دوو برینداری کێشە خێزانییەکەی دوێنێ شەو گیانیان لەدەستدا



دووان لەو هاووڵاتییانەی بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە کەرکوك برینداربوون، گیانیان لەدەستدا.

شەوی ڕابردوو زاوایەك لە گەڕەکی کەرامەی شاری کەرکوك هەڵیکوتایە سەر ماڵی خەزوری و تەقەی لێکردن.

لە ڕووداوەکەدا دەستبەجێ خەزوری تەقەکەرەکە گیانی لەدەستدا و سێ ئەندامی دیکەی خێزانەکەش بە سەختی برینداربوون.

ئەمڕۆ هەینی خێزانی تەقەکەرەکە و خەسووی بە هۆی سەختی برینەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا و بەوەش ژمارەی کوژراوانی ڕووداوەکە بوو بە سێ کەس.

ئێستا برای ژنەکە بە مەبەستی چارەسەرکردن لە نەخۆشخانە ماوە.

سلێمانی؛ تەنها لە سێ ڕۆژدا ١٦ کەس بوونەتە قوربانی ڕووداوەکانی هاتوچۆ
پێشت سلێمانی؛ تەنها لە سێ ڕۆژدا ١٦ کەس بوونەتە قوربانی ڕووداوەکانی هاتوچۆ
وتەبێژی حکومەت: هیوادارین حکومەتی عێراق چیتر مووچە نەکاتە کارتی سیاسی
دواتر وتەبێژی حکومەت: هیوادارین حکومەتی عێراق چیتر مووچە نەکاتە کارتی سیاسی
ەیوەندیدار