ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

“ئێران 40 ساڵە بەسوودوەرگرتن لە سیاسەتەكانی ئەوروپاو ئەمریكا دانەخۆرە بووە”

خەڵك-بەشی هەواڵ

چاودێرێكی سیاسی رایدەگەیەنێت، كۆماری ئیسلامی ئێران كەوتۆتە ژێر باری گرانی ژمارەیەك سزای وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاوە كە هەر لە ئێستاوە كاریگەرییەكانیان دەركەوتوون.

دوای كشانەوەی ئەمریكا لە رێكەوتنە ئەتۆمییەكەی نێوانیان لەگەڵ ئێران، ترەمپ قۆناغی یەكەمی سزا ئابوورییەكانی خستوەسەر ئێران و بڕیاریشە مانگی یازدەی داهاتوو قۆناغی دوەمی گەمارۆكان دەست پێبكات، ئەمەش كاریگەری لەسەر ئابووری ئێران دروست كردووە.

جەعفەر حامیدی نوسەر و چاودێری سیاسی بە دەنگی ئەمریكای راگەیاند، ئێران ناتوانێت خۆی لە كاریگەرییەكانی ئەو قەیرانە ئابووریەی ڕووی تێكردووە دەرباز بكات، چونكە ئێرانیش وەك هەر وڵاتێكی دیكە بەستراوەتەوە بە بازاڕی ئازاد لەگەڵ وڵاتانداو لە ئێستادا خەریكە بەشێكی ئەو بازاڕە لەلایەن ئەمریكاوە دەپچڕێنرێن.

وتیشی، وڵاتانی ئەوروپیش ناتوانن یارمەتییەكی ئەوتۆی تاران بدەن بەهۆی سیاسەتەكانی ئەمریكاوە.

ئاشكراشیكرد، كۆماری ئیسلامی ئێران ناتوانێت ڕەفتارەكانی خۆی بگۆڕێت‌و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئەم ڕژێمەی ئێران نزیكەی 40 ساڵە بە كەڵك وەرگرتنێكی خراپ لە سیاسەتەكانی ئەوروپاو سیاسەتی پێشتری ئەمریكا بە چەشنێك لە چەشنەكان دانەخۆرە بووە.

جەعفەر حامیدی

ئابوری

عیراق، 600 هەزار تەن برنج بەرهەم دەهێنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق، پێشبینی دەكات لە وەرزی كشتوكاڵی ئەمساڵ، 600 هەزار تەن برنج بەرهەم بهێنرێت.

ئاژانسی (رۆیتەرز) لە زاری حەمید نایف، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراقەوە بڵاویكردەوە”ئەو ڕووبەرەی بە برنج چێنراوە 645 هەزار دۆنم دەبێت، ئەمەش لەماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا بە فراوانترین ڕووبەر دادەنرێت كە هۆكارەكەی بۆ زۆری بارانبارین دەگەڕێتەوە”.

بە وتەی نایف”ئەو ژمارەیە 70%ی یەدەگی ناوخۆیی پڕدەكاتەوە”.

عیراق كە بە هاودەكەرێكی گەورەی دانەوێڵە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا دادەنرێت، لە مانگی حوزەیرانی 2018 بەهۆی كەمی ئاوەوە، چاندنی برنجی قەدەغەكرد، بەڵام  بەهۆی زۆرى بارانبارین لە وەرزی 2019، لە بڕیارەكە پاشگەزبووەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بانكی ناوەندی 161 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بانكی ناوەندی عیراق لەڕێگەی زیادكردنی ئاشكراوە بڕێكی كەمتر لە دراوی ئەمریكایی (دۆلار)ی خستە بازاڕەكان، ئەمەش كاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی ئەو دراوە هەیە لە بازاڕەكانی ناوخۆدا.

بەپێی بەیاننامەیەكی بانكی ناوەندی عیراق، كە ئەمڕۆ دوو شەممە بڵاوكرایەوە، بە زیادكردنی ئاشكرا بڕی 161.225 ملیۆن دۆلار بە بانك و كۆمپانیاكانی حەواڵە فرۆشراوە، ئەمەش بەراورد بەو بڕەی لە ڕۆژی پێشوودا فرۆشرا، كە 244.834 ملیۆن دۆلار بوو، دابەزینی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە.

بانكی ناوەندی دەڵێت: “بڕی ئەو پارەیەی بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكانی دەرەوە فرۆشراوە، گەیشتۆتە 144.825 ملیۆن دۆلار، بڕی 16.430 ملیۆن دۆلاریش بەشێوەی كاش فرۆشراوە”.

هەر لە بەیاننامەكەی بانكی ناوەندیدا هاتووە، “یەك دۆلار بە 1190 دینار فرۆشراوە و لەو زیادكردنەشدا 21 بانك بەشدارییان كردووە”.

ڕۆژانە لەگەڵ زیادبوونی خستنەڕووی دۆلار لە بازاڕەكاندا، بەهای دۆلاری ئەمریكی دادەبەزێت و بەپێچەوانەشەوە بەهاكەی بەرزدەبێتەوە، ئەمڕۆش لە بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی نرخی 100 دۆلار بە 120 هەزار و 450 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەشە ئاردی سلێمانی بە كەڵكی دروستكردنی نان نایەت

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەو بەشە ئاردەی لە ڕێگەی بریكارەكانی خۆراكەوە دەدرێت بە هاووڵاتیانی سنوری پارێزگاری سلێمانی بۆ خواردن نابێت و ناتوانرێت نانی لێدروست بكرێت.

كاسترۆ مەعروف، سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەهۆی جیاوازی بنەتۆوەكانی سنوری پارێزگای سلێمانییەوە جیاوازی كواڵتی ئارد لە پارێزگاكەدا دروستبووە و لە بریكارێكەوە بۆ بریكارێكی دیكە دەگۆڕێت.

وتیشی”بەگشتی ئاردی سنوری سلێمانی بۆ نانكردن نابێت و دەوترێت پێزی نییە”.

ناوبراو هەر لە قسەكانیدا ڕونیكردەوە، سەردانی كەركوك و هەولێریشیان كردووە و ئەوانیش تاڕادەیەك ئەو كێشەیان هەبووە، بۆیە چەندینجار نوسراویان كردووە و داوای باشكردنی بنەتۆویان لە حكومەت كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان