ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەهۆی كێشەی خێزانییەوە كوڕێك دایكی خۆی كوشت

خەڵك- بەشی هەواڵ
پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی كێشەیەكی خێزانیەوە لەقەزای‌ پێنجوێن كوڕێك دایكی خۆی دەكوژێت.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڕۆژی 12/8/2018، لەقەزای‌ پێنجوێن بەهۆی كێشەیەكی خێزانییەوە و دوای دەمەقاڵێی نێوان دایك‌ و كوڕێك، كوڕەكە دایكی بەسەختی بریندار دەكات ‌و دوای‌ گەیاندنی‌ بۆ نەخۆشخانە و بەهۆی سەختی برینەكەیەوە ئەمڕۆ 13ی 8 ی 2018 گیانی‌ لەدەستدا.

ڕاشیگەیاندووە، لەلایەن بنكەی‌ پۆلیسی‌ پێنجوێنەوە پەراوی‌ لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە و لەئێستادا تۆمەتبارەكە بەپێی بڕیاری دادوەرو بەمادەی 405 لەیاسای سزادانی عێراقی بەندە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.

ئاشكراشی كردووە، ژنەكە ناوی (ر ، ع، م ) لەدایكبوی ساڵی‌ 1949و دانیشتوی قەزای‌ پێنجوێنە.

کوردستان

تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە نزیكەی 50 هەزار كەس

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 636 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 17 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ٤٦٩٧ پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 110 كەس و سلێمانی 109 كەس و لە گەرمیان 32 كەس و دهۆك 353 و هەڵەبجە 32 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە ٤٠٣ كەس چاكبوونەوە و 17 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە كۆی گشتی تووشبوون بە پەتاكە گەیشتۆتە ٤٢ هەزار و ٣٦٨ كەس و چاكبوونەوەش 27 هەزار و ٣٢٤ و مردنیش 1553 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە شارێكی هەرێم نزیكەی 4 هەزار نەخۆشی كۆرۆنا چاكبوونەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك ئاشكرای دەكات، كە 126 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ سێ‌ شەممە 126 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ بەتەواوی چارەسەر بوون و گەڕانەوە ماڵەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو نەخۆشانە هەموو پشكنینەكانیان بۆ ئەنجامدرا و دەركەوت بەتەواوی چاكبوونەوە و سەلامەت، بۆیە نەخۆشخانەیان جێهێشت.

ئاشكراشی كردووە، تاوەكو ئێستا 3836 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و 5751 كەسیش لەژێر چارەسەری پزیشكی لە نەخۆشخانە ماون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە ئاگادارینامەیەکی بڵاوکردەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە ئاگادارییەکی بۆ هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری بڵاوکردەوە.

 

دەزگای تەندروستی پێشمەرگە لەئاگادارینامەیەکدا هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە،کە بەهۆی زیادبوون و هەڵکشانی توشبووانی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە نەخۆشخانەکانیان زۆرترین لۆدی نەخۆشی لەسەرە.

 

داواکارن لەهاوڵاتیان، لە ئێستادا سەردانی نەخۆشخانەکانیان نەکەن بەمەبەستی نەشتەرگەری سارد، واتە ئەو نەشتەرگەرییانەی کەدەتوانرێت دوابخرێت بۆ کاتێکی دیکە.

ئەوەش باسکراوە، هیوادارن هاوڵاتیان هاوکاریانبن، بۆئەوەی بتوانن زۆرترین خزمەت بەونەخۆشانە بکەن، کە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان