كۆمپانیای ئەپڵ لە ماوەی یەك ڕۆژدا 140 ملیار زیانی بەركەوت



كۆمپانیای ئەپڵ-ی ئەمریكی لە كێبڕكێیەكی سەختدایە لەگەڵ كۆمپانیا چینی و كۆرییەكانی بواری مۆبایل و تەكنەلۆژیا و بەهۆیەوە پشكەكانی لە دابەزیندایە و لە یەك ڕۆژدا زیانی 140 ملیار دۆلاری لێ‌ كەوتووە.

ئومێد قەرەداغی، مامۆستای ئابووری بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كۆمپانیای ئەپڵ بەهۆی دابەزینی نرخی پشكەكانییەوە بەڕێژەی 4.8%، بووە هۆی زیانگەیاندن بەكۆمپانیاكە بەبڕی 140 ملیار دۆلار لە ماوەی یەك ڕۆژدا.

ڕاشیگەیاند، ئەپڵ خاوەنی گەورەترین بەهای بازاڕە، كە بڕەكەی دەگاتە 3 ترلیۆن دۆلار، ئەمەش گەورەترین بەهایە لە تەواوی مێژوودا كۆمپانیایەك یان كەسێك هەیبوبێت.

وتیشی، “دابەزینی بەهای ئەپڵ بەهۆی كەمبوونەوەی خواستە ڵەسەر بەرهەمەكانی ئەپڵ، بەتایبەت مۆبایلی ئایفۆن، چونكە كۆمپانیا چینی و كۆرییەكان لە مۆبایلدا تەنگیان بە ئایفۆن هەڵچنیوە”.

دابەشکردنی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەمدەرامەتان دەستپێدەکات
پێشت دابەشکردنی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەمدەرامەتان دەستپێدەکات
وەڵامی پرسیارەكانی تاقیكردنەوەی 12ی ئامادەیی بڵاوكرایەوە
دواتر وەڵامی پرسیارەكانی تاقیكردنەوەی 12ی ئامادەیی بڵاوكرایەوە
ەیوەندیدار