نرخی ئاڵتون بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە



جارێكی دیكە نرخی زێڕ لە بۆرسەی جیهانی بەرزبوونەوەی تۆماركرد و شارەزایانی بوارەكەش ئاماژە بەوەدەكەن، كە زیادنەبوونی ڕێژەەی بێكاری و زیادبوونی ڕێژەی دامەزراندن لە ئەمریكا كاریگەرییان لەسەر بەهای زێڕ هەبوو.

دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نرخی زێڕ جارێكی دیكە ڕوووی لە بەرزبوونەوە كردووە و نرخی یەك ئۆنسە لە 1783 دۆلارەوە بەرزبۆتەوە بۆ 1800 دۆلار.

ئاماژەی بەوەشكرد، نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 لە بازاڕەكانی هەرێم بە 433 هەزار دینارە و عەیار 21 بە 380 هەزار دینارە و عەیاری 18 بە 328 هەزار دینارە.

ڕوونیشیی كردەوە، بەرزبوونەوەی بەهای زێڕ بەهۆی كاریگەری جێگیربوونی ڕێژەی بێكارییە لە ئەمریكا و هەروەها زیادبوونی ڕێژەی دامەزراندن بۆ 263 هەزار كەس.

ئەو ماڵانەی پێوەریان نەبەستووە پارەی ئاو و غەرامە لەسەریان زیاد دەبێت
پێشت ئەو ماڵانەی پێوەریان نەبەستووە پارەی ئاو و غەرامە لەسەریان زیاد دەبێت
وەزیری ناوخۆ: ڕێگەنادەین لە هەرێمی كوردستانەوە كێشە بۆ وڵاتانی دراوسێ‌ دروستبكرێت
دواتر وەزیری ناوخۆ: ڕێگەنادەین لە هەرێمی كوردستانەوە كێشە بۆ وڵاتانی دراوسێ‌ دروستبكرێت
پەیوەندیدار