نرخی نەوت دابەزینێکی کەمی تۆمارکرد



ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 85 دۆلار و 37 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى زیاتر لە دۆلارێک دابەزیوە.

بەپێی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکی بە 82 دۆلار و 2 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى 75 سەنت دابەزیوە.

گۆڕانکاری نرخی نەوت دوای ڕاگەیاندنی وڵاتانی عێراق و روسیا و سعودییە و ئیمارات و جەزائیر و کوێت و عومان دێت بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی نەوت، بە ئامانجی هێشتنەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بە سەقامگیری.

ئەمڕۆ شەش وەزارەت و فەرمانگە مووچەی مانگی شەش وەردەگرن
پێشت ئەمڕۆ شەش وەزارەت و فەرمانگە مووچەی مانگی شەش وەردەگرن
عێراق …دووەمیش هەر عێراق !
دواتر عێراق …دووەمیش هەر عێراق !
ەیوەندیدار