سۆپەر کۆمپیوتەر؛ بەڕازیل دەبێتە براوەی جامی جیهانی ٢٠٢٢



کۆمپیوتەرێکی “پێشکەوتوو” بەناوی سۆپەر کۆمپیوتەر، پێشبینی براوەکانی مۆندیال دەکات تا یاریی کۆتایی.

سوپەر کۆمپیوتەرێک لەسەر بنەمای تێکەڵەیەک لە پێشبینییەکان و شیکاری دیجیتاڵی، پێشبینی ئەنجامەکانی قۆناغی ١٦ی مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەری کرد.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی “زە ​​سەن”ی بەریتانی، کۆمپیوتەرەکە سەرکەوتوو بووە لە پێشبینیکردنی براوەی دوو یاریی یەکەمی قۆناغی ١٦ی مۆندیال، کە ئەوانیش هۆڵەندا و ئەرجەنتین بوون.

بۆ یارییەکانی ڕۆژی یەکشەممە، کۆمپیوتەرەکە پێشبینی کردبوو فەرەنسا لە پۆڵەندا و ئینگلتەراش لە سەنیگال بباتەوە.

پێشبینییەکانی سۆپەر کۆمپیوتەر، بۆ کۆی یارییەکانی قۆناغی ١٦ ئاماژەی بەم ئەنجامانەی خوارەوە کردووە:

بەڕازیل لە کۆریای باشوور دەباتەوە.

ژاپۆن لە کرواتیا دەباتەوە.

سویسرا لە پورتوگال دەباتەوە.

ئیسپانیا لە مەغریب دەباتەوە.

هەروەها کۆمپیوتەرەکە پێشبینی ئەم ئەنجامانەی خوارەوەی کردووە لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا:

ئەرجەنتین لە هۆڵەندا دەباتەوە.

بەڕازیل لە ژاپۆن دەباتەوە.

فەرەنسا لە ئینگلتەرا دەباتەوە.

ئیسپانیا لە سویسرا دەباتەوە.

 

لە قۆناغی پێش کۆتایشدا، کۆمپیوتەرەکە پێشبینی ئەوەی کردووە، بەڕازیل لە ئەرجەنتین دەباتەوە و سەردەکەوێت بۆ یاری کۆتایی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی فەرەنسا، کە ئیسپانیا شکست پێدەهێنێت.

 

سەبارەت بە براوەی مۆندیالی ٢٠٢٢، ئەو سۆپەر کۆمپیوتەرە “سەماکارانی سامبا” دەستنیشان دەکات کە لە “کەڵەشێرەکان”ی فەرەنسا دەبەنەوە و نازناوەکە دەگەڕێننەوە بۆ ئەمریکای باشوور.

سوێد دەستی بە ڕادەستكردنەوەی چالاكوانە كوردەكان كرد
پێشت سوێد دەستی بە ڕادەستكردنەوەی چالاكوانە كوردەكان كرد
مووچەی چەند شوێنێك دابەشدەكرێت
دواتر مووچەی چەند شوێنێك دابەشدەكرێت
ەیوەندیدار