ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لە سلێمانی؛ گەنجێك هەوڵی خۆكوشتن دەدات

خەڵك- بەشی هەواڵ
پۆلیسی سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە دوای ئەوەی گەنجێك هەوڵی خۆكوشتنی داوە، بەپەلە گەیەنراوەتە نەخۆشخانە و دەشڵێت: “چەقۆی لە ملی داوە”.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە پاش ئەوەی لەلایەن هەواڵدەرێكەوە هێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتن ئاگاداركرانەوە لەوەی گەنجێك هەوڵی خۆكوشتن دەدات، دەستبەجێ‌ هێزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن و بنكەی پۆلیسی سەرا گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكە و گەنجەكە بەبرینداری ڕەوانەی نەخۆشخانە كرا، كە چەقۆیەكی لەملی خۆی دابوو .

ڕاشیگەیاندووە، لە ئێستاشدا گەنجەكە لەنەخۆشخانەیە و لەژێر چاودێری وردی پزیشكیدایە و لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرا-وە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە بۆ زانیاری لەبارەی هۆكاری هەوڵدان بۆ خۆكوشتن .

ئاشكراشی كردووە، گەنجەكە بەڕەگەز ئێرانییە و ناوی (س، م) و تەمەنی لەسەرو 20 ساڵییەوەیە .

ژینگە

هۆشداری لەسووتاندنی دارە بەتەمەنەکانی سلێمانی و کەمکردنەوەی ڕێژەى سەوزایی دەدرێت

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ڕایدەگەیەنێت، ، شاری سلێمانی لەسەر ئاستی سەرجەم پارێزگاکانی عیراق بە پلەی یەکەم دێت لە ڕووی زۆری ڕێژەی سەوزاییەوە، بەڵام بە داخەوە ناو بەناو بەهۆی کەمتەرخەمی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان، نەک ڕێژەکە پێشچونی پێوە دیار نییە هێندەی نەماوە بەرەو وێرانە بچێت.

 

ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە لەتکانامەیەکدا لەژێر ناونیشانی (تکایە وێرانکردنی ژینگە ڕابگرن) ڕایگەیاند، مایەی شانازییە بە پێی ئامارەکان، شاری سلێمانی لەسەر ئاستی سەرجەم پارێزگاکانی عیراق بە پلەی یەکەم دێت لە ڕووی زۆری ڕێژەی سەوزاییەوە، بەڵام بە داخەوە ناو بەناو بەهۆی کەمتەرخەمی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان، نەک ڕێژەکە پێشچونی پێوە دیار نییە هێندەی نەماوە بەرەو وێرانە بچێت.

 

ئاماژەى بەئەوەشداوە، کۆتا کاریش کە چەند ڕۆژێکە قسەی لەسەر دەکرێت و پێشتریش پەرلەمانتاران هۆشدارییان دا، کە دەستێک هەیە بۆ سوتاندن و وێرانکردنی درەختە بە تەمەنەکانی ڕێگەی سلێمانی تاسڵوجە، بەڵام بە داخەوە کەس لەو مەترسییە نەهاتە دەنگ، ئەوە بە چاوی خۆمان دەبینین ئەو مەرامە گڵاوە وا دێتەدی.

 

ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە پارێزگاری سلێمانی و ئەنجومەنی پارێزگا و  شارەوانی و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان بێنە دەنگ و ئەو کارە  دژ بە ژینگە و سروشت ڕابگرن.

 

باس لەئەوەشکراوە، پێویستە نەهێڵدرێت کەسانی چاو چنۆک و بەرژەوەندیخواز بۆ مەرامی خۆیان جوانییەکانمان وێران بکەن.

 

ئەوەش هاتووە، وەکو ڕێکخراو، بەدواداچون دەکەن و ئەو زوڵمە گەورەیە دژ بە ژینگە قبوڵ ناکەن.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

زیندانییەک لەچاکسازی گەورانی هەولێر گیانی لەدەستدا

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لەچاکسازی گەورانی هەولێر زیندانییەک گیانی لەدەستدا.

 

زیندانییەکی چاکسازی گەورانی هەولێر کە بەماددەی تیرۆر زیندانی کرابوو، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا.

 

ئەو زیندانییە بەڕەگەز عەرەبە و ماوەی نزیکی ١١ ساڵە لەزیندانە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە تاکو ئێستا لەهەرێمی کوردستان نزیکی ٤٠ هەزار تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

چوار تۆمەتباری بازرگانیکردن بە(چه‌ك و ده‌رمان و هێلكه‌)ى قاچاغ دەستگیرکران

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

دژە تیرۆری کوردستان چوار کەسی بەتۆمەتی به‌تۆمه‌تى بازرگانيكردن به‌ (چه‌ك و ده‌رمان و هێلكه‌)ى قاچاغ دەستگیرکرد.

 

ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه:

 

دەستگیرکردنى چوار كه‌س به‌تۆمه‌تى بازرگانيكردن به‌ (چه‌ك و ده‌رمان و هێلكه‌)ى قاچاغ

 

له‌ درێژه‌ى هه‌وڵى بنبڕكردنى ديارده‌ى هه‌ر كارێكى ناياسايى و قاچاغ، له‌ هه‌فته‌ى رابردوو چوار كه‌س له‌لايه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ئاسايشى هه‌ولێر ده‌ستگير كرا‌ن وه‌ك له‌ خواره‌وه‌ ئاماژه‌‌ به‌ ناوه‌كانيان و ورده‌كارييه‌كان دراوه‌:

 

لە شه‌وى (10 له‌سه‌ر 11-9-2020)، كه‌سێك به‌ناوى (ئيبراهيم سه‌ردار حه‌سه‌ن) – دانيشتووى شارى هه‌ولێر – گه‌ڕه‌كى مامزاوه كه‌ كارى كڕين و فرۆشتنى هێلكه‌ ده‌كات، ده‌ستگير كرا به‌ تۆمه‌تى هه‌وڵى هێنانە ناوەوەى بڕى (84) کارتۆن هێلكه‌ى قاچاغ بۆ شارى هه‌ولێر ‌لە رێگاى بازگه‌ى هيران – شه‌قڵاوه‌ به‌ ئۆتۆمبێلى جۆرى بارهه‌ڵگر ژماره‌ (192771/هه‌ولێر).

له‌ رێكه‌وتى (13-9-2020)، كه‌سێك به‌ناوى (ئارام عه‌ونى كه‌ريم) – دانيشتووى شارى هه‌ولێر – گه‌ڕه‌كى ژيان – پيشه: پۆليس ده‌ستگيركرا به‌ تۆمه‌تى هه‌وڵى هێنانه‌ ناوه‌وه‌ى بڕى (7) كيسه‌ى گه‌وره‌ى كرێم و مه‌رهه‌مى كۆزماتيكى قاچاغ و ماوه‌ به‌سه‌رچوو بۆ شارى هه‌ولێر لە رێگاى بازگه‌ى دێگه‌ڵه‌وه‌.

  1. له‌ رێكه‌وتى (14-9-2020)، دوو كه‌س له‌لايه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ئاسايشى هه‌ولێره‌وه‌ ده‌ستگير كران به‌ تۆمه‌تى كارى قاچاغچيێتى چه‌ك به‌ناوه‌كانى:

أ- (مسته‌فا سه‌عيد محه‌مه‌د حه‌مه‌د ئه‌مين)، ناسراو به‌ حاجى هه‌رووتى – دانيشتووى هه‌ولێر- گه‌ڕه‌كى هه‌ولێرى نوێ – له‌ ماڵه‌كه‌يدا ده‌ستگيرا به‌سه‌ر 1250 دانه‌ ده‌مانچه‌ى توركى قاچاغ.

 

ب- (سه‌ڵاح به‌هرام تاهير حه‌سه‌ن)، دانيشتووى هه‌ولێر – گه‌ڕه‌كى كورانى رێگاى مه‌خموور – پێشه‌: پێشمه‌رگه‌ى خانه‌نشينى يه‌كه‌ى (70)، له ‌ماڵه‌كه‌يدا ده‌ستگيرا به‌سه‌ر 10 دانه‌ ده‌مانچه‌ى توركى قاچاغ.

 

ئێمه وه‌ك دژه‌ تيرۆرى كورستان دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه‌، كه‌ به‌ هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تييه‌كانى ئاسايش له‌ چاودێريكردن و به‌شوێنداچوونى ديارده‌ى هێنانى ده‌رمان و خۆراكى قاچاغ و ماوه‌به‌سه‌رچوو‌ و هه‌ر كارێكى ناياسايى كه‌ زيان به‌ ته‌ندروستى هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان و ئابوورى و ئاراميى هه‌رێم بگه‌يه‌نێت، به‌رده‌وام ده‌بين و هه‌موو رێوشوێنێكى ياسايى ده‌گرينه‌به‌ر بۆ بنبڕكردنى ئه‌م ديارده‌يه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان