆبونەوەیەدا وەزارەتی كشتوكاڵ لە بارەی ڕەشنوسی نوێی یاسای وەزارەتی سەرچاوە ئاویەكانی عێراق سەرنج و تێبینیەكانی دەخاتەڕو كە ئەو رەشنوسە بە پێچەوانەی دەستورەوە دارێێژراوە. لە بەشێكی دیكەی ئەو تەوەرەی گفتوگۆكاندا، بابەتی جێبەجێكردنی پرۆژەی بەدانداوەكان لە هەرێم و بەدەستهێنانی بودجە بۆ ئەو پڕۆژانە لە چوارچێوەی بودجەی سیادی عێراق باسی لێوەدەكریت.

پلاسخارت گەیشتە نەجەف
پێت پلاسخارت گەیشتە نەجەف
پلانێكی هەرێمی بۆ دروستكردنەوەی داعش لەئارادایە
دوات پلانێكی هەرێمی بۆ دروستكردنەوەی داعش لەئارادایە
پەیوەندیدار