ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

حكومەتی هەرێم بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پەیامێك بڵاودەكاتەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە پەیامێك بڵاودەكاتەوە، و هیوادەخوازێت لایەنە كوردستانییەكان یەكڕیز و تەبابن و بە بەرنامەیەكی كوردستانییانە ڕوو بكەنە بەغدا.

حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامەكەیدا رایگەیاندووە”بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربان، سەرەتا پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان، و پاشان لە پیرۆزبایی لە تەواوی موسڵمانان لە هەرێمی كوردستان، عیراق و جیهان دەیكەن”.

هەر لە پەیامەكەی حكومەتی هەرێمدا هاتووە” جەژنی قوربان لە كاتێكدا دێتەوە كە لە عیراق هەوڵەكانی پێكهێانی حكومەتێكی تازە دەستیان پێكردووە، هیوادارن لایەنەكانی هەرێمی كوردستان بەرژەوەندییەكانی گەلی كوردستان بخەنە پێش هەموو شتێكی دیكەوە و یەكڕیز و تەبا بن تاكو لە ئاست چاوەڕوانیی گەلی كوردستاندا بن”.

کوردستان

تەندروستی هەرێم: 14 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركران


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم 14 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای ئاشكراكرد.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، چواردە تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لەشاری سلێمانی دەستنیشانكران، كە هەشت ئافرەت و شەش پیاون.

وەزارەتی تەندروستی ڕوونیشیكردووەتەوە، پێنج لە تووشبووان لەناو شاری سلێمانی و پێنجوێن و ساگێز و سیتەك پێشتر گەشتیان كردووە، هەروەها حەوت لە تووشبووان لە دەربەندیخان بەركەوتەی تووشبووانی پێشوون، هەروەك دوو توشبووی نوێ لە شاری سلێمانی پێشینەی گەشتیان نییە.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هاتوچۆی هەرێم: دەستمان بەسەر 12 هەزار و 796 بەڵگەنامەدا گرتووە


خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم ئاماری 20 ڕۆژی ڕابردووی سەرپێچی و ڕووداوەكانی هاتوچۆی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت:”دەستمان بەسەر 12 هەزار و 796 بەڵگەنامە و زیاتر لە 657 ئۆتۆمبێلدا گرتووە”.

ئەسعەد مەلا كەریم وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، لە ماوەی 20 ڕۆژی ڕابردوودا لە هەرێمی كوردستان ئامارەكان بەمشێوەیەیە:

– كۆی گشتی ڕووداو 27

– كۆی گشتی گیانلەدەستدان 3

– كۆی گشتی بریندار 25

– زیاتر لە 657 ئۆتۆمبێل دەستی بەسەردا گیراوە

– زیاتر لە 185 ماتۆڕسكیل دەستی بەسەردا گیراوە

– زیاتر لە 12 هەزار و 796 بەڵگەنامە دەستی بەسەردا گیراوە

– زیاتر لە 7 هەزار و 254 سەرپێچی بە ئامێری PDI واتە (SMS) تۆماركراوە لە سەر ئۆتۆمبێلی سەرپێچی كار.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

د.سامان بەرزنجی: هەموو هەڵسەنگاندنەكان وا دەخوازێت ڕێككارەكان توندوتۆڵ و زیاتر بكرێن


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، بۆ نەهێشتنی تەشەنەكردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هەموو هەڵسەنگاندنەكان وا دەخوازێت ڕێككارەكان توندوتۆڵ و زیاتر بكرێن.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

هەموو هەڵسەنگاندنەكان وا دەخوازێت ڕێككارەكان توندوتۆڵ و زیاتر بكرێت بۆ نەهێشتنی تەشەنەكردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19.

سوپاس هاوڵاتیانی خۆشەویست بۆ ئارامیتان.

سوپاس بۆ هەموو لایەنە پەیوەندارەكان، تكایە با تەندروستی هاوڵاتیان لەپێش هەر كارێكی تر بێت، بە پابەندبوونمان بە مانەوە لە ماڵ و دووركەوتنەوە لە بەرككەوتنی یەكتر كوردستانی خۆشەویست لە كارەسات دەپارێزین.

د. سامان بەرزنجی
وەزیری تەندروستی
29 ئازار 2020

 

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان