ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

كەشناسی هەرێم ڕاگەیەنراوێكی لەسەر دۆخی كەشوهەوا بڵاوكردەوە

 

خەڵك- بەشی هەواڵ
كەشناسی هەرێم، پێشبینییەكانی بۆ دۆخی كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، دوو پاڵەپەستۆ كاریگەری دەكاتە سەر هەرێمی كوردستان و پلەمانی گەرماش بەرزدەبنەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێك، كە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردۆتەوە و وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە، ئاماژەی بەوەكردووە، كە بەهۆی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی نیمچە دورگەی عەرەبی و كاریگەری لاوازی بەرزە پاڵەپەستۆی توركیا، سبەینێ‌ چوار شەممە لە سەرجەم پارێزگاكانی كوردستان، ئاسمان ساماڵ دەبێت.

ئاشكراشی كردووە، خێرایی با كەمێك چالاك دەبێت (5- 15) كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا و مەودای بینین نزیكەی 10 كیلۆمەتر دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، پلەی گەرما لە كەركوك دەگاتە 40 پلە و لە هەولێر 36 پلە و لە سلێمانی 33 پلە و دهۆك 34 پلە دەبێت.

ژینگە

كەشناسی رێژەی باران بارینی 24 كاتژمێری رابردووی لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رێژەی باران بارینی لە 24 كاتژمێری رابردوو بڵاوكردەوە.

بەپێی زانیارییەكانی كەشناسی هەرێمی كوردستان، زۆرترین رێژەی بارین باران لە شارۆچكەی سەرسەنگی سەر بە پارێزگای دهۆك بە بڕی 72 ملم باریوە.

بەپێی ئەو پێشبینیانەی كەشناسی لەسەر باران بارین بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنج شەممە باران بارین بەردەوام بێت و سبەینێ هەینی ئاسمانی شارەكانی هەرێمی كوردستان هەور و هەتاو دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 14 پلە و لە سلێمانی 12 پلە و لە دهۆك 12 پلەو لە كەركوكیش 18 پلە دەبێت‌و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ هەینی بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 15 پلە و لە سلێمانی 13 پلەو لە دهۆك 13 پلەو لە كەركوكیش 19 پلە دەبێت و ئاسمانی شارەكانی هەرێمی كوردستانیش هەور و هەتا دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

وێنەو ڤیدیۆ.. پایزی سەرچنار

خەڵك-

فۆتۆ: هەرێم بەهادین

هاوینەهەواری سەرچنار لە شاری سلێمانی لە كەشێكی پایزی سەرنجڕاكێشدایە و دیمەنێكی نایاب پێشكەشی سەردانیكەرانی دەكات.

هاوینەهەواری سەرچنار بەهۆی شەپۆلی باران بارینەكانی رابردووەوە سەرجەم كانیاو و سەرچاوەكانی تەقیون و هاژە و خوڕەی ئاو تێكەڵی رەنگی ئاڵتوونی دار و درەخت و گەڵا هەڵوەریوەكان بووە.

سەرچنار بە هاوێنەهەوارێكی دێرینی باشووری كوردستان و شاری سلێمانی دادەندرێت و رۆژانە و ساڵانە گەشتیارێكی زۆری نێوخۆیی و دەرەكی سەردانی دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 84%, 32
    32 84%
    32 - 84% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان

کوردستان

دوایین