ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

٤ مەتەڵی بەهێز بۆ مێشکت کە پێویستە لێکۆڵەر بیت تاوەکوو بیانزانیت

خێزان

ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێک مەتەڵی نایابن کە لە وانەیە بە ئاسانی نەتوانیت وەڵامەکەی بدۆزیتەوە و لە خواروی هەر وێنەیەک وەڵامەکە هەیە بۆیە بە وردییەوە وەڵامەکان هەڵبژێرە.

کامەیان هاوسەرگیری کردووە؟

ئەوەی لای چەپیان هاوسەرگیری کردووە چوونکە ئەڵقەی لە دەست دایە.

ئەم کەسە خەریکە ئەخنکێت و ڕێگای چوونە سەرەوەی ئاو نازانێت چی بکات باشە؟

دەبێت بە ئاڕاستەی بڵقی ئاوەکەوە بڕوات.

ئەم برادەری لێکۆڵەرە نازانێت کەسەکە لە قاتی چەندەوە خۆی هەڵداوە تۆ چۆن یارمەتی دەدەیت؟

پێویست ناکات خۆی سەرقاڵ بکات بەوەوە چوونکە کەسەکە لە پەنجەرەوە خۆی فڕێ نەداوە.

گومان دەکرێت ئەم کەسە ژنەکەی کوشت بێت تۆ چۆن لێکۆڵینەوە لەمە دەکەیت؟ کاتێک دەڵێت ژنەکەی نەهاتووەتەوە چوونکە مردووە؟

ئەم برادەرە فێڵەکەی لەوەدایە تکتی یەک سەری بڕیوە بۆ ژنەکەی و دوان بۆ هەردوو سەرەکەی خۆی.

ریکلام

ژیاندۆستی

هه‌موو به‌یانیه‌ك به‌ر له‌ ده‌ستپێكردنی كار ئه‌م 5 خاڵه‌ت له‌ بیر بێت

خێزان

هه‌روه‌ك چۆن ده‌ڵێن نانی به‌یانی گرنگترین ژه‌می رۆژه‌كه‌یه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ش یه‌كه‌م كاتژمێر له‌ كاره‌كه‌ت گرنگترین به‌شی كاره‌كه‌ته‌، هه‌ر بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌موو رۆژ ئه‌م 5 خاڵه‌ت له‌به‌یر بێت:

 

-له‌كاتی خۆیدا بگه‌ره‌ شوێنی كاره‌كه‌ت

-ڕه‌نگه‌ ئه‌مه‌ بۆ هه‌ندێكتان شتێكی ئاسایی بێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ كار دواده‌كه‌ون درك به‌وه‌ ناكه‌ن كه‌ ئه‌وه‌ وێنایه‌كی خراپ له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیان به‌دیار ده‌خات.

 

-كه‌مێك پشوو وه‌رگره‌

-رۆتینی هه‌ستان له‌خه‌و و رۆشتن به‌ شه‌قامی قه‌ره‌باڵغ پاڵه‌په‌ستۆی ده‌رونیمان له‌سه‌ر دروستده‌كات تا ده‌گه‌ین به‌ شوێنی كاره‌كه‌مان، هه‌ر بۆیه‌ باشتره‌ كه‌ چویته‌ سه‌ر كار هه‌وڵبده‌یت پشویه‌كی كورت وه‌ربگریت به‌ر له‌وه‌ی ده‌ست به‌كار بكه‌یت.

 

-په‌ڕه‌ی نوێ به‌كار بهێنه‌

-هه‌موو رۆژێك هه‌وڵبده‌ ئه‌و په‌ڕه‌و پێویستیانه‌ی دوێنێ به‌كارت هێناوه‌ رێكبخه‌یته‌وه‌و ئه‌وه‌ی كارت پێیان نیه‌ فرێی بده‌یت، به‌و شێوه‌یه‌ش مامه‌ڵه‌ بكه‌ كه‌ ئه‌مه‌ رۆژێكی نوێیه‌ نه‌ك ته‌واوكه‌ری دوێنێ.

 

-كاره‌كانت رێكبخه‌

-له‌ سه‌ره‌تای رۆژه‌كه‌دا با به‌رچاوڕونیه‌كی ته‌واوه‌تیت هه‌بێت له‌ باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ چیده‌كه‌یت و كاره‌كانی ئه‌و رۆژه‌ت چی ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی پلانێكی دیاركراوت هه‌بێت.

 

-په‌یوه‌ندیه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان

-به‌ر له‌ ده‌ستپێكردن به‌ كاره‌كانت رۆژانه‌ 5 خوله‌ك دابنێ بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاورێكانی ده‌وروبه‌رتدا له‌سه‌ر كار گفتوگۆ بكه‌یت و په‌یوه‌ندی نێوانتان به‌هێز بكه‌ن.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

١١ زانیاری سەیر لەسەر شانشینی بووتان … ئەو وڵاتەی خانوو بە بەلاشە و زاوا دەچێتە سەر ماڵی خەزوور

خێزان

شانشینی بووتان وڵاتێکە لە باشووری کیشوەری ئاسیادا. پایتەختەکەی شار تیمفوویە، بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتوانی وڵاتی بووتان ٧٦٥،٥٥٢ کەس بووە، ئەمەی خوارەوە چەند نهێنیەکە لەسەر ئەم شانشینە:

 

-هەتا ساڵی ١٩٩٩ لەو وڵاتەدا تەلەفیزیۆن و ئینتەرنێت نەبووە و پادشا قەدەغەی کردبوو، تا دواتر ئەو یاسایەی لابرد و ئێستا لە وڵاتەکە بەردەستە

 

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Dragon Cultural Tours (@dragonculturaltours) on


-لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە لەو وڵاتە وەزارەتی بەختەوەری هەیە، کە ئەرکی ئەوەیە دڵنیابێت لە دڵخۆشی خەڵکی وڵاتەکە

 

-لە بووتان خەڵکی بێلانە بوونی نییە، چونکە گەر ماڵ و حاڵت نەما، دەتوانیت بچیتە لای بادشا و ئەویش خان و کێڵگەیەکت پێدەدات لە دەرەوەی شارەکان بۆ ئەوەی تێیدا بژیت و کاری تێدا بکەیت.

 

-لە بووتان سستمی تەندرووستی بۆ خەڵک بە خۆڕاییە و بە شێوازی کۆن و شێوازی نوێش بەردەستە و خۆت دەتوانیت هەڵی بژێریت کە بۆ کامیان دەچیت.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Miguel Castela🇵🇹🇲🇽Exploratours (@explora_world) on


-خەڵکی ئەو وڵاتە بە ژن و پیاوەوە زیاتر جلوبەرگی نیشتمانی خۆیان لەبەردەکەن

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Hi. I’m Valerie (@no___boundary) on

 

-بەهۆی ئەوەی زۆربەی خەڵکەکەی بوزین، خواردنەکانیان زیاتر ڕووەکییە، جگەرەش بە هەموو جۆرێک لە وڵاتەکەدا قەدەغەیە و وەک شتێکی قاچاخ مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Spiceafffairs (@spiceafffairs) on


-وڵاتەکە زۆر کراوە نییە بەڕووی گەشتیاردا و لە پاش ساڵی ١٩٧٤رەوە ڤیزەی گەشتیاری کرایەوە، بەڵام تا ئێستاش بۆ وەرگرتنی ڤیزیە پێویستە لە ڕێگەی یەک کۆمپانیایی گەشتیاریەوە داوابکەیت و گەشتەکەت بە گرووپ بێت.

-ژنان لە کلتوری بووتانیەکان پێگەی تایبەتیان هەیە و لە پاش باوک کچی گەورە دەبێتە جێگرەوە نەک کوڕ.

 

-هاوسەرگیری لەگەڵ کەسێک کە بووتانی نەبێت قەدەغەیە، بۆیە دەبێت هەر لەنێو خۆیاندا هاوسەرگیری بکەن، لە پاش هاوسەرگیری کوڕەکە دێت لە ماڵی کچەکە دەژی تا ئەو کاتەی پارەی پێویستی خۆی کۆدەکاتەوە و دەچێت ماڵ جیادەکاتەوە.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Bhutan Traveller (@bhutantraveller) on


-لە شارەکانی وڵاتەکەدا ترافیک لایت بوونی نییە و فیلکەکان بە شێوازی کلتوری درووستکراون

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Sam Jai Travel Diary (@onthesameplanet) on

-خانو و دوکان  و بازاڕیان بە شێوازی هەمەڕەنگ و جۆراجۆر دەڕازێننەوە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

به‌پێی ماركه‌كه‌ی، بزانه‌ كاتێك چپسێك ده‌خۆیت چه‌ند په‌تاته‌ت خواردووه‌؟

خێزان

چه‌ند په‌تاته‌ له‌ جپسێكدا به‌كار هێندراوه‌ كه‌ تۆ ده‌یخۆیت؟ له‌م رێگه‌یه‌وه‌ بیخوێنه‌ره‌وه‌:

قه‌باره‌ی بچوكی چپسی LAYS

قه‌باره‌ی گه‌وره‌ی چپسی LAYS

قه‌باره‌ی مامناوه‌ندی چپسی LAYS

فنگه‌ری قه‌باره‌ بچوكی ماكدۆناڵد

فنگری قه‌باره‌ ناوه‌ند

جپسی ماكنۆناڵد

شه‌ربه‌تی میوه‌ رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م له‌ میوه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كه‌ی تێدایه‌و ئه‌وه‌ی دیكه‌ی هه‌موو تام و ئاوه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان