ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

لیرەی تورکی ڕووی لە دابەزین کردەوە

خەڵک-

پاش گرتنەبەری چەند رێوشوێنێکی کتوپڕ لە لایەن وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندیی تورکیا، نرخی لیرە لە چەند رۆژی ڕابردوو بەرەو بەرزبوونەوە رۆشت، پێش ئەوەی ئەمڕۆ ڕووی لە دابەزین کردەوە، پاش لێدوانە توندەکانی سەرۆکی ئەمریکا و وەزارەتی خەزێنەی ئەو وڵاتە.

ئەمڕۆ ھەینی ٢٠١٨/٨/١٧، لەگەڵ کرانەوەی بازاڕەکانی دراو لە ئاسیا و ئەوروپا لە ئەمڕۆ هەیندا، نرخی لیرەی تورکی بەرەو دابەزین رۆیشت و ھەر ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ٦١٠ لیرە مامەڵەی پێوە کرا، لە کاتێکدا رۆژی پێنجشەممە نرخی ١٠٠ دۆلار ٥٨٠ لیرە بوو.

پاش ئەوەشی کە وەزارەتی دارایی تورکیا و بانکی ناوەندیی ئەو وڵاتە فرۆشی لیرەیان لە دەرەوەی سنور قەدەغە کرد، نرخی لیرە بەرەو بەرزبوونەوە رۆیشت، پێش بڕیارەکە نرخی لیرە گەشتبوو بە ٧١٠ لیرە بەرامبەر بە ١٠٠ دۆلار، دواتر بۆ ٥٨٠ لیرە دابەزی.

شارەزایانی ئابورییش ئاماژەیان بەوە کرد، کاریگەریی بڕیارەکە کورتخایەنە و لە چەند رۆژێک تێپەڕ ناکات و ناتوانێت ھاوسەنگیی بۆ نرخی دراوی تورکیا بگێڕێتەوە.

ریکلام

ئابوری

گرێبەستی مامۆستایان بۆ ئەمساڵ نوێ‌ دەكرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرەڕای بڕیاری حكومەتی هەرێم بۆ بە هەمیشەیی كردنی مامۆستایانی گرێبەست، بەڵام تا ئێستا بڕیارەكە نەگەیشتۆتە پەروەردەكان و بەوهۆیەوە گرێبەستی مامۆستایان نوێ‌ دەكرێتەوە.

بەپێی بەدواداچوونێكی (خەڵك) لە مانگی 11ی ساڵی ڕابردووەوە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا لە 6-11-2019 بڕیاری بە هەمیشەیی كردنی مامۆستایانی گرێبەستی داوە و بڕیار بوو لە 1-1-2020ەوە بكەوێتە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە، بەڵام تا ئێستا ئەوە نەبۆتە بڕیاری فەرمی بۆ پەروەردەكان.

هەر بەپێی بەدواداچوونەكان، زۆربەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی پەروەردە داوایان لە مامۆستایانی گرێبەست كردووە، كە بەهۆی ئەوەی تا ئێستا هیچ بڕیارێكیان بۆ نەهاتووە سەبارەت بە هەمیشەیی كردنیان، بۆیە گرێبەستەكانیان نوێ‌ بكەنەوە.

لای خۆیەوە، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕانیە هەفتەی ڕابردوو لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردبوو، كە مامۆستایانی گرێبەست سەردانی بەشی یاسا بکەن بەمەبەستی نوێ کردنەوەی گرێبەستەکانیان، کە مەرجە نوێ بکریتەوە تەنانەت ئەگەر بشکرێن بە فەرمی بۆ ئەو مەبەستە مامۆستای گرێبەست خۆی ئامادەبێت و ناسنامە و کۆپییەک لە ناسنامەکەی پێ بێت.

هاوكات، سۆران عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەڵەبجە بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بڕیاری بە هەمیشەیی كردنی گڕێبەستەكان، كە لە لایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بڕیاری لەسەر دراوە، وەك خۆی جێبەجێ دەكرێت.

وتیشی، “تا ئەم ساتە هیچ بڕیارێكمان بە فەرمی بەدەست نەگەیشتووە، بۆ ئەوەی گرێبەستەكان بە هەمیشەیی بكرێن، چونكە كاروباری گارگێڕی بە نووسراوی فەرمی دەكرێت، بۆیە هێشتا بەدەستمان نەگەیشتووە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

سبەینێ‌ مووچەی چوار شوێن دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
بڕیارە سبەینێ‌ دوو شەممە، مووچەی مانگی 10ی چوار شوێن دابەش بكرێت.

بەپێی خشتەیەك، كە وەزارەتی دارایی بڵاویكردۆتەوە، سبەینێ‌ مووچەی هەریەك لە ئەنجوومەنی دادوەری، كەمئەندامان، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و وەزارەتی داد دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 لەكاتێكدایە، كە چارەنووسی مووچەی دوو مانگی ساڵی ڕابردوو نادیارە و تائێستا هیچ زانیارییەك لەسەر مووچەی ئەمساڵ ئاشكرانەكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

قسەكانی ترەمپ بەهای دۆلار لە عیراق و هەرێم بەرزدەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
خاوەنی نووسینگەی نەشوان لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نرخی دۆلار لەكاتی داخستنی بازاڕ بەرزبووەوە و تمەنیش ئەمڕۆ بەجێگری مایەوە تا كاتی داخستن.

ئیبراهیم غەفوور، خاوەنی نووسینگەی نەشوان لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، 100 دۆلار بە 121 هەزار و 850 دینار مامەڵەی پێوەكرا تا كاتی داخستنی، لەكاتێكدا بەیانی بە 121 هەزار و 700 دینار بوو.

وتیشی، “نرخی 100 دۆلار بە ملیۆنێك و 347 هەزار تمەن بە حەواڵە و ملیۆنێك و 313 هەزار تمەن بە دەستی مامەڵە پێوەكرا، ئەمڕۆ تاڕادەیەك بەجێگری ماوەتەوە”.

ڕاشیگەیاند، ئەگەرەكانی سزادانی ئەمریكا بۆ سەر ئابووری عیراق، بازاری بە ناجێگری هێشتۆتەوە، بەردەوام گۆڕانكاری لە بەهای دراوەكاندا دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان