سێ هۆكار بۆ سەیركردنی تۆپی پێ بە ئامێری The Freestyle



ئەگەر دەتەوێت سەیری یارییەكان و هەڵبژاردە دڵخوازەكەت بكەیت لەسەر شاشەیەكی 100 ئینچی و هەست دەكەیت شاشەی گەورە تاكە ڕێگەی نموونەییە بۆ چێژوەرگرتن لە یارییەكانی تۆپی پێ بە كوالێتی 4K HDR، ئەوا دڵنیاتان دەكەینەوە كە میوانداری كردنی یاری تۆپی پێ زۆر ئاسان و خۆش بووە لەگەڵ ئامێری The Freestyle.

وە هاوكات لەگەڵ دەستپێكردنی یارییەكانی تۆپی پێ، سامسۆنگ یارمەتیت دەدات بە ئاسوودەیی لە ماڵەكەتدا سەیریان بكەیت، و لە هەمان كاتدا دابینكردنی ڕێكارە نموونەییەكان. لەگەڵ The Freestyle دەتوانیت هاوڕێكانت سەرسام بكەیت بە ووردەكارییەكانی ئەم شاشەی گەورەیە كە پیشانی دەدات و كەشێكی هاوشێوەی یاریگا لە ماڵەكەت دروست بكەیت، ئەمەش بە بەكارهێنانی ئامێری The Freestyle، ئەم ئامێرە تەكنەلۆژیایەك پێشكەش دەكات كە یەكەم تەكنەلۆژیایە لە جۆریدا، بەو پێیەی دەتوانرێت لە هەر شوێنێك و لە هەر كاتێكدا بەكاربهێنرێت، بە گونجاندنی لەگەڵ شێوازی ژیانی بەكارهێنەر و تایبەتمەندییە پەسەندكراوەكان و شێوازی كەسی.

لێرەدا سێ هۆكار دەخەینەڕوو بۆ سەیركردنی یارییەكانی تۆپی پێ بە ئامێری The Freestyle

1. تا شاشەكە گەورەتر بێت باشترە
شاشەی گەورە پرسێكی لەڕادەبەدەر گرنگە بۆ هاندەرانی وەرزش. و بەهۆی ئامێری پیشاندەری The Freestyle دەتوانیت كەشوهەوای یارییەكە ئەزموون بكەیت وەك ئەوەی ڕاست لە ناوەڕاستی یاریگاكەدا بیت، تەنها لەسەرتە بانگهێشتی هاوڕێكانت بكەیت و هانی تیپە دڵخوازەكانتان بدەن بە چێژ وەرگرتن لە نمایشە سەرنجڕاكێشەكان و دەنگی كوالێتی بەرز لەگەڵ ئەم ئامێرەدا. هەروەها دەتوانیت ئەزموونی بینینەكانت بەرز بكەیتەوە، لەوانەش شرۆڤەی وەرزشی و تەنانەت بۆچوونی پسپۆڕان لە كاتی شیكردنەوەی یارییەكانی داهاتوودا.
لە كاتی بەكارهێنانی The Freestyle پەخشی چالاكیە وەرزشییەكان لە سەر شاشەی گەورە زۆر ئاسان دەبێت. و گرنگ نیە كە چەند شوێنت هەبێت، دەتوانیت چێژ لە یارییەكانی تۆپی پێ وەربگریت لەسەر شاشەیەكی گەورە (تا 100 ئینج) لە هەر كاتێكدا و لە هەر شوێنێك بێت. و تایبەتمەندییەك هەیە كە قەبارەی شاشەكە تا 50٪ ڕێكدەخات، و بە بەكارهێنانی تایبەتمەندی “Scale & Move” دەتوانیت بیجوڵێنیت بەبێ ئەوەی پێویست بە جوڵاندنی ئامێرەكە بكات بەهیچ شێوەیەك.

2. شاشەی گواستراوەی گونجاو بۆ پەخشكردنی یارییەكان لەكاتی جووڵەدا
ئەم ئامێرە یارمەتیت دەدات تا نوقم بیت لە یارییەكاندا بەو كەشوهەوا نایابەی كە هەیەتی، و لەسەر شاشەیەك كە ملیۆنان سێبەری ڕەنگەكان پیشان دەدات كە لەلایەن تەكنەلۆژیای “Dynamic Crystal” دابینكراوە و لە شوێنی دەرەوەشدا نمایشیان بكەیت، پاشان دەتوانیت میوانداری هاوڕێكان بكەیت و لەگەڵ خێزان چێژ وەربگریت بۆ سەیركردنی سەرنجڕاكێشترین چالاكیە وەرزشییەكان. و بەهۆی قەبارە بچووكەكەی و كێشە سووكەكەی (تەنها 830 گرام)، ئەم ئامێرە دەتوانرێت بە ئاسوودەیی زۆرەوە بگوازرێتەوە. بە شێوەیەكی خودكاری وێنەكە ڕێكدەخات بە بەكارهێنانی ڕاستكردنەوەی خودكاری كە شاشەكە بە ڕێژەی 16: 9 پیشان دەدات لە هەر شوێنێك بێت بەبێ شێواندن، بۆ ئەوەی لە چەند چركەیەكدا ئامادە دەبیت سەیری یارییە دڵخوازەكەت بكەیت.
چی ئەگەر بتەوێت سەیری یارییەكە بكەیت لە ماڵی هاوڕێكەت، لە هۆتێلێك یان تەنانەت لە دەرەوە؟ ئێستا ئاسانتر و خێراتر و گونجاوترە. بە بەكارهێنانی تایبەتمەندی Tap View لە بەرنامەی SmartThings لە ئامێرە زیرەكەكەتدا، پێویستە پەیوەندی بكەیت بە ئامێری The Freestyle بۆ گەیشتن بە ڕووكاری بەكارهێنەری تەلەفزیۆنە زیرەكە سامسۆنگەكەت. هەروەها ئامێرەكە بە ئازادی تا 180 پلە دەسوڕێتەوە، ئەمەش ڕێگەت پێدەدات شوێنی تەواو نموونەیی بدۆزیتەوە بەبێ ئەوەی ئامێرەكە بجوڵێنیت. وە دەتوانیت بە ئاسانی گۆشەكە بگۆڕیت بۆ پیشاندانی بابەتەكان لە هەر شوێنێكی ماڵەكەتدا، جا بتەوێت لەسەر دیوار یان سەر سەقف یان لەسەر زەوی پیشانی بدەیت. هەروەها دەتوانیت بە بەكارهێنانی دەنگت ئامێرەكە دابگیرسێنیت و بیكوژێنیتەوە، ئەمەش شتێكی نموونەییە لەكاتی ئامادەكاریت بۆ خەوتن.

3. تایبەتمەندییەكان دەتوانرێت بەپێی خواستی خۆت ڕێكبخرێت و جێگەی دەستخۆشی بن
ئەگەر دەتەوێت میوانداری هاوڕێكانت بكەیت بۆ بینینی یارییەكان، ئەوا ئامێری The Freestyle تایبەتمەندیەك پێشكەش دەكات كە شایەنی دەستخۆشیە. وە كاتێك وەك پیشاندەر بەكارناهێنرێت، دەتوانێت بە پێی ژینگەی چواردەور خۆی بگونجێنێت بە كاریگەرییەكانی ڕووناكی كە لەگەڵ باری دەروونیتدا بگونجێت. و بە دەنگی كوالێتی بەرز و پەیوەندی بلوتوس، The Freestyle هەڵبژاردەیەكی زۆر باشە بۆ پەخشكردنی یارییەكان لە كۆبوونەوەكانت لەگەڵ هاوڕێكانت. بە پەیوەستكردنی لەگەڵ بڵندگۆی بلوتوسی گەورە و كارایی بەرز، بڵندگۆی بەهێزی ناوەكی ئامێرەكە دەنگێكی دەوڵەمەند و 360 پلە دەدات، بۆیە دەتوانیت لە هەر شوێنێكەوە دابنیشیت چێژ لە دەنگێكی قووڵ وەربگریت.

ئەم ئامێرە لە تواناكانیدا لەپێش ئامێرە ئاساییەكانەوەیە، بەو پێیەی ئازادیت پێدەبەخشێت كە لە هەر شوێنێك و لە هەر كاتێكدا و بەو شێوەیەی كە دەتەوێت خۆت بە خواستی خۆت سوودی لێوەربگریت. ئەم ئامێرە زیرەك و گەورەیە وێنەی كوالێتی بەرز لەگەڵ دەنگی قووڵ تێكەڵ دەكات بۆ پێشكەشكردنی ئەزموونێكی تەواو هاوشێوەی یاریگا. و پشتگیریت دەكات بۆ گوزارشت لە خۆت بە توانا بێسنوورەكانیەوە كە بە شێوەیەك داڕێژراون كە لەگەڵ شێوازی ژیانتدا بگونجێت.

بە كۆمەڵێك تایبەتمەندی و كارایی بەرفراوان، ئامێری The Freestyle زیادكردنێكی نموونەییە و یارمەتیدەرە بۆ دەوڵەمەندكردنی ئەزموونی سەیركردنی یارییەكانت بە شێوەیەكی نایاب.

تەلارێكی گەورە دۆزرایەوە 5 هەزار ساڵ لەمەوبەر دروستكراوە
پێشت تەلارێكی گەورە دۆزرایەوە 5 هەزار ساڵ لەمەوبەر دروستكراوە
بە فەرمی ڕاگەیەندرا: ڕۆناڵدۆ بۆ نەسری سعودی
دواتر بە فەرمی ڕاگەیەندرا: ڕۆناڵدۆ بۆ نەسری سعودی
ەیوەندیدار