ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

چەند نیشانەیەک کە دەری دەخات ئاو لە جەستەت قەتیس ماوە و پێویستت بە چارەسەرە

خێزان

زۆرینەی جەستەی ئێمە لە ئاو پێکهاتووە، کە بەردەوام ئاڵوگۆردەکات و سووڕدەخوات، بەڵام گەر ئاوەکە لە شوێنێکدا قەتیسبوو، ئەوا توشی چەندین کێشەی تەندرووستیمان دەکات، ئەمەی خوارەوە چەند نیشانەیەکە کە دەری دەخات ئاو لە جەستەت قەتیس ماوە و پێویستت بە چارەسەرە:

 

– قاچەکانت بەشێوازێکی نائاسایی دەئاوسێت

– ئاوسانەکە بە جۆرێکە کاتێک دەستی لێدەدەیت زوو ناگەڕێتەوە شوێنی خۆی و چاڵ درووستدەکات

– دەمارەکانی قاچت لە شێوەی تۆڕێکی جاڵجاڵۆکە بەدیار دەکەوێت و ئازاری هەیە

– دەموچاوت دەئاوسێت

– هەست بە بێهێزی و بێتاقەتی دەکەیت

– ورگت بەشێوازێکی ناڕێک دەئاوسێت

 

زۆرجار ئەم دۆخە لە کاتی دووگیانی یان تێکچونی هۆڕمۆنەکان ڕوودەدات و پێویستە لای پزیشک چارەسەر وەربگریت

ریکلام

تەندروستی

چەند ڕێگایەکی ئاسان بۆ ئەوەی ناوە ناوە پێستە مردووەکانی قاچت لابدەیت

خێزان

مرۆڤ خاڵێکی هاوبەشی لەگەڵ ماردا هەیە کە ئەویش ئەوەیە پێستی جەستەی فڕێدەدات، بەڵام بەهۆی ئەوەی قۆناغ قۆناغە ئێمە هەستی پێناکەین، گرنگیشە کە خۆمان بە ماسکە سروشتیەکان هاوکاری جەستەمان بکەین بەتایبەت لە روخسار و دەست و قاچدا.

 

تۆ بەدرێژایی تەمەنت ٣٥ کلیۆ پێستی مردوو فڕێدەدەیت، ئەمەی خوارەوە چەند ڕێگایەکە بۆ لابردنی پێستە مردوەکانی قاچ (تەقشیر):

 

-ئاوی لیمۆ

-بۆماوەی ١٠ خولەک قاچەکانت بکەرە ئاوی لیمۆوە، هەفتەی جارێک دەتوانیت ئەنجامی بدەیت.

 

-شۆڤان

-کەمێک ئاوی شلەتێن بکەرە دەفرێکەوە و شۆڤانی تێبکە، دواتر با بۆ ماوەیەک قاجەکانتی تێدا بێت.

 

 

-زەیتی گوێزی هیندی

-بیدە لە قاچەکانت و گۆرەوی لەپێ بکە و پێوەی بخەوە، تا بەیانی هەموو پێستە مردوەکانی پاککردۆتەوە.

 

-سرکە

-سرکە و ئاو بەهەمان قەبارە تێکەڵ بکەو بۆ ١٥ خولەک قاچتی تێبکە.

 

-کرێمی Moisturizer

 

-ئەو کرێمانەیە کە تایبەت بۆ شێدارکردن و تەقشیری قاچ دروستکراوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چۆن لە ماڵەوە چارەسەری نەخۆشی بەڵەکی پێست (گڵاوی) دەکەیت؟

خێزان

نەخۆشی بەڵەکی پێست (گڵاوی)  Psoriasis نەخۆشیەکی درێژخایەنە توشی پێست و نینۆک یان جومگەکانی مرۆڤ دەبێت،نەخۆشیەکە توشی  ھەردوو ڕەگەزی نێر و مێ دەبێت لەھەموو تەمەنەکان بەتایبەت لە ھەرزەکار و پێگەیشتوان، بەڵام چۆن دەتوانیت لە ماڵەوە ڕێگری لە نەخۆشیەکە بکەیت؟

نەخۆشیەکە بەھۆی بۆماوەیی یانیش خواردنەوەی ماددە بێ ھۆشکەرەکان یاخود دڵە ڕاوکێی بەردەوام یان گۆڕینی ژینگە و ناجێگیری باری دەرونی تووشی مرۆڤ دەبێت،گەلێک جاریش بەھۆی ھەوکردنی جومگەکانەوە توشی مرۆڤ دەبێت،ھەبونی ئامێرەکانی پشکنینی پەستانی خوێن و شەکرە لە ماڵەکان و بەکارھێنانیان بەبەردەوامی لە ھۆکارە باوەکانی سەردەمە،بەجۆرێک مرۆڤ دەخاتە دڵە ڕاوکێوە، ئەمەی خوارەوە چارەسەرەکانە لە نێو ماڵەکەی خۆت:

 

-بۆ پارێزگاری لە نەخۆشیەکە پێویستە پێستت بە شێداری بهێڵیتەوە و مەهێڵە وشک ببێتەوە.


-هەوڵبدە بۆماوەیەک گۆشت و شیرەمەنی نەخۆیت.

-لە جیاتی خواردنی گۆشتی سور گۆشتی ماسی بخۆ.

-لە خواردنەوە کحولیەکان دوربکەوەرەوە.

-بەردەوام لە گەرماو خۆت بشۆ بە ئاوی شلەتێن، دەتوانیت کەمێک خوێی Epsom بکەیتە ئاوەکەوە.

-ئاگاداری ئەو جلوبەرگانەتبە کەلەبەری دەکەیت و هەوڵبدە جلوبەرگی لۆکە و خوری لەبەربکەیت و ڕۆژانە کەمێک پیاسە بکە

-سترێس و دڵە ڕاوکێی هۆکارێکی سەرەکییە بۆ نەخۆشیەکە، هەربۆیە هەوڵبدە بەسەر ئەو کێشە دەرونیەدا زاڵببیت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

قەڵەوی و پانبوونی کەمەرت ڕەنگە بەهۆی بەکتریاکانی ڕیخۆڵەوە بێت نەک جۆری خواردن، زانیاری لەو بارەیەوە وەربگرە!

خێزان

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ قەڵەوی و پانبوونی کەمەر  ڕەنگە بەهۆی بەکتریاکانی ڕیخۆڵەوە بێت نەک جۆری خواردن و ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک زانیاری گرنگە لەو بارەیەوە.

 

بەکتریاکانی ڕیخۆڵە Gut Flora ئەو بەکتریایانەن کە لە ڕیخۆڵەماندا دەژین و ژمارەیان زیاتر لە ١٠٠ ملیار دەبێت و بەکتریایی سوودبەخش و پێویستن بۆمان.

ئەم بەکتریایانە کاریگەریان لەسەر زۆربەی بەشەکانی جەستە هەیە، چونکە ئەرکی سەرەکیان پاڵاوتەکردنی بەها خۆراکیەکان و ڤیتامینەکانە لە ئەو خۆراکانەدا کە دەیانخۆین و بەکارهێنانەوەیان بۆ جەستە.

ناهاوسەنگی ئەو بەکتریایانە لە جەستەدا وادەکات کە وەک پێویست وزە و چەوری بۆ بەشە جیاوازەکانی جەستە نەچێت و لە شوێنێکی دیاریکراودا کۆببێتەوە، بەتایبەت ناوچەی کەمەر و سمت

هەر بۆیە گرنگە لە ڕێگەی پارێزەوە کاری ئەو بەکتریایانە باشتر بکەین ئەویش بەم ڕێگایانەی خوارەوە:

-شەکر و شیرەمەنی کەمتر بخۆ

-ئاو زۆر بخۆرەوە

-ژەمە خۆراکیەکانت با کەم کەم بێت و ژەمەکان زیاد بکە

-خواردنی تەندرووست بخۆ

-ئەو خواردنانە بخۆ کە بەکتریای سودبەخشیان تێدایە وەک ماست

 

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان