گۆڕانی كەشوهەوا ژنان دەكاتە سەركردە



 

كۆڕبەندی پەنجا ژنی كاریگەر بۆ سەركردایەتی ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانكاریییەكانی كەشوهەوا لە میسر دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە كە یەكێك بووە لە پێشنیازەكانی كۆنگرەی كەشوهەوای شەرم شێخ.

ئەم هەنگاوە دەبێتە پشتیوانی میسر لە كۆنگرەی كەشوهەوای شەرم شێخ كە لە مانگی نۆڤەمبەردا بەسترا، بەجۆرێك میسر دەبات بەرەو ئابوورییەكی سەوز.

كۆڕبەندەكە، بە هاوكاری لەگەڵ پەیمانگەی پلانی نەتەوەیی و كۆمپانیای دی كاربۆن میسر بۆ ڕاوێژكاری و گەشەپێدان پڕۆژەیەكی تایبەت جێبەجێدەكەن لە ئامادەكردنی بەرنامە و ژووری ئۆپەراسیۆن كە ژنان ڕۆڵی تێدا دەبینن.

یەكەم بەرنامەی كۆڕبەندەكە، بریتییە لە خستنەڕووی ڕۆڵی ژنان لە كەرتەكانی حكومی و تایبەت بە ڕاهێنان لەسەر بنەما جیهانییەكان.

ئەشرەف عەرەبی سەرۆكی پەیمانگەی پلانی نەتەوەیی دەڵێت: جیهان بە خێرایی بەرەو ئامادەكاری و خۆلادان لە كاریگەرییە خراپەكانی پێشبینیكراوی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا دەڕوات.

دەربارەی میسر دەڵێت “ئاستەنگی گەورەمان لە پێشە لە هەوڵدان بۆ وڵاتێكی سەوز، لەوانە كەمی بەرنامەی ڕاهێنان و تێگەیشتن، جێبەجێكردنی پێوەرەكانی چالاكییە ئابوورییەكان”.

دەشڵێت “هاوكاری لەگەڵ كۆڕبەندی پەنجا ژنی كاریگەر گرینگی خۆی هەیە لە ڕۆڵی ژنان وەك هاوبەشێكی ستراتیژی و ڕەگەزێكی نیشتمانی كە ناكرێت فەرامۆش بكرێن لە پلانی گەشەی 2030و پشتیوانی كاری كەشوهەوا”.

دینا عەبدول فەتاح دامەزرێنەری كۆڕبەندەكە، دەڵێت: بەرنامەی ڕاهێنان هاوكار دەبێت لە بەدیهێنانی چالاكی ئابووری بەپێی پێوەرە جیهانییەكان و شیاندنی ژنان بۆ سەركردایەتیكردنی چالاكییە ئابوورییەكان بە شێوەیەكی پیشەیی.

ڕۆژ، ڕۆژی شۆڕشی ژنانی كوردە
پێشت ڕۆژ، ڕۆژی شۆڕشی ژنانی كوردە
گەورەترین وڵاتی مسوڵمان سێكسی پێش هاوسەرگیری قەدەغەكرد
دواتر گەورەترین وڵاتی مسوڵمان سێكسی پێش هاوسەرگیری قەدەغەكرد
ەیوەندیدار