بانكی ناوەندی هۆكاری گران بوونی نرخی دۆلاری ئاشكراكرد



پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ چوار شەممە، هۆکاری قەیرانی دۆلاری لەو وڵاتدا بۆ گوشارەکانی ئەمریکا و سزاکانی سەر هەندێک وڵات گەڕاندەوە و ڕاشیگەیاند، بەهۆی كۆت و بەندەكانەوە ناتوانن دەستوەردان بكەن لە بازاڕ بۆ دابەزاندنی دۆلار.

عەلی عەللاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی بۆ ئاژانسی (ڕۆیتەرز) ڕایگەیاند، یەدەگی عێراق زیاتر لە 100 ملیار دۆلارە، بەڵام بەهۆی سنووردارکردنەکانەوە ناتوانێت بە ئازادی دەستوەردان لە بازاڕدا بکات بۆ دابەزاندنی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو.

ڕاشیگەیاندووە، “گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر هەندێک وڵات، كۆت و بەندیان بەسەر بانکی ناوەندی عێراقدا سەپاند و ڕێگریان لێکرد لە فرۆشتنی دۆلار بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “بانکی ناوەندی بەردەوامە لە دانانی كۆت و بەند بۆ ڕێگریکردن لە دەستکاریکردنی نرخی دۆلار لە بازاڕی هاوتەریبدا و هەوڵدەدات ڕێکارەکانی ئاڵوگۆڕی دراوی قورس (دۆلار) ئاسان بکات”.

پارێزگاری بانكی ناوەندی وتووشیەتی، “بانکی ناوەندی هەوڵدەدات ڕێکارەکانی کڕینی دراوی قورس بۆ بازرگانان ئاسان بکات، لەكاتێكدا ٣٠%ی دراوی بیانی لە بەرژەوەندی هاوردەکردن لە چینەوە دەڕوات”.

ئاشكراشی كرد، بانکی ناوەندی پێداچوونەوە بە کەرتی بانکی دەکات و ڕێسا و ڕێكاری نوێ جێبەجێ دەکات، کە بە وتەی خۆی “پێدەچێت لەماوەی داهاتوودا هەندێک بانک دابخرێن و ئەوەش زۆر ئاسایی دەبێت کە (ژمارەی بانکە ئەهلیەکان) کەمببێتەوە”.

مانگی ڕابردوو بەرپرسانی ئەمەریکا ڕایانگەیاند، گەنجینەی ئەمەریکا و یەدەگی فیدراڵی ڕێگرییان لە 14 بانکی عێراقی کرد لە ئەنجامدانی مامەڵەی دۆلار لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی فراوانتر بۆ بەقاچاخبردنی دۆلار بۆ ئێران لە ڕێگەی سیستمی بانکی عێراقییەوە.

فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنووسان داوای پێداچوونەوە بە دۆسیەی سزادانی شێروان شێروانی دەكات
پێشت فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنووسان داوای پێداچوونەوە بە دۆسیەی سزادانی شێروان شێروانی دەكات
ئێران ئاوی زێی بچووکی گرتەوە
دواتر ئێران ئاوی زێی بچووکی گرتەوە
ەیوەندیدار