بەر لە یارییەكەی هۆڵەندا مێسی دیارییەك وەردەگرێت



لیۆنێل مێسی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، بەر لە یارییەكەی هۆڵەندا كە بڕیارە لە هەینی داهاتوو بەڕێوەبچێت لە چوارچێوەی كێبڕكێی چارەكی كۆتایی جامی جیهان 2022، دیارییەك وەردەگرێت.

ڕۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی بڵاویكردەوە”مێسی لە دوای یارییەكەی ئوسترالیا پشوویەكی پێدرا، تا ماوەیەك لەگەڵ خێزانەكەیدا بەسەر ببات، بەر لە خۆئامادەكردن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هۆڵەندا”.

لە سەرەتای دەستپێكردنی مۆندیالی قەتەر 2022، یەكەمجارە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ماوەی پشوودانی بۆ دەڕەخسێت كە 6 ڕۆژە لەنێوان یارییەك بۆ یارییەكی تر.

لەم ماوەیەی دواییدا مێسی لە پاش یارییەكەی ئوسترالیا ڕایگەیاندبوو:”بەردەوام بیر لە خێزانەكەم دەكەمەوە، منداڵەكانم گەورە بوون و لەئێستادا لەهەموو شتێك تێدەگەن، ئەوان لە یارییەكاندا ئازار دەچێژن و چێژیش وەردەگرن”.

مێسی دەڵێت:”زۆر دڵخۆشم بەوەی لەگەڵ ئەواندا كات بەسەردەبەم.. یەكەمجارە لە مۆندیالدا لەگەڵ منداڵەكانم دەبم، پاش ئەوەی گەورەبوون و لە هەموو شتێك تێدەگەن.. بەر لەمە تیاگۆ- كوڕە گەورە- نەیدەزانی جامی جیهان چی دەگەیەنێت”.

مێسی لە دوایین یاریی لەگەڵ ئوسترالیا لە شەممەی ڕابردوودا لە قۆناغی 16، گۆڵێكی تۆماركرد كە ئەرجەنتین بە ئەنجامی 2-1 یارییەكەی بردەوە.

 

داوا دەكرێت سزاكانی سەر ئێران هەڵبگیرێن
پێشت داوا دەكرێت سزاكانی سەر ئێران هەڵبگیرێن
ئەو كەسەی ماتۆڕسكیلی دلیڤەری گەنجەكەی هەولێری دزی، دەستگیركرا
دواتر ئەو كەسەی ماتۆڕسكیلی دلیڤەری گەنجەكەی هەولێری دزی، دەستگیركرا
ەیوەندیدار