ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ماڵداری

٨ کار کە پێویستە بەر لەوەی منداڵەکەت بگاتە ١٣ ساڵ فێری بکەیت

خێزان

هەندێک کار هەیە کە پێویستە منداڵەکەت فێربکەیت بەر لەوەی تەمەنی بگاتە ١٣ ساڵ، ئەمەی خوارەوە بەشێکە لە گرنگترین خاڵەکان:

 

 

– هاوکاریکردن لە کارووبارەکانی ناوماڵدا

– شارەزایی لە ناوچە نزیکەکان و دەوروبەرەکەی خۆی

– فێربوونی ئاداب و خوڕەوشتە کۆمەڵایەتیە باشەکان و زانینی خراپەکان

– فێری ئەوەی بکە کە بزانیت کاتەکانی ڕێک بخات

– فێری فیریاگوزاریە سەرەتاییەکانی بکە

– فێری ئەوەی بکە کە بتوانێت بچێتە مارکێت و پێداویستیە ئاسانەکان بکڕێت

– با داهاتی دیاریکراو بێت و فێری ئەوەی بکە کە خەرجیەکانی ڕێک بخات

– فێری کردارەکانی پاکوخاوێنی وەک ددانشتن و خۆشتنت ڕۆژانە و پاککردنەوەی مووەکان و بەکارهێنانی بۆنی بکە

ماڵداری

تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی زۆر ئاسان تا بزانیت قژت ته‌ندروسته‌ یاخود نا، ته‌نها ١٠ چركه‌

خێزان

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی زۆر ئاسان و ساده‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت كه‌ ئایا قژت ته‌ندروسته‌ یاخود نا و بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌ش ئه‌م رێوشوێنانه‌ ئه‌نجام بده‌.

په‌رداخێك ئاو بهێنه‌و پرچی قژتی بكه‌ره‌ ناو  و پاشان ١٠ چركه‌ چاوه‌ڕوان بكه‌، گه‌ر پرچه‌كه‌ هاته‌ سه‌ره‌وه‌ی ئاوه‌كه‌ ئه‌وا كێشه‌ی نیه‌، به‌ڵام گه‌ر پرچت چووه‌ ژێر ئاوه‌كه‌وه‌ ئه‌وا پێویستت به‌ گرنگیپێدانی زیاتر به‌ قژت هه‌یه‌.

هۆكاری ئه‌وه‌ی كه‌ پرچت ده‌چێته‌ ژێر ئاوه‌كه‌وه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه‌ كه‌ ئاو ده‌چێته‌ نێو كونیله‌كانی قژت كه‌ به‌وه‌ش كاڵتر و لاوازتر ده‌ری ده‌خات و پێویستی به‌ گرنگیپێدانه‌.
بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و دۆخه‌ ده‌توانیت به‌ پێی جۆری قژت چاره‌سه‌ر بدۆزیته‌وه‌و زه‌یته‌ سروشتیه‌كان و كرێمه‌كان تایبه‌ت به‌ پارێزگاری له‌ قژ به‌كار بهێنیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

مۆڵەتی دایکایەتی لە وڵاتانی جیهان چەندە؟ لە کوردستان دیاریکراو نییە!

خێزان

مۆڵەتی دایکایەتی لە کەرتی گشتی و تایبەت لە تەواوی جیهاندا بەپێی یاسا ڕێکخراوە، بەڵام لە کوردستان لە کەرتی گشتیدا بۆ ماوەی ساڵێکە و لەکەرتی تایبەت بەگوێرەی کۆمپانیاکان دەگۆرێت و بەیاسا ڕێک نەخراوە.

 

ئەمەی خوارەوە ماوەی  مۆڵەتی دایکایەتییە لە وڵاتە جیاوازەکانی جیهان:

 

کڕواتیا

مۆڵەتی دایکایەتی بۆماوەی زیاتر لە ٤١٠ ڕۆژە بە موچەیی ١٠٠٪ کە حکومەت بەشێکی دەدات وبەشێکیشی لەسەر کۆمپانیاکەیە.

 

بەڕیتانیا

لە بەڕیتانیا مۆڵەتەکە بۆ ساڵێکە، بەڵام دایک تەنها ١٤ ڕۆژی هەیە و دواتر ئەوەی دیکەی دایک و باوکەکە دەبێت پێکەوە تەواوی بکەن.

 

سوید

دایک ١٨٠ ڕۆژی هەیە و باوکیش دەتوانێت ٦٠ ڕۆژ وەربگرێت

 

کازاخستان

مۆڵەتی دایکایەتی بۆماوەی ١٢٦ ڕۆژە

 

فینلاند

مۆڵەتی دایکایەتی ١٢٦ ڕۆژە، بەڵام دایک دەتوانیت وەری نەگرێت و حکومەت دایەنی بۆ دابین دەکات

 

فەڕەنسا

مۆڵەتی دایکایەتی ١١٢ ڕۆژە، دایک دەتوانیت ٢ هەفتە پێش منداڵبوونەکەی وەری بگرێت.

 

چین

لە چین لەنێوان ٩٠ بۆ ١٢ ڕۆژدایە و تا تەمەنی ژنەکە گەورەتر بێت مۆڵەتەکەی زیاترە

 

ئایسلاند

لە ئاسیلاند سستمی ٣ + ٣ + ٣ پەیڕەو دەکرێت، ٣ مانگ دەدرێت بە دایکەکە، دواتر ٣ مانگ بۆ باوکەکە، پاشان ٣ مانگ بەهەردووکیان.

 

هیندستان

بۆ منداڵی یەکەم  و دووەم ١٨٤  ڕۆژت هەیە، بۆ منداڵی سێیەم و چوارەم ٨٤ ڕۆژ

 

ئیمارات

ئەو ژنانەی لە کەرتی تایبەتن ٤٥ ڕۆژیان هەیە، ئەوانەی لە حکومەتدان ٩٠ ڕۆژیان هەیە

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

چەند ئامۆژگاریەکەی گرنگ لەسەر ماکیاژ کە هەموو کچێک پێویستە بیزانێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند ئامۆژگاریەکەی گرنگە لەسەر ماکیاژ کە هەموو کچێک پێویستە بیزانێت:

 

– ئەو ئسفنجەی بۆ ماکیاژ بەکاری دەهێنیت هەمووکات بەر لەبەکارهێنانەوە بیشۆرە، بەو جۆرە هەم ماکیاژەکەت تێکناچێت و هەم دیمەنێکی سرووشتی ترت دەبێت.

 

– هیچکات ماکیاژەکانت لەگەرماودا جێمەهێڵە، چونە شێ کاریگەری زۆرە لەسەریان و خراپی دەکات

 

– زۆر بەوریایەوە ڕەنگی ماکیاژ لەگەڵ ڕەنگی پێستت هەڵبژێرە، چونکە نهێنی جوانی ماکیاژ لە گونجانیدایە لەگەڵ پێستت

 

– کاتێک ماکیاژی چاوت دەکەیت، بەشی خوارەوە ناوچاوت لەبیر مەکە، بەو پێییە چاوەکان بەشێکی زۆر دیارن لە ماکیاژدا

– کاتێک کۆنسیلەر دەدەیت لە ڕوخسارت، هەوڵبدە بەشێوەیەکی سێگۆشەیی لێیبدەیت، بۆئەوەی هەمووی بگرێتەوە و پەڵە جێنەهێڵێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان