وتەبێژی حکومەتی هەرێم “عێراق پابەندی ڕیککەوتنەکان نییە”


پیشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق پاباندی ڕێککەوتنەکان نییە و ئەو پارەیەی بۆ هەرێم نێردراوە نازانرێت ناوی بنرێت چی مووچە!! یان شایستەی دارایی،

پێشەوا هەورامانی ئەوەشی خستە روو، ئێستا تۆپەکە لە ساحەی عێراقە و ئەوان دەبێت بەرپرسیاربن بەرامبەر مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێم و دەبێت بەزووی هەرێم تەمویل بکرێت.

پێشەوا هەورامانی وتیشی، دوو ئاراستە هەیە لەعێراق کە هەردوکیان بەهێزن،  لایەنێک دەیەوێت هاوکاربن بۆ ڕێکەوتن و گەشتن بە چارەسەرکردنی کێشەکان و بەرەوپێشبردنی ڕێککەوتنەکانی حکومەتی ناوەند و هەرێم، ئاراستەیەکی تر کە بەهێزە و هەوڵ دەدات بۆ بچووککردنەوەی هەرێم و دەسەڵات و قەوارەکەی،

وتەبێژی حکومەت وتیشی، سوپاسی پاڵپشتی هاوپەیمانان دەکەین بۆ ئەو پاڵپشتییە بەردەوامەی بۆ هێزی پێشمەرگە هەیەتی، ئێمە دەمانەوێت وەزارەتی پێشمەرگە سەر بەحکومەت بێت و لە حزب دوربکەوێتەوە، و هەموو هەوڵەکان بۆ ئەوەن هێزی پێشمەرگە هێزێکی نیشتیمانی سەر بە حکومەت بێت.

دەربارەی هەناردەی نەوتی هەرێم پێشەوا هەورامانی وتی”هیچ بەرەوپێشچونێکی نوێ نییە بۆ هەناردەی نەوتی هەرێم و داوامان کردووە دەست و برد بکرێت لە هەناردەی نەوت ، کۆمپانیاکان لەهەرێم توشی بێهیوایی بون و زیانیان کردووە، بەڵام بە هیواوە دەڕوانن لە پرۆسەی هەناردەی نەوت و ئەم ڕاگیرانەش هێندە بڕیارێکی سیاسییە بڕیارێکی یاسایی نییە.

دەربارەی یاسای نەوت و غاز پێشەوا هەورامانی وتی”بۆ ئەم پرسە حکومەتی عێراق و پارێزگاکان و هەرێم هەوڵ دەدەین بگەینە ڕێککەوتنێک هەموان سوودمەندبن ، حکومەتی هەرێم نایەوێت ئەوەی لەپرۆژەیاسای بودجە روویدا لەنێو پرۆژەی نەوت و غاز دوبارەببێتەوە.

دەربارەی نرخی کارەبا پێشەوا وتی” ئەم سیستمە وەک تێستە واتە تاقیکردنەوەیە و پێویستمان بەو تاقیکردنەوەیە هەیە، کارەبا کێشەیەکی جدییە و دەمانەوێت لەبنەڕەتەوە کێشەکە چارەسەر بکەین ، هەموو پرۆەیەکی چاکسازی بەبێ ناڕەحەتی نییە و لەمپەری لەپێشدایە.

 

 

گەنجێک لە رووباری خازردا خنکا
پێشت گەنجێک لە رووباری خازردا خنکا
لەکاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دۆلار بەرامبەر دینار دابەزی
دواتر لەکاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دۆلار بەرامبەر دینار دابەزی
پەیوەندیدار