ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

چەند ڕەفتارێکی سایکۆلۆژی بەبێ ئەوەی خۆمان هەستی پێبکەین ئەنجامی دەدەین

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند ڕەفتارێکی سایکۆلۆژییە بەبێ ئەوەی خۆمان هەستی پێبکەین ئەنجامی دەدەین:

 

– کاتێک دەچینە شوێنێکی تازە کە نازاین کوێیە بە خۆڕسکانە دەنگی گۆرانی و ڕادیۆ کز دەکەین، یان کاتێک دەمانەوێت بۆنی شتێک بکەین لە ناو ئۆتۆمبیل دەنگەکە کز دەکەین.

– کاتێک لە پارکێک ئۆتۆمبیل ڕادەگرین، خۆڕسکانە ئۆتومبیلەکەمان دەخەینە پاڵ ئۆتۆمبیلی دیکە، تەنانەت گەر شوێنی چۆڵی دیکەش هەبێت

– پیاوان بەگشتی حەزناکەن پرسیاری ناونیشان بکەن و هەوڵدەدەن خۆیان بیدۆزنەوە

– ئێمە کاتێک کەرەستەیەک دەکڕین، زیاتر ئەوەیان دەکڕین کە نە زۆر گرانە نە زۆر هەرزانە

 

– کاتێک قسە لەگەڵ کەسێک دەکەیت، گەر گفتوگۆکەت بەدڵ بێت قاچەکانت ڕوویان لە پێشەوەیە، گەر بە دڵت نەبێت خۆڕسکانە ڕوویان لەملاو لایە

 

 

ژیاندۆستی

٨ نیشانە کە دەری دەخات مێشکت شۆردراوەتەوە و کەسانی دیکە کۆنتڕۆڵیان کردویت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند نیشانە و ئاماژەیەکە کە دەری دەخات لەلایەن حیزب و ڕێکخراو و کۆمپانیا بازرگانیەکانەوە مێشکت شۆراوەتەوە بۆ ئەوەی بە خواستی خۆیان بەکارت بهێنن.

 

-زۆر سەرقاڵدەکرێیت بە بابەتی هونەری و کۆمەڵاتی و وەرزشییەوە بەجۆرێک کە بیرت نییە باس لەسەر کێشە سەرەکیەکانی ئابوری و سیاسەت بکەیت.

-لە خۆت دڵنیانیت و بەردەوام ترسی ئەوەت هەیە کە کەسانێک پەلامارت بدەن، هەر بۆیە هەستی ئەوەت لا درووستدەبێت کە  پێویستی زۆرت بەوە هەیە کەسانی کە بتپارێزن و بەوەش کۆنتڕۆڵت دەکەن.

-کەسانیک وا خۆیان دەردەخەن کە خۆت لە خۆت باشتر دەناسن، هەر بۆیە لەو ڕێگەیەوە هەوڵدەدەن کۆنتڕۆڵت بکەن.

 

-واتلێدەکەن کە لە بەرامبەر شتی سادەدا هەست بەتاوان بکەیت، لەو ڕێگەیەوە هەوڵدەدرێت ڕەفتارەکانت بگۆڕدرێت.

-ناچار دەکرێیت وابەستەبیت بە خواستی خەڵکەوە تا تەنها نەکەویت، بۆنمونە پێویستە بەشداری ئاهەنگەکان بکەیت و سوپڕاز بکەیت ئەگەر نا تۆ دواکەوتویت!

-کەسانێک وا ڕەفتار دەکەن کە تۆ منداڵیت و ئەوان لە تۆ ژیرترن، بۆ ئەوەی لەو ڕێگەیەوە کۆنتڕۆڵت بکەن

-شتەکانی خۆیانت وردە وردە بەسەردا ساغ دەکەنەوە، سەرەتا بیرۆکەیەکی ئاسایی دەبێت و دواتر دەبێتە پێویستیەکی سەرەکی ڕۆژانەت یاخود هەموو ڕۆژێک گوێبیستی دەبیت.

-هەوڵدەدرێت تەنهات بکەن لە کۆمەڵەکەت، بەو جۆرە باشتر کاریگەریت لەسەر دادەنێن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

بۆچی ژنان زیاتر لە پیاوان قسە دەگێڕنەوە؟ ٧ هۆکار ی زانستی بۆ ئەوە

خێزان

ژنان به‌وه‌ ناسراون كه‌ ناتوانن ئه‌و زانیاری و قسانه‌ی هه‌یانه‌ بیشارنه‌وه‌ و زوو ئاشكرای ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌م تێڕوانینه‌ به‌بێ هۆكار نییه‌و كۆمه‌ڵێك خاڵ هه‌یه‌ كه‌ وا له‌ خانمان ده‌كات زیاتر له‌ پیاوان حه‌ز به‌ قسه‌ گێڕانه‌وه‌ بكه‌ن كه‌ ئه‌وانیش:

 

-گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ

-ژنان حه‌ز به‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ بۆخۆیان سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌كان بن نه‌ك كه‌سی دیكه‌ پێیان بڵێت، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ری بخه‌ن كه‌ كه‌سێكی وریان و ئاگاداری هه‌موو شته‌كانی ده‌وروبه‌ریانن.

 

-حه‌زی زانیاری

-ژنان به‌ سروشتی خۆیان حه‌ز به‌ زانینی زانیاریه‌ تایبه‌تیه‌كان ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ژیانی كه‌سانی دیكه‌ به‌تایبه‌تیش ژیانی هاوڕه‌گه‌زی خۆیان.

 

-دروستكردنی هاورێ

-ژنان قسه‌ گێڕانه‌وه‌ بۆ دروستكردن و پته‌وكردنی هاوڕێیه‌تیان به‌كار ده‌هێنن، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌یانی بسه‌لمێنن كه‌ ئه‌و متمانه‌ی پێیانه‌و زانیاریه‌كانیان لا ئاشكرا ده‌كات.

 

-ئاشكراكردنی نهێنی

-ژنان كاتێك نهێنیه‌كی كه‌سانی دیكه‌یان ده‌كه‌وێته‌ به‌رده‌ست، به‌ قورسی بۆیان ڕاده‌گیرێت و حه‌زده‌كه‌ن كه‌سانی دیكه‌ش به‌و نهێنییه‌ بزانن و هه‌ر له‌ دڵی خۆیدا نایهێڵێته‌وه‌.

 

-حه‌سودی

-ژنان به‌ڕێژه‌ی جیاواز جیاواز حه‌سودیان تێدایه‌ و زۆرجار قسه‌گێڕانه‌وه‌ به‌كارده‌هێنن بۆ ناشرینكردنی ئه‌و كه‌سه‌ی حه‌سودی پێده‌به‌ن.

 

 

-هه‌ست به‌كه‌میكردن

-هه‌ندێك له‌ خانمان به‌هۆی بونی كێشه‌ له‌ ژیانی تایبه‌تی خۆیان هه‌ست به‌كه‌می ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت بۆ هه‌موانی ده‌ربخه‌ن كه‌ كه‌سانی دیكه‌ش كێشه‌یان هه‌یه‌.

 

 

-پاڵه‌په‌ستۆی ده‌رونی

-زۆركات پاڵه‌په‌ستۆی ده‌رونی واده‌كات ژنان په‌نا بۆ قسه‌ گێڕانه‌وه‌ ببه‌ن، چونكه‌ باسكردنی ئه‌وانی دی و زانینی شتی نوێ له‌ ڕووی ده‌رونیه‌وه‌ ئارامیان ده‌كاته‌وه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

کەتەلۆک: چۆن ڕەنگی گونجاوی پانتۆڵ هەڵدەبژێریت لەگەڵ پێڵاوەکانتدا

خێزان

تاقیکردنەوەیەکمان بۆ ئامادەکردوون کە تێیدا ٩ ڕەنگی هەڵبژێردراومان تاقیکردووتەوە لەگەڵ پانتۆڵەکاندا تاوەکوو بەرچاو ڕوونی تان هەبێـت لە کاتی بازاڕکردندا.

 

لەگەڵ پانتۆڵی سپیدا ئەم ڕەنگانەی خوارەوە پێشنیار کراوە

پانتۆڵی خۆڵەمێشی هەر ٩ ڕەنگەکەی لەگەڵدا دەگونجێت.

پانتۆڵی ڕەش ٣ ڕەنگ لەو ٩ ڕەنگەی لەگەڵدا ناگونجێت کە دیاریمان کردووە بۆتان.

پانتۆڵی ڕەنگ بێجی تەنها قۆنەرەی ڕەشی لەگەڵدا ناگونجێت.

پانتۆڵی قاوەی ڕوون یاخود کاڵ قۆنەرەی ڕەساسی و ڕەشی لەگەڵدا ناگونجێـت چوونکە تاریکن.

 

قاوەیی تاریک؛ لەگەڵ چوار ڕەنگدا ناگونجێن کە ئەمانەی خوارەوەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان