ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ترامپ بۆ تورکیا: چەند رۆژی داھاتوو دەبینین چی ڕوودەدات

خەڵک-

لە نوێترین لێدوانیدا دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا ھێرشی توندی کردە سەر تورکیا و ڕایگەیاند، ئەو وڵاتە دەمێکە بۆتە کێشە بۆ ئەمریکا.

ئەمڕۆ ھەینی ٢٠١٨/٨/١٧، دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “ماوەیەکی زۆرە تورکیا بۆتە کێشە، ئەوان وەک هاوڕێ رەفتاریان نەکردووە و دەبینین کە چی روودەدات، ئەوان قەشەیەکی کریستیانی باشی ئێمەیان لایە و پیاوێکی باشە، ئەوان ئەم تۆمەتە ساختەیەیان بۆ درووستکردووە کە ئەو سیخوڕە، بەڵام سیخوڕ نییە. ئێستا ئەو دادگایی دەکرێت، ئەگەر بتوانیت پێی بڵێن دادگایی. ئەوان دەبوایە زۆر پێشتر بگەڕاندایەتەوە”.

ئەوەشی ڕاگەیاند: “بە بۆچوونی من تورکیا زۆر زۆر بە خراپی رەفتاری کردووە، بۆیە ئێمە کۆتا ڕەفتاریانمان نەدیوە، ئێمە هەر وا دانانیشین، ئەوان ناتوانن خەڵکی ئێمە بگرن، لە داھاتوو دەبینن چی روودەدات.”

لە کۆبوونەوەی بەڕێوەبەرایەتییەشیدا کە دوێنێ پێنجشەممە ئەنجامی دا، دۆناڵد ترامپ وتبووی، تورکیا ھەرگیز دۆستێکی باش نەبووە بۆ ئەمریکا و ستیڤن مەنۆچین وەزیری خەزێنەی ئەمریکاش ھەرەشەی سەپاندنی سزای زیاتری بەسەر تورکیادا کردبوو.

 

جیهان

ئێران دەست بەسەر نەوتهەڵگرێكی تردا دەگرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
فەرماندەی ناوچەی پێنجی هێزە دەریاییەكانی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران، دەستگرتن بەسەر نەوتهەڵگرێكی تردا رادەگەیەنێت لە ئاوەكانی كەنداو كە بە وتەی ئەو”250 هەزار لیتر دیزڵی هەڵگرتووە”.

ئەمڕۆ دوو شەممە، ئاژانسی دەنگوباسی (فارس)ی ئێرانی لە زاری عەمید عەلی عەزمائی، فەرماندەی ناوچەی پێنجی هێزە دەریاییەكانی سەر بە سوپای پاسداران بڵاویكردەوە”كەشتی (لنش) لە بەندەری لینكەی سەر كەنداوەوە بەڕێكەوتووە و بەرەو ئیمارات و لە دووری 20 میل لە خۆرهەڵاتی دوورگەی تەنبولكوبرا دەستبەسەركراوە”.

ئەو بەرپرسە ئێرانییە دەڵێت”تیمەكەی كەشتی لنش كە لە 11 كەس پێًكهاتووە دەستگیركراون و ڕەوانەی لایەنی دادوەریی كراون”.

كەشتی لنش كە بە وتەی فەرماندەی ناوچەی پێنجی هێزە دەریاییەكانی سەر بە سوپای پاسداران “لەبەرانبەر پارێزگەی هورمزكان لە باشووری ئێران دەستبەسەركراوە”، بە دووەم نەوتهەڵگر دادەنرێت كە لەم ماوەیەدا لەلایەن ئێرانییەكانەوە لە ئاوەكانی كەنداودا دەستبەسەردەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ترەمپ هەڕەشەی هێرشی سەربازی دەكات

خەڵك –بەشی هەواڵ

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا سەبارەت بەو ھێرشەی كراوەتە سەر دامەزراوە نەوتییەكانی عەرەبستانی سعودیە هەڕەشەی هێرشی سەربازی دەكات.

دۆناڵد ترەمپ لە لەتویتێكدا ڕایگەیاند، ئەوان ئامادەن ھێرشی سەربازی بكەن، كاتێك ھۆكاری ئەو ھێرشە ڕوون دەكرێتەوە، ئەوان ئامادەیی ھێرشی سەربازییان ھەیە.

ترەمپ دەڵێت “كێڵگەیەكی نەوت لە سعوودیە هێرشی كرایە سەر. هۆكارمان هەیە بۆ پشوودرێژیمان لەوەی باوەڕ بكەین ئەنجامدەری كێیە، پەیوەندیدار بە پشتڕاستكردنەوە ئێمە سەرنجمان خستۆتە سەر ئامانج و چەكەكانمان پڕن، بەڵام چاوەڕوانی ئەوە دەكەین ئەوەی لە پشت ئەنجامدانی ئەو هێرشەوەیە لە عەرەبستانەوە ببیستین”.

ڕۆژی شەممە دامەزراوەی ئارامكۆی نەوتی سعودیە بۆردومانكرا و بەهۆیەوە ئاستەنگ بۆ بەرهەمهێنانی نەوت دروستبوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بەریتانیا ژمارەیەك، پەنابەر دەستگیر دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

 

لە سنوری شاری كێنت-ی بەریتانیا، هێزە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتە، زیاتر لە 40 پەنابەر دەستگیركران.

بە پێی هەواڵی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران، دوای ئەوەی فەرەنسا چەند كەمپێكی تایبەت بە پەنابەری لە وڵاتەكەی داخست، رێژەی كۆچ لەو وڵاتەوە بۆ بەریتانیا زیادیكردووە و بەپێی راگەیەندراوێكیش لە وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیاوە، رۆژی یەك شەممەی رابردوو 15/9/2019، لەنزیك سنوری شاری كێنت دەستیان بەسەر چوار بەلەمی بچوكدا گرتووە كە 41 پەنابەری تێدابووەو دوو كەسیش كە وەك رێبەری ناسایی یاوەری ئەو دوو بەلەمە بوون، دەستگیركراون.

ئەم پەنابەرانە خەڵكی وڵاتەكانی (ئێران و ئەفغانستان و توركیاو مالی) بوون و هەندێكیان ژن و منداڵ بوون.

دوای دەستبەسەرداگرتنی ئەو دوو بەلەمە لەلایەن هێزەكانی بەریتانیاوە، رێكخراوە فریاگوزارییەكانی تایبەت بە كۆچ، چارەسەری سەرەتایی تەندروستیان بۆ كراوە.

پاسەوانانی سنوری دەریایی و هێزی سنوور لە بەریتاینا ڕایانگەیاندووە” پێویستی زیاتریان بە مەلەوانی ڕزگاركەر هەیە بۆ سنوری دەریایی وڵاتەكەیان و داوایان لە بەرپرسانی وڵاتەكەیان كردووە بۆ بەهاناوەچوون بۆ كۆنتڕۆڵكردنی حاڵەتە لەناكاوەكانی پەڕینەوە و نقومبوونی بەلەم و یەختی كۆچبەران، زیاتربكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان