گەنجێک دەستگیركرا دزی لە سندوقی شەش مزگەوت کردووە



پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانی بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ زەڕایەنی سه‌ر به‌به‌شی‌ پۆلیسی‌ شارەزور تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه پارەی سندوقی خێری شەش مزگەوتی دزیبوو.

پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە و و دەڵێت:” دوای ئەوەی ئاگادارکرانەوە لەلایەن ژمارەیەک پێشنوێژی سنوری قەزای شارەزوور کە سندوقی خێری مزگەوتەکانیان بڕدراوەو پارەکەی دزراوە، مەفرەزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەو بەدواداچونەکانیان دەسپێکردوو تونرا لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی زەڕایەنی سەربەبەشی پۆلیسی شارەزورەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، تۆمەتبار ( ج، م، ع) لەدایکبووی 2003 بەناسنامە عەرەب دانی بەتاوانەکەیدا ناوە کە لەشەش مزگەوتی سنورەکە دزی کردووە.

لە بارەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل ٢٠٢٤ روونکردنەوە دەدرێت
پێشت لە بارەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل ٢٠٢٤ روونکردنەوە دەدرێت
سبەینێ لە ٢١بەنزینخانە بەنزینی ٧٥٠ دیناری دابەشدەکرێت
دواتر سبەینێ لە ٢١بەنزینخانە بەنزینی ٧٥٠ دیناری دابەشدەکرێت
ەیوەندیدار