حکومەتی هەرێم ئامادەکاری بۆ هاتنی نیو ملیۆن زیارەتکاری شیعەی ئێران دەکات



حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەکاری بۆ هاتنی نیو ملیۆن زیارەتکاری شیعەی ئێران دەکات کە بڕیارە لە هەرێمەوە بۆ کەربەلا بچن.

عەبدوڵڵا ئاکرەیی، بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەکانی ھەرێم و ئێران بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: لە دوایین کۆبوونەوەی نێوان شاندی پارێزگای ھەولێر و پارێزگای ئورمیە یەکێک لە تەوەرەکان ھاتنی زیارەتکارانی ئێرانی بوو بۆ کەربەلا، لایەنی ئێرانی پێشبینی کردووە ٥٠٠ ھەزار زیارەتکاری ئێرانی لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئومەران و باشماخ سەردانی شاری کەربەلا بکەن.

ڕوونیشیکردەوە کە بۆ ئەو مەبەستە پارێزگاری ھەولێر لیژنەیەکی پێکھێناوە و ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازیکردن لە زیارەتکارانی ئێرانی دەستی پێکردووە.

بەرپرسەکەی ھەرێم وتیشی:  ھەرلە کاتی گەیشتنی زیارەتکاران کار ئاسانیان بۆ دەکرێت و لە ڕێگاش لە حاجی ئومەران تا ھەولێر چەند شوێنێک بۆ پشوودانیان ئامادەکراوە، لە ھەولێریش لەسەر فەرمانی وەزیری ناوخۆ پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر ئامادەکراوە بۆ حەواندنەوەی زیارەتکارانی ئێرانی.

عەبدوڵڵا ئاکرەیی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: لەم حەفتەیەدا سەردانی زیارەتکاران دەستپێدەکات و رۆژ بۆ رۆژ ھاتنی زیارەتکارانی ئێرانی زیاد دەبێت تا کۆتایی بە پرۆسەی چلەی ماتەمینی ئیمام حسێن دێت، بێگومان ھەولێر دەبێتە وێستگەیەک بۆ زیارەتکارانی ئێران، ئەوەی لە توانای حکومەتی ھەرێمی کوردستانیشە بۆ پێشوازی و بەڕێکردنیان بۆ کەربەلا درێغی ناکات.

چین مانگێکی دەستکرد بۆ پێشگرتن لە کارەساتی سروشتی بەکاردەهێنێت
پێشت چین مانگێکی دەستکرد بۆ پێشگرتن لە کارەساتی سروشتی بەکاردەهێنێت
بانکی ناوەندی بڕێکی کەمتر دۆلاری خستە بازاڕەوە
دواتر بانکی ناوەندی بڕێکی کەمتر دۆلاری خستە بازاڕەوە
ەیوەندیدار