بەغدا كێشەی نەوت لەگەڵ هەرێمی كوردستان چارەسەر دەكات



لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عیراق، ئەو پێشنیارانە ئاشكرا دەكات كە لە چوارچێوەی ڕەشنوسی یاسای نەوت و غازدان بۆ دامەزراندنی سێ‌ كۆمپانیا كە لەنێوانیالندا كۆمپانیای نەوتی كوردستانی تێدا دەبێت، جەختیش لەسەر زامنكردنی مافی هەموو پارێزگا بەرهەمهێنەرانیش دەكاتەوە بە پارێزگای بەسرەوە.

عەلی شەداد فارس، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عیراق، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە”حكومەتەكەی محەمەد شیاع سودانی، هەنگاوێكی بەرەو پێشەوە هەڵناوە لە دۆسێی نەوت لەگەڵ هەرێمی كوردستان لەڕێی بەگەڕخستنی لیژنەی باڵای پەیوەندیدار بە دانوستان لەگەڵ حكومەتی هەرێم كە لەلایەن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری پلادانانەوە سەرۆكایەتی دەكرێت و هەریەك لە وەزیری نەوت و بەڕێوەبەری سۆمۆ و سەرۆكی دەستەی خاڵە سنورییەكان و هەندێك لە ڕاوێژكاران و شارەزایان ئەندام دەبن تێیدا، لیژنەكە بەشێوەیەكی تەواوەتی دەخرێتەگەڕ و لەلایەن لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانیشەوە چاودێری دەكرێت”.

بە وتەی فارس”هیچ ڕێگەچارەیەك لەبەردەم حكومەتی هەرێمدا نییە، جگە لە دانیشتن لەگەڵ لیژنەی باڵا بۆ گەیشتن بە ڕەشنوسی یاسای نەوت و غاز، لەدوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵ كە یاسای نەوت و غازی لە هەرێمی كوردستان بە نایاسایی ناساند، یاسا نوێیەكەش پەیوەندییەكان لەنێوان حكومەتی فیدراڵ و پارێزگاكان و هەرێمە بەرهەمهێنەكانی نەوت و غاز ڕێكدەخات”.

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت”یاساكە زامنكەری مافی پارێزگا بەرهەمهێنەرەكانی نەوت دەبێت، لەسەرو هەموویانەوە پارێزگای بەسرە، بۆیە ناكرێت تێپەڕاندنی یاساكە لەم خولەی پەرلەماندا دواخرێت”.

عەلی شەداد فارس ڕایگەیاندووە”هەندێك لە پێشنیارەكان كە دەخرێنەڕوو لەچوارچێوەی یاساكەدا ڕەنگە لە بەرژەوەندی كورد بن، وەك دامەزراندنی كۆمپانیای نەوتی كوردستان كە بارەگاكەی لە هەرێم دەبێت و بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ پەیوەندی لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدراڵ دەبێت لە هەموو پرۆسەكانی دەرهێنان و بەرهەمهێنان، كۆمپانیایەكی تری پەیوەست بە وەبەرهێنانیش لە غازدا دەبێت، لەگەڵ كۆمپانیایەكی تری پەیوەست بە وەبەرهێنان لە پاڵاوگە حكومییەكان”.

 

كارمەندێكی تەندروستی سلێمانی ناوی چووە لیستی ژنە كاریگەرەكانی جیهان
پێشت كارمەندێكی تەندروستی سلێمانی ناوی چووە لیستی ژنە كاریگەرەكانی جیهان
ئەو ماڵانەی پێوەریان نەبەستووە پارەی ئاو و غەرامە لەسەریان زیاد دەبێت
دواتر ئەو ماڵانەی پێوەریان نەبەستووە پارەی ئاو و غەرامە لەسەریان زیاد دەبێت
ەیوەندیدار