ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

گەر کێشەی زۆر میزکردنت هەیە، بەم ٥ ڕێگایە چارەسەری بکە

خێزان

کێشەی زۆرمیزکردن نەخۆشیەکە کە پێی دەوترێت Overactive bladder (OAB) ، ئەمەش لەکاتێکدایە کە کەسەکە لە ڕۆژێکدا زیاتر لە ٨ جار پێوستی بەوە دەبێت بچێت بۆ میزکردن و شەوانیت بۆ ئەوە خەبەری دەبێتەوە.

 

بۆ چارەسەرکردنی ئەو دۆخە ئەم ڕێگایانە بگرە بەر:

 

– ڕێژەی خواردنەوە بە بڕی ٢٥٪ کەم بکەرەوە

 

– میزەڵدانت لەسەر ڕاوەستان ڕابهێنە، کاتێک میزت هات ١٥ خولکە بوەستە پاشان میزەکەت بکە

 

– قەڵەوی هۆکارێکە بۆ میزکردنی زۆر، هەربۆیە کۆنتڕۆڵی کێشت بکە

– دەرزی ئاژنین بکە، چونکە سەلمێندراوە کە بۆ بەهێزکردنی میزەڵدان بەسوودە

– وەرزش ئەنجام بدە بۆ ڕاهێنانی میزەڵدان تا زایتر کۆنتڕۆڵ بکەت:

 

یەکێک لە وەرزشەکان وەرزشی Kegel ، لەسەر پشت ڕابکشێ و ناوچەی سمت بەرز بکەرەوە، بۆ ١٠ خولەک بەم جۆرە بوەستە، ١٠ جار

– پشت بنێ بە دیوارێکەوە و وەرزشی سکوات بکە و کە چویتە خوارەوە ١٠ چرکە بوەستە، ١٠ جار

تەندروستی

بۆچی باوێشک دەدەیت؟ چۆن باوێشکەکە ڕادەگریت؟

خێزان

باوێشکدان پرۆسەیەکی خۆڕسکانەی جەستەمانە کە چەند لێکدانەوەیەکی جیاوازی زانستی بۆکراوە و هۆکاری باوێشکدانیش بەهۆی ماندویەتی مێشکەوەیە، کە جەستە هەوڵدەدات لە ڕێگەی پڕکردنی سیەکان لە هەوا وزەی زیاتری پێبدات.

باوێشک توانایەکی بەهێزی هەیە لە گواستنەوەدا، واتە گەر تۆ لە تەلەڤیزیۆنیش کەسێک ببینیت کە باوێشک دەدات بۆت دەگوازرێتەوە، ئەمەی خوارەوە هەندێک ڕێگەیە بۆ ئەوەی باوێشکدان بوەستێنیت:

– هەوڵبدە بۆ ماوەیەک تەنها لە لوتەوە هەناسە بدەیت

– هەر لە جێگەی خۆت کەمێک وەرزش بکە

– پەرداخێک ئاو بخۆرەوە

 

– گەر لە ژورەوە بویت کەمێک بچۆرە دەرەوە

 

– هەناسەی قوڵ هەڵبمژە

– شتێکی سارد بخۆ

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

قژم بەتەواوی لاواز و خراپ ببوو، ٥ ساڵی ویست تا چاکی بکەمەوە بە ئەنجامدانی ئەم کارانە

خێزان

ژنە نوسەرێک ئەزموونی خۆی لە گرنگیدان بە قژی بڵاودەکاتەوە و بەوتەی خۆی پاش ئەوەی زۆر ڕەنگی کردووە و دەستکاری کردووە، قژی بەتەواوەتی لاواز و خراپ ببووە، ئەمەی خوارەوە ئەو ڕێنماییانەن کە جێبەجێی کردووە بۆ ئەوەی قژی ئاسایی بێتەوە:

 

 

-بەر لە هەر شتێک پلانی شۆردنی قژ زۆر گرنگە کە نابێت زۆر بیشۆیت و پێویستە ئاوی شلەتێن بەکار بهێنیت، نە زۆر سارد نە زۆر گەرم، جگە لەوەی دەبێت کە قژت دەشۆیت شامپۆ بدەیت لە مێخی سەرت و بیشۆیت.

-گرنگە ڕۆژانە کرێمی شێدارکەرەوەی قژ (کۆندیشنەر) بەکار بهێنیت

-دەتوانیت ناوە ناوە بە سابونی سرووشتی و دەستکرد (سابونی ڕەقی) قژت بشۆیت.

-ماسکی سرووشتی بەتایبەت سپێنەی هێلکە بەکار بهێنە، بەڵام ماسکی کرێمیش هەیە کە دەتوانیت بیکڕیت و هەمان کارت بۆ دەکات

-کاتێک شامپۆ دەکڕیت پێکهاتەکەی بخوێنەرەوە و دڵنیابە لەوەی شامپۆی جۆری باش بکڕیت.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

١٠ خولەک قاچت بکەرە ئەم گیراوەیەوە، خانە مردوەکانی پێوە ناهێڵێت

خێزان

زۆرجار قاچه‌كان له‌ لایه‌ن خانمانه‌وه‌ پشتوگێ ده‌خرێت له‌ كاتێكدا گرنگیدان به‌ جوانی قاچ زۆر پێویسته‌، بەتایبەتی لابردنی خانە مردوەکانی قاچ، ئەمەی خوارەوە گیراوەیەکی بەسوودە بۆ ئەو مەبەستە.

 

پێداویستیەکان:

-پەرداخێک شیر

-كاربۆناتی سۆدیۆم  (له‌ده‌رمانخانه‌كان ده‌ستده‌كه‌وێت)

 

ئامادەکردن و بەکارهێنان:

-كه‌مێك شیره‌كه‌ گه‌رم بكه‌و دواتر له‌ قاپێكدا قاچت بكه‌ره‌ ناوی و شیره‌كه‌و كاربۆناتی سۆدۆمه‌كه‌ی تێبكه‌ و بۆ ماوه‌ی ٥ خوله‌كه‌ تێیدا بهێڵه‌ره‌وه‌، ده‌شتوانیت قاچت بشێلیت، پاش ته‌واو بون قاچ ده‌ربهێنه‌و بۆ ماوه‌ی ٥ خوله‌كی دیكه‌ بوه‌سته‌، دواتر قاچه‌كانت بشۆ، باشان بۆخۆت كاریگه‌ریه‌كه‌ی ده‌بینیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان