ئێران ئاوی زێی بچووکی گرتەوە



ماوەی سێ رۆژە کۆماری ئیسلامی ئێران ئاوی زێی بچووکی گرتووەتەوە و ئەوەش کێشەی ئاوی خواردنەوەی بۆ قەڵادزێ دروستکردووە.

سێ رۆژە ئاوی زێی بچووک لەلایەن ئێرانەوە بە تەواوەتی گیراوەتەوە و ئەو ئاوەی دەڕژێتە ناوی تەنھا لە کانی و سەرچاوە بچووکەکانەوەن، تا ئێستاش دیار نییە کە ئێران کەی ئاوەکە بەردەداتەوە.

گرتنەوەی ئاوی زێی بچووک کاریگەری لەسەر دانیشتووانی قەڵادزێ دروستکردووە و چەندین گەڕەک کێشەی ئاوی خواردنەوەیان بۆ دروستبووە. ھەوەرھا کاریگەری لەسەر چەندین پڕۆژەی کشتوکاڵ و حەوزی ماسی دروستکردووە.

ئەگەر ئێران بەردەوامبێت لە گرتنەوەی ئاوی زێی بچووک، ئەوا لەئایندەدا ئاوی بەنداوی دوکان کەم دەکات، چونکە بەشێک لە ئاوی زێی بجووک دەچێتە بەنداوی دوکان و لەوێوە گلدەدرێتەوە.

 

بانكی ناوەندی هۆكاری گران بوونی نرخی دۆلاری ئاشكراكرد
پێشت بانكی ناوەندی هۆكاری گران بوونی نرخی دۆلاری ئاشكراكرد
توركیا چەند مەرجێك بۆ هەناردەی نەوتی هەرێم ئاشكرادەكات
دواتر توركیا چەند مەرجێك بۆ هەناردەی نەوتی هەرێم ئاشكرادەكات
ەیوەندیدار