ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

٧ ڕێگایی سەلمێندراو کە ڕێگرە لە تووشبوون بە زەهایمەر

خێزان

نەخۆشی زەهایمەر و لە بیرچونەوە زیاتر توشی ئەو کەسانە دەبێت کە ژیانێکی تەندرووستیان نەبووە، ئەمەی خوارەوە چەند ڕێگایەکە بۆ ڕێگری لە تووشبوون بە زەهایمەر:

 

– کۆنتڕۆڵی پەستانە دەروونیەکانت بکە، لە ڕێگەی نوێژ و پەرستش یان وەرزشی یۆگا

– بەڕێژەی پێویست و  تەندرووست بخەوە

– بەردەوامبە لە فێربونی شتی نوێ، بۆنموونە زمانی نوێ، چونکە توێژینەوەکان سەلماندوویانە ئەو کەسانەی مێشکیان زیاتر بەکاردێنن کەمتر تووشی ئەم نەخۆشیە دەبن

– خواردنی تەندرووست بخۆ

– کەسێکی کۆمەڵایەتی بە و تێکەڵی خەڵک ببە

– بەشێوەیەکی بەردەوام وەرزش بکە و لێی دامەبڕێ

 

– واز لە جگەرە کێشان بهێنە، چونکە ٨٠٪ی ئەوانەی جگەرەکێشن لە پاش تەمەنی ٦٥ ساڵ ئەگەری توشبوون بە  زەهایمەریان هەیە

 

ریکلام

تەندروستی

بەبێ کۆلاجین پێستت زوو چرچ دەبێت و لاواز دەبیت، لەکوێ دەتوانیت کۆلاجین دەستبخەیت؟

خێزان

کۆڵاجین  پرۆتینێکی گرنگە  کە  خانەکانی لەشی مرۆڤەو  دروستی دەکات و  بەپێی تێپەڕبونی تەمەن  بەرهەمهێنانی ئەم پرۆتینە کەم دەبێتەوە، کۆلاجین ٪٢٥ی ئەو پڕۆتینانە پێک دەهێنێت کە لە شیردەرەکاندا هەیە.

 

کۆلاجین بۆ  بۆ هیشتنەوە و بەهێزکردنی پێست و نینۆک و قژ  و  بەهێزکردن و زیادکردنی جوڵەی جومگەکان و زیادکردنی وزە و زیندەچالاکیەکانی لەش بۆ پاککردنەوەی لەش لە مادە زیان بەخشەکان بەسوودە، گەر کۆلاجینت کەمبێت زووش پێستت چرچ دەبێت.

 

یەمەی خوارەوە چەند سەرچاوەیەکە بۆ ئەوەی کۆلاجینیت لێی دەستبکەوێت:

 

– سیر: هاوکاری جەستە دەکات لە بەرهەمهێنانی کۆلاجین و خانە لەکارکەوتوەکان چالاک دەکاتەوە.

– شلیک و شاتوو و تووتڕک   و ئەو پێکهاتانە هەموویان هاوکارن بۆ بەرهەمهێنانی کۆلاجین.

– ماسی و بەتایبەتیش ماسی سەلەموون کە دەوڵەمەندن بە ئۆمیگا ٣ بەسوودن بۆ هاوکاری جەستە لە بەرهەمهێنای کۆلاجین.

– خواردنە پڕتەقاڵیەکانی وەک پڕتەقاڵ و گێزەر و پەتاتەش کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین A و سەرچاوەی کۆلاجینن.

– خواردنی کۆلاجین بە شێوازی کەپسوول، ئەو کەسانەی کۆلاجینیان کەمە دەتوانن ڕۆژانە کەپسولێکی ٢.٥ گرامی بخۆن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

بەم ٧ نیشانەیەدا بزانە ئەمڕۆ ئاوی پێویستت نەخواردۆتەوە

خێزان

جەستەی مرۆڤ ڕۆژانە پێویستی بە ٧ بۆ ٨ پەرداخ ئاوە یاخود هەر شلەمەنییەکیترە چونکە ڕۆژانە لەڕێگەی ئارەقکردن و میزکردن و تەنانەت بەهۆی هەناسە دانەوە ئاوی جەستەمان سەرف دەبێت، کەواتە کاتێک ڕێژەی ئاو لە جەستەدا  کەم بێت کۆمەڵێک گۆرانکاری بەسەر جەستەدا  دێت کە پێویستە زانیاریت هەبێت تاکو نەبێتە هۆی نەخۆشیە درێژ خایەنەکان چونکە بەهۆی کەمی ئاو بەرگری جەستە بۆ نەخۆشی و ڤایرۆس کەم دەبێتەوە، ئەو گۆڕانکاریانەش ئەمانەن: 

– ناودەم و گەرویەکی وشکت دەبێت و لێوەکانت وشک هەڵدەگەڕێت، زۆرجار  کە توشی ئەم دۆخە دەبین پشتگوێی دەخەین یاخود پەنا دەبەینە بەر خواردنەوە گازییەکان، بەڵام ئەوەی جەستە داوای دەکات ئاوە.

-بێ ئەوەی هەست بکەیت پێست وشک دەبێتەوە،  کە ئەویش ئەندامێکی هەستیارە لە لەشدا و کاتێک نا تەندروست بێت  دەبێتە هۆی خوران و هەستیاری و نەخۆشیەکانی پێست.

-زۆرجار دەبێتە هۆی وشکبونەوەی چاو و سور هەڵگەرانی و چاو توشی وشکبونەوە دەبێت.

-گۆرانکاری لە رەنگی میزدا نیشانەیەکی ئاسانە بۆ ئەوەی بزانیت پێویستت بە ئاو خواردنەوەیە یان نا ، کاتیک جەستە بڕێ پێویست ئاوی تێدایە ڕەنگی میز کاڵ یاخود بێ رەنگە بەڵام ئەگەر بە پێچەوانەوە بێت ڕەنگی تیر و تۆخ دەبێت، ئەمە جگەلەوەی کەمی ئاو دەبێتە هۆی قەبزی و زۆرکات زیانبەخشە بۆ تەندروستی جەستە .

-دەبێتە هۆی ئازار لە جومگەکان چونکە ٨٠٪ ی جومگەکان لە ئاو پێکهاتوە .

-کاتێک ئازار لە گەدەتەوە یەت و تۆ وادەزانیت برسیتە لە راستیدا بەهۆی کەمی ئاوی جەستەوەیە، هەندێک ئازار و دەنگ لە گەدەوە دێت هەرواها هەندێک جار توشی سەرگێژخواردن دەبیت .

-بۆ ماوەیەکی درێژتر بە نەخۆشی دەمێنیتەوە، چونکە ئاو دەبێتە هۆی کردنە دەرەوەی مادە ژەهراوییەکان لەکاتی نەخۆشیدا و زۆرجار پزیشک رێنمای دەدات کە شلەمەنی و شۆربا بخۆین لەکاتی نەخۆشیدا تا زوتر چاکبینەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

لەم ٧ شوێنە خاڵت پێوە بێت، ئەوا زۆر شت لە بارەتەوە ئاشکرا دەکات

خێزان

ئەو خاڵانەی لەسەر جەستەمان دروستدەبن سروشتین و زگماکن، بەڵام زۆر نهێنیشمان لەسەر ئاشکرا دەکەن، ئەمەی خوارەوە دیارترینیانە:

 

-لە قەراغ چاوت

گەر لە قەراغی چاوت خاڵت هەبێت مانای ئەوەیە کە تۆ دەرفەتی گەشتکردن و بینینی وڵاتانی زۆرت هەیە و لەوەدا چانست هەیە، زۆرکات لە وڵاتانی دیکە کارت دەستدەکەوێت.

 

-لە سەروو لوت

بونی خاڵ لەم ناوچەیەدا بەمانای بەرەوپێشچون دێت لە کارەکەت، واتە کارێکت دەستدەکەوێت کە بە دڵی خۆتەو موچەکەشی باشە، گەر تا ئێستا ئەو کارەت نییە بەهۆی ئەوەوەیە کە خۆت هەنگاوی یەکەمت نەناوە.

 

-لە ژێر برۆت.

گەر لە ژێر برۆت خاڵت هەبێت مانای ئەوەیە کە تۆ کەسێکی گونجاویت لەگەڵ دەوروبەرەکەت و دەزانیت چۆن مامەڵەیان لەگەڵ بکەیت.

 

-سەرو و لێو.

ئەو کەسانەی ئەم خاڵەیان هەیە کەسانی خۆشەویستن لەنێو هاوڕێکانیاندا، زۆریش گرنگی بەوە دەدەن کە ئەو خواردن و جلوبەرگ و شتانەی بەکاری دەهێنن شاز و کوالێتیان باش بێت.

 

-لەسەر ڕومەت.

خاوەنی ئەم جۆرە خاڵە کەسانی سەرکردەن و لە زۆربەی بوارەکاندا خۆیان خاوەنی بڕیارن، بەردەوامیش دەوربەریان بە کەسانی سەرکەوتوو دەیان بینن.

 

-لەسەر لەپی دەست.

ئەو کەسانەن کە حەز بە ژیانێکی جێگیر و ئارام دەکەن، هەوو شتێکیان بە پلانە و لە بەڕێوەبردنی ئابوریدا زۆر باشن.

 

-لەپی قاچ.

خاوەنی ئەم جۆرە خاڵە ئەوانەن کە حەز بە شتی نوێ دەکەن، گەشتکردنی زۆر، خواردنی خۆش و قسەکردن خولیایانە و کەسانی بەناوبانگیشن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان