ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

تەواوی حاجیانی عیراق و هەرێم گەیشتنە مەككەی پیرۆز

خەڵك- بەشی هەواڵ
نێردەی حەجی عیراقی لە سعودیە ئاشكرای دەكات، كە تەواوی حاجیانی عیراق (حاجیانی هەرێمی كودستان بەشێكە لێی) لە مەدینەوە گەیشتونەتە مەككە بۆ بەجێهێنانی عومرە.
حەسەن فەهد كنانی، وتەبێژی نێردەی حەجی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سەرجەم حاجیانی عیراق، كە ژمارەیان 38 هەزار كەسە لە ئێستادا گەیشتونەتە مەككەی پیرۆز.

ئاشكراشی كردووە، لە ئێستادا حاجیان عومرەیان كردووە و خۆیان ئامادە كردووە بۆ بەجێهێنانی فەریزەكانی حەج، كە هەفتەی داهاتوو دەستپێدەكات.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە هەزار و 135 پاس پڕۆسەی گواستنەوەی حاجیانیان لەناوخۆ بۆ مەككەی پیرۆز ئەنجام داوە و 18 ڕۆژی پێچووە، كە هەزار و 76 پاس-یان لە شاری مەدینەی پێغەمبەری خوا (د.خ) و 59 پاس-یش لە فڕۆكەخانەی جدە-وە حاجیانیان گواستۆتەوە.

جەختیشی كردۆتەوە، هیچ حاڵەتێكی ئاستەنگ هاتنەپێشەوە بۆ گواستنەوەی حاجیان تۆمار نەكراوە.

جیهان

کازمی سەردانی فەرەنسا دەکات

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

ئامادەکاری دەکرێت بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا سەرۆک وەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا بکات.

 

وەزارەتی دەرەوەی عیراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا باس لەسەردان و کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی عیراق و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کراوە و لەخاڵێکدا ئاماژە بەئەوەکراوە، ئامادەکاری دەکەن بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا مستەفا کازمی سەردانی فەرەنسا بکات.

 

لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاماژە بەئەوەشدراوە، لەکۆبوونەوەى هەردوو وەزیردا باس لەدۆخی سیاسی و ئەمنی عیراق و بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکان کراوە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە لەماوەى ڕابردوودا سەرۆکی فەرەنسا بەسەردانێک گەیشتە پایتەختی عیراق و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراق کۆبۆوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەندروستی عیراق: زیاتر لە چوار هەزار و 300 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە كە لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا چوار هەزار و 305 تووشبووی نوێ تۆماركراون.

ڕوونیشیكردەوە كە 76 تووشبووی پەتاكە گیانیان لە دەست داوە و چوار هەزار و 205 نەخۆشیش چاكبوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەقینەوەیەك لە سەربازگەی سپایكەر ڕوویدا

خەڵك – بەشی هەواڵ
تەقینەوەیەکی بەھێز بنکەی سەربازیی سپایکەری پارێزگای سەڵاحەدین ڕوویدا.

ئەمڕۆ هەینی لە پارێزگای سەڵاحەدین تەقینەوەیەكی لە بنكەی سەربازیی سپایكەر ڕوویدا و بە هۆیەوە باڵەخانەیەك ڕووخا.

تا ئێستا زانیاری دەربارەی ئەگەری كەوتنەوەی زیانی گیانیی لە تەقینەوەكە و هۆكارەكەی ڕانەگەیەندراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان