ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پۆلیس: شەڕو دەمەقاڵەی نێوان دوو بنەماڵە لە بازیان برینداربوونی سێ‌ كەسی لێكەوتەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی شەڕو دەمەقاڵەی نێوان دوو بنەماڵە لە بازیان، سێ‌ كەس برینداربوون و شەش كەسیش بە تۆمەتی رووداوەكە دەستگیركران.

بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەكان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردۆتەوە” ڕۆژی 17ی ئاب، لەناحیەی بازیان بەهۆی شەڕو دەمەقاڵەی نێوان دوو بنەماڵە، سێ‌ كەس برینداربوون، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەڵگەی تاوان كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی رووداوەكە كرا و بریندارانیش بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە”.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە” بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 413 لەیاسای سزادانی عیراقی، شەش كەس بە تۆمەتی ئەو رووداوە راگیراون”.

بە وتەی پۆلیسیش، لەئێستاشدا لەلایەن بنكەی پۆلیسی بازیانەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوە بەردەوامە.

کوردستان

سەندیكای پزیشكان، بۆ زاڵبوون و نەهێشتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا داوایەك لە هاووڵاتیان دەكات


خەڵك-بەشی هەواڵ

سەندیكای پزیشكانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەم ساتەوە دەست بە هەڵمەتی پۆشینی دەم و لووت بكەن، بۆ ماوەی٤٠ رۆژ.

سەندیكای پزیشكانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەركەوتووی ڤایرۆس بن یان ساغ بن، دەم و لووتتان بە بەردەوامیی داپۆشن، تاكو هیچ ڕێگەیەك نەدەین بۆ گواستنەوەی ڤایرۆس لە هیچ كەسێكمان بۆ هیچ كەسێكیتر بە هیچ جۆرێك.

دەقی پەیامەكە:

هەمووان بپارێزە تا هەمووان بتپارێزن

داوا لە گشت كوردستانیانی بەرێز دەكەین؛

لەم ساتەوە دەست بە هەڵمەتی پۆشینی دەم و لووت بكەن، بۆ ماوەی٤٠ رۆژ.

بەركەوتووی ڤایرۆس بن یان ساغ بن، دەم و لووتتان بە بەردەوامیی داپۆشن، تاوەكوو هیچ ڕێگەیەك نەدەین بۆ گواستنەوەی ڤایرۆس لە هیچ كەسێكمان بۆ هیچ كەسێكیتر بە هیچ جۆرێك.

بەمجۆرە، تۆ هەموو كەست پاراست، هەموو كەسانی تریش تۆ دەپارێزن.

بەمجۆرە لە ماوەی٣٥ڕۆژدا، هیچ كەسێكی تووشبوو، ڤایرۆسی تێدا نامێنێت، ئەگەر تووشبووش هەبێت، ڕێژەیان زۆر كەم دەبێت. لە هەمان كاتدا، هیچ كەسێكی تری نوێ وەریناگرێت. لە ئەنجام دا، كۆمەڵگایەكی نزیك لە (Zero Virus) زیرۆڤایرۆس بەدەست دەهێنین.

بە بەردەوامی دەم و لووتتان داپۆشراو بێت، بە تایبەتی گەر یەكێكی ترت لێ نزیك بێت (٣مەتر كەمتر) یان لە باڵەخانەیەكی داخراو بیت بە هێچ جۆرێك لاینەبەیت.

سادەترین جۆری رووپۆشیش بێت، نەك تەنیا هەر ماسكی N95 یان ماسكی نەشتەرگەری، بەڵكوو ڕووپۆشیی درووستكراوی ماڵ‌ لە قوماش، هەمان كار و ئەرك بە سەركەوتوویی جێبەجێ دەكات و پێویست ناكات پارە و كاتتان بە كڕین و گەڕان بەدوای ماسكدا بەهەدەر بدەن.گرنگ ئەوەیە، لەكاتی پژمین، كۆكین و تەنانەت لەكاتی قسەكردنیش،‌ دڵۆپی ناو دەمتان‌ دەرنەچێت.

بەهیچ جۆرێك مەهێڵن كەس بێ دەم و لووت پۆشراوی لێتان نزیك بێت (٣مەتر كەمتر) گەر لە دەرەوە بوویت.

بەهێچ جۆرێك مەهێڵن كەس بێ دەم و لووت پۆشراوی، لەناو باڵەخانەیەكی داخراودا لەگەڵتان بێت.

قەبووڵ مەكەن كەس لەهێچ شوێنێك و هیچ كاتێك، بێ دەم و لووت پۆشراوی لە خۆت و منداڵەكانت و ئەندامانی خێزانت نزێك بكەوێتەوە.

تەنیا٤٠ رۆژ بیكەن بە ئەرك، بیكەن بە یاسا، تا لەو مەینەتییە دەربازمان دەبێت و دەبین بە نموونە بۆ هەموو وڵات و نەتەوەكانی جیهان.

هەمووان بپارێزە تا هەمووان بتپارێزن.

بۆ پزیشكان و كەسایەتییە زانستییەكان:

سەرەڕای ئەو هەموو ڕێكارانەی وڵاتانی جیهان گرتووتیانە تەبەر بۆ وەستاندنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆڤید -١٩، بەڵام ڕۆژ بە ڕۆژ تووشبووان و قوربانیانی ڤایرۆسەكە زیاتر دەبێت. زانایان و لێكۆڵەوەران، زانیان كه لە زانیاریەكانی كە بڵاو دەكرێنەوە (Missed Peice ) هەیە، لەگەڵ گایدلاینەكان. بە تایبەتی لەو زانیاریانەی كە باسی لێوە دەكرا كە گواستنەوەی ئەم ڤایرۆسە لەڕێگەی كۆكین و پژمینەوە‌ ڕاستەوخۆ بەڕووی مرۆڤێكی تر دەبێتە هۆی هەڵمژینی ئەو پڕوشكانەی (Virus loaded droplets) یان لە ڕێگەی دەستلێدان لەو كەلوپەلانەی ئەو پرۆشكانە لەسەری دەنیشن و پاشان دەستبردن بۆ دەم و لووت و چاو.

بەڵام ڕۆژ بە ڕۆژ لەگەڵ زیادبوونی لێكوڵینەوەكان و لێكدانەوە‌كان، بە تایبەتی لەگەڵ بڵاوكردنەوەی ئەو لێكۆلینەوە سەلماندی كە ڤایرۆسەكە دەتوانێت لە هەوادا لە ٣ بۆ ٨ كاتژمێر بمێنتەوە (١).

دوای ئەوەی زانایانی یابانی بە سەرپەرشتیی پرۆفیسۆر تاتیدا كازاهیرۆ (سەرۆكی كۆمەڵەی نەخۆشە گوازراوەكانی یابانی) بە هەماهەنگیی لەگەڵ زانكۆی سۆهۆی یابان و رێكخراوی NHK، له لێكۆڵینەوەیەكی نوێ(٢) سەلماندیان پڕوشك لە ڕێگەی قسەكردن و هەناسهدانی تووندەوەش دەردەچێ كە ئەگەرێكی زۆری گواستنەوەی ڤایرۆسەكەن بۆ كەسانی نزیك و هەروەها پڕوشكی كۆكە و پژمینیش دەتوانێت بۆ ماوەی چەند كاتژمێر لە هەوادا بمێنێتەوە، بەتایبەتی لە شوێنن و باڵەخانەی داخراودا.

ئەمانە و چەندان لێكۆڵینەوەی دی كە باس لە قەبارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دە‌كەن(٣)، لەگەڵ قەبارەی پڕوشكەكانی پژمین و كۆكین و قسەكردن(٤)، كاتێك بەراوردیان بكرێت لەگەڵ قەبارەی گەردیلەكانی هەوا(٥) ئەوەمان بۆ دەردەكەوێت، زۆر گەورەترن لەو گەردیلانە، بەمەیش دەگەینە ئەو ڕاستییەی هەر دەم و لووت پۆشێنی دەسكردی ماڵ (Homemade mouth & Nose Cover) ئەگەربەكاربێت بە جۆرێك كاتی قسەكردن یان پژمین وكۆكێن ڕێگە نەدات هەوا دەربچێت، بۆ نموونە بە فووكردن یان پژمین یان كۆكین بەرەو مۆمێكی داگیرساو و ئاگرەكەی نەكۆژێتەوە، ئەوە مانای ئەوە دەدات گەردیلەكانی هەوا نەیانتوانی راستەوخۆ دەربچن لە ناو ڕووپۆشەكە، مانای ئەوەش دەدات بە هیچ جۆڕێك پڕوشكی ڤایرۆس دەرناچێت لە هەمان ڕووپۆش چونكە قەبارەیان گەورەترە لە گەردیلەی هەوا.

لێرە دەگەینە ڕاستییەك، بەهیچ جۆرێك ماسكەكانی N95 و ماسكی نەشتەرگەری نەسەلمێندراون كە پارێزگاری لە سەدا سەد بكەن لەو كەسەی بەستوویەتی(٦) لەبەر ئەوەی ڤایرۆس لە ڕێگەی پرۆشكەكانی هەڵی گرتووه،‌ ڕێگەی دیكەی هەیە بگواسترێتەوە بۆ كەسەكەی ماسكی بەستووە، وەكوو چاو یان لە تەنیشتەكانی ماسكەكە یاخود لەكاتی دەستدانی كەسەكە بۆ ڕێكخستنی ماسك.

بەڵام ئەوەی دڵنیایە‌، ماسك بە هەموو جۆرەكانی (٧)، تەنانەت رووپۆشێكی لە ماڵ درووست كرابێت بە ئەندازەیەك رێگە نەدات هەوا دەرچێت (مۆم‌ نەكۆژێنتەوە) لەكاتی پژمین وكۆكین و قسەكردن، بەهێچ جۆڕێك ناهێڵێت ڤایرۆس وپرۆشكەكە بگاتە كەسی بەرانبەر (جا ئەم كەسەی بەرانبەر ماسكی بەستبێت یان نەیبەستبێت).

بۆیە باشترین رێگە بۆ خۆپاراستن ئەوەیه،‌ هەموومان ڕووپۆش یان ماسك بەكار بێنین (لەبەر ئەوەی ڤایرۆسەكە گەشتووەتە قۆناغێك، نازانرێت كێ هەڵگرە). وڵاتی چین وك ۆریا لە زووەوە، ئەمەریكا، نەمسا، چێك و زۆر وڵاتانی تر لە ئێستەوە گەشتوونهتە‌ ئەو ڕاستیەی بۆ لەناوبردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبێت هەموو كەسێك ماسك ببەستێت.

لەبەر ئەوەی ئێمە لە كوردستان وەكوو هەموو وڵاتانی تر كێشەی بەدەستهێنانی ماسكمان هەیە و بەپێی ئەو روونكردنەوەیەی سەرەوە، دەڵێین هەموومان رووپۆشی لەماڵ درووستكراو ببەستین تاوەكوو هەموو تاكێك هەموو تاكێكی تر بپارێزیت.

بەستنی رووپۆش تەنیا بۆ٤٠ رۆژە‌ بۆ لەناوبردنی یان زۆر كەمكردنەوەی ڤایرۆس لە سەرتاسەری كۆمەڵگە، لەبەر ئەوەی دەبێتە نەهێشتنی زیادكردنی ڤایرۆس بۆ ماوەی ٢ سووڕی ژیانی بە تەواوی(٨) (٩) .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

گرفتى بارهەڵگرەکانی دووکان چارەسەرکرا


خەڵک – بەشی هەواڵ

پاشئەوەی ژمارەیەک بارهەڵگری خۆراک لەبازگەى نێوان سلێمانی _ دووکان بۆ ماوەى چەند کاتژمێرێک ڕێگرییان لێکرا بێنە ناو شاری سلێمانییەوە، گرفتەکەیان بۆ چارەسەرکرا.

 

سیروان سەرحەد قائیمقامی دووکان لەلێدوانێکیدا بۆ میدیاکان ڕایگەیاند،  ژمارەیەکی زۆر لەهاوڵاتیان کە لەسنوورەکانی دیکەوە دەیانویست بگەڕینەوە بۆ سلێمانى، بۆیە لای بازگەکە تێکەڵ بەو بارهەڵگرانە ببوون، لەبەرئەوە ماوەیەک بارهەڵگرەکان ڕاگیران تاکو ئەو قەڕەباڵغیە تەواوبێت و دواتر ڕێگەیان بۆ کرایەوە بێن بۆ ناو سلێمانى.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، لەئێستادا هیچ گرفتێک نییە و هەموو کەسێک بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتى ناوخۆ دەتوانێت هاتوچۆ بکات.

 

ئەوەشی خستەڕوو،بەشێوەیەکی تەواو ڕێنماییەکانی وەزارەتى ناوخۆی جێبەجێکراوە و هەموو شوێنەکان جگە لەدەرمانخانە ئێشکگرەکان داخراون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

زورفی: بە ئەرێنییەوە بۆ چارەسەری پرسە هەڵپەسێردراوەكان لەگەڵ حكومەتی هەرێم دەڕوانین


خەڵك-بەشی هەواڵ

كاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی حكومەتی عیراق ڕایدەگەیەنێت، بە ئەرێنییەوە بۆ چارەسەری پرسە هەڵپەسێردراوەكان لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڕوانین، بۆ ئەوەی بگەینە لێكتێگەیشتنێكی هاوبەش كە تێیدا ڕەچاوی جێبەجێكردنی دەستوور كرابێت و ڕێز لە هاوبەشی بگرێت و یەكێتی نیشتمانی بەهێز بكات.

عەدنان زورفی كاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق، كارنامەی حكومەتەكەی پێشكەشی پەڕلەمانی عراق كرد و لەبارەی پرسی كێشەكانی نێوانی هەرێم و ناوەند ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە پاڵ گرنگیدان بە حەشدی شەعبی، گرنگی بە هێزی پێشمەرگە دەدرێت و وەك بەشێك لە سیستەمی بەرگری عیراق لە قەڵەمی دەدەین.

ناوبراو ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، دووبارە شانەی قەیرانەكان دروست دەكەینەوە و پەلە دەكەین لە پەسەندكردنی یاسای بودجەی 2020 و ڕەوانەكردنی بۆ پەڕلەمان بۆ پێداچوونەوە و پەسەندكردنی.

ئاشكراشیكردووە، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە بە نوێنەرایەتی دەستەیەك لە ژێر چاودێری نەتەوە یەكگرتووەكان، لە ماوەی ساڵێك لە پێكهێنانی كابینەكەی تێپەڕ نەكات.

دەقی كارنامەكە..

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان