وەزیری ناوخۆ: ڕێگەنادەین لە هەرێمی كوردستانەوە كێشە بۆ وڵاتانی دراوسێ‌ دروستبكرێت



خەڵك-
وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هیچ كات ڕێگە نادەن هەرێمی كوردستان ببێتە بەشێك لەو كێشانەی بۆ وڵاتانی دراوسێ دروست دەبن، چونكە بە وتەی ئەو “خەڵكی ئێمە بەشێك نین لەو كێشانە و داواش دەكەن خەڵكی دیكە كێشەكانیان نەهێننە ناو خاكی ئێمەوە.”

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان لە وتارێكیدا لە رێوڕەسمی بە قەزابوونی سیدەكان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگەیاند:”پێشتر خەڵكی سیدەكان بۆ راپەڕاندنی كاروباری ئیداری دەبووایە سەردانی ئیدارەی سۆران بكەن، بەڵام لەمەودوا ئەو دەسەڵاتە دەگەڕێتەوە لای خۆیان و خۆیان دەتوانن ئیدارەی خۆیان بكەن.”

بەو پێیەی ناوچەی سیدەكان هاوسنوورە لەگەڵ هەردوو وڵاتی ئێران و توركیا و بەردەوام لەلایەن سوپای ئەو وڵاتانەوە تۆپباران و بۆردوومان دەكرێت، وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان داوای كرد:”ئەو كێشانەی لەسەر سنوورەكان هەیە كۆتاییان پێبێت، لەبەرئەوەی خەڵكی ئێمە بەشێك نین لەو كێشانە و داواش دەكەین خەڵكی دیكە كێشەكانیان نەهێننە ناو خاكی ئێمەوە”.

ڕێبەر ئەحمەد دەڵێت: “حكومەتی هەرێمی كوردستان پشتگیری ئارامی و سەقامگیری لە سنوورەكان دەكات و هیچكات رێگە نادەین هەرێمی كوردستان ببێتە بەشێك لەو كێشانەی بۆ وڵاتانی دراوسێ دروست دەبێت، داواش لە وڵاتانی دراوسێ دەكەین هاوكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بن و كێشەكان بە گفتوگۆ چارەسەر بكەن”.

نرخی ئاڵتون بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە
پێت نرخی ئاڵتون بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە
شەپۆلێكی تری باران بارین بەڕێوەیە
دوات شەپۆلێكی تری باران بارین بەڕێوەیە
پەیوەندیدار