لەبارەی نرخی دۆلارەوە روونكردنەوە دەدرێت



ئەنجومەنی بانكە ناحكومییەكانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، دۆخی ئابوری و سیاسی عێراق لە ئێستادا بەشێوەیەكی خراپ كاریگەری كردووتەوە سەر نرخی دۆلار، دەشڵێت،”هەنگاوەكانی بانكی ناوەندی گاریگەری لەسەر گەڕاندنەوەی دۆلار دەبێت بۆ نرخی پێشووی”.

ئەنجومەنی بانكە ناحكومییەكانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە ، بانكی ناوەندی ناتوانێت نرخی دۆلار كەمكاتەوە، بەڵام بە زیادكردنی دۆلار لە بازاڕەكاندا نرخەكەشی دادەبەزێت.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، دۆخی ئابوری و سیاسی لە ئێستادا بەشێوەیەكی خراپ كاریگەری كردووتەوە سەر نرخی دۆلار، بۆیە نرخی دۆلار ناگەڕێنێتەوە بۆ نرخی پێشوتری پێش بەرزبوونەوەی و هەروەها نرخی دۆلاریش تەنها بانكی مەركەزی دیاری دەكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیارێکی بەپەلەی دەرکرد بۆ خستنە بازاڕی بڕێکی زیاتری دۆلار ، بەمەبەستی کەمکردنەوەی نرخی دۆلار و جێگیری زیاتری بازاڕ.

ماوەی چەند ڕۆژێكە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبۆتەوە و 100 دۆلار گەیشتۆتە 150 هەزار دیناری عێراقی.

شاناز ئیبراهیم: پێویستە ژنانی پەرلەمانتاری كورد یەكهەڵوێست بن
پێت شاناز ئیبراهیم: پێویستە ژنانی پەرلەمانتاری كورد یەكهەڵوێست بن
هاتووچۆی گەرمیان؛ ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا و قوربانی لێكەوتەوە
دوات هاتووچۆی گەرمیان؛ ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا و قوربانی لێكەوتەوە
پەیوەندیدر